گەریلا لە زاپ، چارچێلا و خواکورک گورزی لە داگیرکەران دا؛ ١٠ سەرباز کوژران

گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار دوێنێ شەو لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا بە لانیکەمەوە ١٠ سەربازی تورک کوژراون.

گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە دژی هێرشە پاکتاوکارى و داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، شەوی رابردوو زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.

گەریلاکان لە هەرگۆلی ناوچی زاپ، شاخی چارچێلا و شاخی شەهید ساریا لە خواکورک لە دژی سەربازانى تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا بەلانیکەمەوە ١٠ سەربازی سوپای تورکیى داگیرکەر کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە (HPG-BÎM) تاوەکو ئێستا لەبارەى ئەو چالاکییانەوە راگەیاندراوى بڵاونەکردووەتەوە.

ر.م