گەریلا ئەرده‌لان: شەڕی لێلیکان له‌پێناو به‌هاكانه
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار، چه‌ندین مانگه لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە لێلیکان بەرخۆدان دەکەن. باران ئەرده‌لان کە یەکێکە لەو گەریلایانە ده‌ڵێت: «لە لێلیکان شەڕ له‌پێناو به‌هاكان ده‌كرێت.»
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار، چه‌ندین مانگه لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە لێلیکان بەرخۆدان دەکەن. باران ئەرده‌لان کە یەکێکە لەو گەریلایانە ده‌ڵێت: «لە لێلیکان شەڕ له‌پێناو به‌هاكان ده‌كرێت.»
ئه‌و بەرخۆدانه‌ی له لێلیكان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ده‌كرێت، کەوتە مانگی پێنجەمیەوە. گەریلاکانی چه‌ندین نەتەوەی جیاواز، به‌شدارن لەنێو ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی پەکەکە. یەکێك لەو گه‌ریلایانه باران ئەرده‌لانە کە لە وه‌ڵاتی تورکمانستانەوە هاتووە. ئەرده‌لان ساڵی ٢٠١٥ چووه‌ته نێو ڕیزەکانی پەکەکە.
گەریلا باران ئەرده‌لان دەستنیشانی كرد کە فەرماندەی گەورەی گەریلا؛ عەگید (مه‌عسووم قۆرقماز) زۆر کاریگەری لەو کردووە. ناوبراو گوتی: «دایکم خەڵکی تورکمانستانە، باوکیشم خەڵکی سێرتە. من لە تورکمانستان لەدایکبووم و لەوێ گەورە بووم. کاتێک بۆ خوێندنی زانکۆ چوومه شاری ئیسته‌نبووڵ، له‌وێ زانیم کە باوکم کوردە. من تەمەنم ١٣ ساڵان بوو کە باوکم ژیانی لەدەستدا.»
«دوای ماوەیەکی زۆر ئینجا زانیم کە باوکم کوردە»
ئەرده‌لان ئاماژەی بۆ ئه‌وه کرد، دایکی هیچ کاتێک پێی نەگوتووە کە ئەو کوردە و گوتیشی: «من هەمیشە پرسیارم لە دایکم دەکرد کە بۆچی له لایه‌نی باوكمه‌وه خزممان نین؟. لە منداڵیمدا زۆر شت مایەی سەرسوڕمان بوون بۆم. لەبەرئەوەی کە لە کوردستان هەمیشە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرا. ئێمەش دەترساین. دایکیشم بەهۆی فشار و تووندوتیژیی دەوڵەتەوە لە کوردستان، نەیدەویست کە من بزانم کوردم و نەیدەویست بڕۆمە کوردستان. بەڵام کاتێک چوومە زانکۆ، زانیم کە کوردم و خزم و کەسوکارم هەیە لە سێرت. پاش ماوەیەکی دوورودرێژ، مامەکانی خۆم ناسین.»
گەریلا ئەرده‌لان لە زانکۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی کوردی ناسیوە، له‌وباره‌یه‌وه گوتی: «لە کەسایەتیی فەرماندەی گەورە عەگید، بزووتنه‌وه‌ی پەکەکە سەرنجی منی ڕاکێشا. ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەمویست ئەو بزووتنه‌وه‌یه بناسم. لەبەرئەوە چوومه کوردستان.»
«تێکۆشان ئەرکێكه له‌پێناو مرۆڤایەتی»
گەریلا ئەرده‌لان چیرۆکی بەشداربوونی خۆی له‌نێو ڕیزەکانی تێکۆشانی نەتەوەیی بەم شێوەیە گێڕایەوە: «ساڵی ٢٠١٤ کاتێك بەرخۆدانی کۆبانێ له‌ئارادا بوو. هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە دژ بە داعش کە هێرشیان کردبوویە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، قارەمانانە شەڕیان دەکرد. بەرخۆدانێكی بێ هاوتا بوو. منیش خۆم بە یەکێک لەوان دەزانی، بەڵام لێیانەوە دوور و غەریب بووم. ساڵی ٢٠١٥ لە ئەنقەرە لە میتینگی هەدەپەدا کۆمەڵکوژی ئەنجام درا، لەو تەقینەوەیەدا مامێکم شەهید بوو.»
«ئەو کۆمەڵکوژییە کاریگەری زۆری له من كرد. دواتر توڕەیی من لە به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی فاشیست گەورەتر بوو. وەک ڕۆڵەی وه‌ڵاتێک کە نکۆڵی و له‌ناوبردن به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا ده‌سه‌پێنرێت، زیاتر هەستم بە تێکۆشان کرد. بە تێپەڕبوونی کات شوێنی خۆم لەنێو کاری گەنجاندا گرت. لە به‌رانبه‌ر ئەو کۆمەڵکوژییانه‌ی کە ئەنجام دەدران، نەدەبوو کە من له‌نێو ئەو سیستمەدا بمێنمەوە. پێش کوردبوون، ئه‌مه ئەرکێكی مرۆڤایەتی بوو.»
له‌نێو ڕیزەکانی گەریلادا فێری زمانی کوردی بووە
گەریلا ئەرده‌ڵان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، کاتێک چووه‌ته نێو ڕیزەکانی گەریلا زمانی کوردی نەزانیوە، بەڵام له‌نێو ڕیزەکانی گەریلا زوو فێری زمانی کوردی بووە.
باران ئەرده‌ڵان کە یەکێكه لە گەریلاکانی له لێلیکان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدان دەکات، باسی بەرخۆدانی لێلیکانی کرد و گوتی: «شەڕی لێلیکان له‌پێناو به‌هاكانه. هێزی مرۆڤ تەکنیکی سەدەی ٢١ی تێکشکاندووە.»
ئەرده‌لان گوتی: «دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیه‌ویست خاکی ئێمە بۆ هه‌میشه داگیر بکات. بەڵام پەشیمان بوویەوە. ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌رمانه سوپایەکی تەکنیکییه. خۆی لە خۆیدا سوپای تورکیا خەمی سەربازەکانی خۆی نییە. سەدان سەرباز کوژران، بەڵام هه‌ر ئاشکراشیان نەکردن. تاکتیکی گەریلا کۆتایی نەهاتووە و هیچ کاتیش کۆتایی نایەت. بانگه‌شه‌ی ئێمه بۆ سەرکەوتن گه‌ورەیە.»
s.m