گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی لە هەرێمی بارزان-ی بڵاوکردەو

گەریلا تیڤی، ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگەی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لەهەرێمی بارزانی بڵاوکردەوە، لە چالاکییەدا کە لە رێکەوتی ٣٠ئایار/١٠ی جۆزەردان ئەنجامدراوە پێنج سەرباز کوژرابوون و یەکێکی دیکەش بریندارببوو.

 

ئەمڕۆ ماڵپەڕی گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە ،کە لە ڕۆژی ٣٠ی ئایار لە گردی خوەدێی سەربە بارزان ئەنجامیان دابوو.
پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە بارەی ئەو چالاکییەوە ڕایگەیاندبوو: ڕۆژی ٣٠ی ئایار/١٠ی جۆزەردان کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەکی ئێوارە لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورکیا لە گردی خوەدێی سەربە دەڤەری بارزان چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا پێگەیەکی سوپای تورکیا بەتەواوی تێکشکێندرا، پێنج سەرباز کوژرا و سەربازێکیش برینداربوو.

ڤیدیۆی چالاکییەکە