گه‌ریلایه‌كی هه‌په‌گه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له باشووری كوردستان ژیانی له‌ده‌ستدا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلایه‌كیان به ناوی ڕوبار ئامه‌د (گورگین مازاك) ڕۆژی ١٦ی ئه‌یلوول\٢٥ی خه‌رمانان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له باشووری كوردستان ژیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلایه‌كیان به ناوی ڕوبار ئامه‌د (گورگین مازاك) ڕۆژی ١٦ی ئه‌یلوول\٢٥ی خه‌رمانان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له باشووری كوردستان ژیانی له‌ده‌ستداوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد گه‌ریلا ڕوبار ئامه‌د كه ساڵی ١٩٧٠ له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان له‌دایكبووه، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له باشووری كوردستان شه‌هید بوو.
هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی، ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایه‌ی ئاشكرا كردووه و سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ژیان و تێكۆشانی:
ناسناو: ڕوبار ئامه‌د
ناو و پاشناو: گورگین مازاك
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: شه‌ریفه - حوسێن
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٦ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٢٥ی خه‌رمانان - باشووری كوردستان
هه‌ڤاڵمان ڕوبار ئامه‌د ساڵی ١٩٧٠ له ئامه‌د له‌دایكبووه. هه‌ڤاڵ ڕوبار كه هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوییه‌وه ڕوو له ئه‌ورووپا ده‌كات، ناتوانێت به‌رگه‌ی بیركردنی وه‌ڵات بگرێت و ساڵی ١٩٩٢ ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ڵات, ڕوو له چیاكانی كوردستان ده‌كات و ده‌بێته گه‌ریلا.
هه‌ڤاڵی ئێمه ڕوبار كه چه‌ندین ساڵ له چیاكانی كوردستان له بۆتان، بادینان، سه‌رحه‌د و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا گه‌ریلایه‌تی ده‌كات، به شه‌ڕڤانه‌تیی خۆی له ڕیزی پێشه‌وه بوو. له كاتی ساڵانی دوور و درێژی شه‌ڕی قورس، ساڵی ١٩٩٩ له شه‌ڕێكدا به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و قاچێكی ده‌بڕدرێته‌وه. هه‌ڤاڵمان به‌بێ ئه‌وه‌ی جۆشوخرۆشی بۆ ژیان و تێكۆشان كه‌م ببێت، به‌رده‌وام ده‌بێت له كار و خه‌بات، له خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات له زۆر بواردا كار ده‌كات.
گه‌ڤاڵ ڕوبار كه له‌نێو تێكۆشانی شۆڕشگێڕیی ٢٦ ساڵدا به‌بێ وه‌ستان هه‌تا كۆتایی ڕه‌نجێكی گه‌وره‌ی داوه و زۆر فیداكاری كردووه، به دڵنزمی له به‌رانبه‌ر هاوڕێیه‌كانی، به شێوازی ئافرێنه‌ری خۆی له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی لێی ماوه‌ته‌وه، هه‌میشه بووه‌ته گه‌ریلایه‌ك كه به نموونه باس بكرێت. بووه‌ته خاوه‌ن هه‌ڵوه‌ستێكی وه‌ها كه له بواری تێكۆشان و ژیاندا هیچ به‌ربه‌ستێكی نه‌بینیوه و هه‌ر ئه‌ركێكی كه‌وتووه‌ته سه‌رشانی به‌ته‌واوی سه‌ریخستووه. هه‌ڤاڵ ڕوبار به گه‌ریلایه‌تیی خۆی، به شه‌ڕڤانه‌تی خۆی، به دڵسۆزی بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ و به هه‌ڵوێستی فیدایی هه‌میشه بۆ ئێمه ده‌بێته نموونه و یادی ده‌كرێته‌وه.
له به‌رانبه‌ر شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵمان ڕوباردا، سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هێژای مازاك و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی خۆمان ده‌كه‌ین و جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ویستی شه‌هیدانمان بۆ به‌دیهێنانی كوردستانی ئازاد و ژیانی ئازاد به‌دیبێنین و تێكۆشانێكی بێ وێنه ئه‌نجام بده‌ین.
s.m