گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکییەکەى چیاى گۆڤەندی بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە رۆژی ٢٣ى تەمووز لە دەریى پان لە چیاى گۆڤەند ئەنجامیان دابوو و بەو هۆیەوە ٧ سەربازى تورکیاى داگیرکەر کوژرابوون.

گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە رۆژی ٢٣ى تەمووز لە دەریى پان لە چیاى گۆڤەند ئەنجامیان دابوو و بەو هۆیەوە ٧ سەربازى تورکیاى داگیرکەر کوژرابوون.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییەى هێزەکانى گەریلاوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "هێزەکانمان رۆژی ٢٣ى تەمووزی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ١٨:٤٥ دا لە دژى سەربازانى سوپاى تورکیا لە ناوچەى دەریى پان لە چیاى گۆڤەند چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا کۆنتێنەرێکى شوێنى مانەوەى هێزەکانى دوژمن کرایە ئامانج و سەرکەوتوانە گورزی لێدرا و تێکشکێندرا و بەو هۆیەوە ٧ سەربازى دوژمن کوژران".

هەپەگە راشیگەیاندووە "سوپاى تورکیاى داگیرکەر دواى چالاکییەکە بە کۆپتەری جەنگیى جۆرى کۆبرا ناوچەکەى بۆردومانکردووە و کوژراو و بریندارەکانیشیان بە کۆپتەرى سکۆرسکی گواستوەتەوە. دواى بۆردومانەکەش ئاگر بەربوویە ناوچەکە".

ر.م