گەریلا گورزی وەشاند و ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى تورکیای وەرگەڕاند

گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانی لە ٣١ى کانونی دووەم لە ناوچەى بازید لە پارێزگاى ئاگری بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا گەریلا هێرش دەکەنە سەر ئۆتۆمبێلێکى گەورەى سەربازی وەری دەگەڕێنن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "گەریلاکانمان لە ٣١ى کانووی دووەمی ٢٠١٨ لە ناوچەى بازید لە پارێزگاى ئاگری لە دژی ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى جۆری جەسمە چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی قورس و کاریگەر لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە درا و بەو هۆیەوە لە رێگا دەرچوو و وەرگەڕا. هێزەکانمان چوونە سەر ئۆتۆمبێلە سەربازییە تێکشکاوەکە و تەرمی سەربازانى ناو ئۆتۆمبێلەکە".

ر.م