گەریلا لە دژی شاخی کۆردینە لە حەفتانین چالاکیی ئەنجامدا
گەریلاکانی هەپەگە لە حەفتانین لە دژ شاخی کۆردینە چالاکییەکیان ئەنجامدا. دەوترێت، لەو چالاکییە سەربازییەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و بریندار بوون.
گەریلاکانی هەپەگە لە حەفتانین لە دژ شاخی کۆردینە چالاکییەکیان ئەنجامدا. دەوترێت، لەو چالاکییە سەربازییەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) چالاکییەکی سەربازیان لە دژی شاخی کۆردینە لە حەفتانین ئەنجامداوە، کە شوێن و مۆڵگەى سوپای تورکی داگیرکەرە.
ئاماژە بەوە دەکرێت، لەو چالاکییەى هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکی داگیرکەر کوژراون و بریندار بوون.
تاوەکو ئێستا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل لەبارەى ئەو چالاکییەوە هیچ راگەیاندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە.
ژ.ت