گیراوانی مانگرتوولەخواردن پەیامێکی دەنگییان بڵاوکردەوە

گیراوێکی سیاسی بەناوی جونەید ئەسلان کەماوەی ٥٥ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری مانی لەخواردن گرتووە لەناوبەندیخانەدا پەیامیکی دەنگی بڵاوکردەوە و وتی ، دەوڵەتی تورک دەیهەوێت ئەوان گۆشەگیربکات و وتی، ڕێبەرایەتی ڕۆح وگیانی ئێمەیە. بەڕۆحی ١٤ی تەمووزەوە بەرخۆدانی دەکەین.

لە دورگەی ئیمڕالی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کوردعەبدولائۆجالان بەردەوامە. بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ ماوەی ٩٣ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتنی لەخواردنی بێ سنوور. لەدەیان بەندیخانەی شارەکانی کوردستان وتورکیا ٢٩١  گیراوی سیاسیی بۆهەمان مەبەست دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن. جونەید ئەسلان یەکێک لەگیراوانی مانگرتوولەخواردنە کە لەبەندیخانەی ئامەد لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی دوویەمی ٢٠١٨وە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن و پەیامێکی دەنگی بڵاوکردووەتەوە.

ئەسلان کە لەساڵی ٢٠١٦وە لەبەندیخانەدایە بەنوینەرایەتی هەڤالانی مانگرتوو پەیامیکی دەنگی بۆرایی گشتیی بڵاوکردووەتەوە و دەربارەی ئامانجی ئەوان لەمانگرتن لەخواردنەکە قسەی کرد.

پەیامەکەی ئەسلان ئاوەهایە:

"وەک گروپی یەکەمین ئەوە ماوەی ٥٤ڕۆژە ، ٥ هەڤال دەستمان داوەتە مانگرتن لەخواردن. لەسەرەتادا سڵاودەنێرم بۆتەواوی هەڤالانی مانگرتوو. ئامانجی چالاکییەکەی ئێمە ئەوەیە کە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان کۆتایی پێبێت. گۆشەگیرکردنی ڕێبەرئاپۆ هیچ بنگەیەکی یاسایی، ئەخلاقی و مرۆیی تێدا نییە. بۆئەوەی کە گۆشەگیری بشکێت ئێمە درێژەبەچالاکییەکەمان دەدەین. پێویستە هەرکەسێک ئەمەبزانێت. گۆشەگیری بەهیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکرێت.دەمانەوێت ئەوگۆشەگیرییە بشکێنین. گۆشەگیری وەک شتێکی ئاسایی نیشان دەدرێت. بەڵام ئێمە ئەوشتە هیچکات قەبوول ناکەین وهیچکاتیش نەمانکردووە. لەدژی گۆشەگیری هەتا کۆتایی بەرخۆدانی دەکەین.

'بێدەنگ نەمێنن'

ئەمرۆ ڕێبەرئاپۆگیانی ئێمەیە، ڕۆح وهەناسەی ئێمەیە. ڕێبەرئاپۆ تەمسیلی ئازادی ئێمەیە. بۆ ئەو ئامانجە چی دەبێت باببێت هەتاکۆتایی گیانمان لەدژی گۆشەگیری بەرخۆدانی دەکەین. داوا لەتەواوی گەلەکەمان دەکەین، لەم کاتەدا بێدەنگ نەبن وچییان لەدەست دێت بیکەن. لەمنداڵی ٧سالان تا مرۆڤی ٧٠سال هەرکەسێک دەتوانێت چالاکی بکات. ئێمەش لەوچوارچێوەیەدا چالاکی دەکەین.

'ئێمە بەڕۆحی ١٤ی تەمووزەوە بەرخۆدانی دەکەین'

دەمەویت ئەوە بێژم، چۆن لەمەوپیش هەڤالانی ئێمە لەزیندانی ئامەددا لە ١٤ی تەمووزدا بەرخۆدانییان کرد و سەرکەوتن، ئێمەش ئەمڕۆ درێژەدەری هەمان رێبازین و بەهەمان بیروباوەڕەوە سەردەکەوین.

'دەبێت هەرکەسیک لەگۆشەگیری تێبگات'

ئیستاکە وتنی " بێ سەرۆک ژیان نابێت" بۆ ئێمە تەنیا دروشم نییە. بۆئەوەی کە رێبەرئاپۆ بۆئێمە هەناسەیە، گیان وڕۆحی ئێمەیە. ئەولەسوینێکی ئاوەها بچوکدا ماوەی ٢٠سالە بەرخۆدانی دەکات و بەهەمووهێزی خۆی ورە بەئێمە دەدات. دەیانەویت ئێمە بی هەناسە و بێ ڕێبەربکەن. ئێمە هیچکات ئەو شتە قەبووڵ ناکەین. دەبێت لەم کاتەدا هەرکەسیک لەگۆشەگیری تێبگات و لەدژی گۆشەگیری بەرخۆدانی بکات وبێدەنگ نەبێت. کات کاتی بێدەنگی نییە. ڕۆژی دانیشتن لەناوماڵەکاندانییە. پێشتریش گەل لەدژی فشاروگۆشەگیری لەسەررێبەرئاپۆ بەرخۆدانییان کردووە. ئێمە باوەڕمان وایە کە گەلەکەمان ئەمڕۆش بەرخۆدان دەکەن. چۆن پێشەنگەکانی ئێمە وتیان" بەرخۆدان ژیانە" و سەرکەوتن، ئێمەش ئەمڕۆ دەلێین بەرخۆدان ژیانە و سەردەکەوین."

'گیراوەکان بەرەورووی سزا دەبنەوە'

ئەسلان چاوپێکەوتنی کراوەدا وتی کە ڕۆژنامەی یەنی یاشامێ ڕادەستی ئەوان ناکرێت و گەلیک مافی کۆمەلایەتی ئەوان پێشێل دەکرێت. ئەسلان ڕایگەیاند کە هەڤالانی ئەو زۆرجار ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.

ک٠ش