گەریلاکانى هەپەگە لە سەرحەد گورزیان لە داگیرکەران دا و ٦ سەرباز کوژران

گەریلاکانى هەپەگە لە چوارچێوەی هەڵمەتى سەرکەوتنی شۆڕشگێڕی لە هەرێمی سەرحەد گورزێکى تریان لە سوپای تورک دا. لە ناوچەی باشان لە ئیدر و ناوچەی بازید لە ئاگری لە چالاکییەکاندا ٦ سەرباز کوژران و ٢ سەربازی تریش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکیان لەبارەى چالاکیی هێزەکانى گەریلا لە هەرێمەکانى سەرحەد و خواکورک بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەرکەوتنى شۆڕشگێڕی لە ئەیالەتى سەرحەد لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکییەک لە ٤ قۆڵەوە

هێزەکانمان ١ی نیسان لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە دژی گردی ئاسایشیی بەردەمی بنکەى سەربازیی کۆرخان لە ناوچەى باشان لە پارێزگای ئیدر چالاکییان ئەنجامدا. گەریلاکان لە چالاکییەکەدا لە ٤ قۆڵەوە لەسەربازانیى سەر گردەکەیان دا. لە ئەنجامدا ٤ سەرباز کوژران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر دواى چالاکییەکە سەربازە کوژراو و بریندارەکانى بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە ناوچەکە دوورخستەوە.

چالاکیی نیشانەشکێنی

هێزەکانمان رۆژی ٢ی نیسان لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دا لە ناوچەی بازید لە پارێزگای ئاگری لە دژی سەربازانى بنکە سەربازیی وەدات ئۆزکایا چەنجد چالاکییەکی نیشانەشکێنیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٢ سەربازی دوژمن کوژران.

یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکە بە سەلامەتى و سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکانى خۆیان.

لە خواکورک چالاکیی دژ بە داگیرکەران

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەى شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیا لە ٢ی نیسان و لە کاتژمێر ٠٨:٤٥ دا لە شاخی شەهید ئاخین لە ناوچەى خواکورک لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا لە سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەریان دا. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سەنگە و پەناگەکانی دوژمن درا. ژمارەی سەربازە کوژرا و بریندارەکانی ئەو چالاکییە روون نەبوویەوە".

ژ.ت