گهنجانی باشوور له دژی داگیركاریی توركیا دهبنه قهڵغانی زیندوو
دەستەیەک لە گەنجانی باشووری کوردستان دژبه هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی کوردستان، وەک قەڵغانی زیندوو ڕوویان لە قهندیل کرد.
دەستەیەک لە گەنجانی باشووری کوردستان دژبه هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی کوردستان، وەک قەڵغانی زیندوو ڕوویان لە قهندیل کرد.
گەنجانی باشووری کوردستان بە ئامانجی شەرمەزارکردن و ڕێگرتن له هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان، ڕوویان لە قەندیل کرد. بڕیاره ئهو گەنجانە لهو شوێنانهی لهژێر كۆنتڕۆڵی گەریلا دان، چالاکیی قەڵغانی زیندوو ئهنجام بدهن.
ئهو گەنجانه كه خهڵكی کەرکووک، سلێمانی، دهڤهری ڕاپهڕین و چەمچەماڵن لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و بەرەو قەندیل بەڕێکەوتن. گەنجانی ڕۆژاڤا و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پشتیوانییان لهو چالاكییهی گەنجانی باشوور کرد.
بڕیاره دوای گهیشتنیان به قەندیل، گهنجان لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بدەن و دەست بە چالاکیی قهڵغانی زیندوو بکەن.
s.m