گەنجان لە سلێمانی بۆ یادی ٤ی نیسان وێنەی ئۆجالانیان هەڵواسی

گەنجان  ٤ی نیسان رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد و بەو بۆنەیەوە لە سلێمانی وێنەى ئۆجالانیان هەڵواسی.

گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بۆ پیرۆزبایکردنی رۆژی ٤ی نیسان لەسەرتارسەری شاری سلێمانى لە باشووری کوردستان هەڵمەتێکى وێنە هەڵواسینی عەبدوڵا ئۆجالانیان بەڕێوەبرد و لە زۆربەى شوێنە گشتی و سەرەکییەکانى شاری سلێمانیدا وێنەکانى ئۆجالانیان هەڵواسی.

لەسەر وێنەکان نووسرابوون "٤ی نیسان رۆژی بڵندکردنی تێکۆشانە"، "٤ی نیسان رۆژی ئیرادەبوونی ژنان و گەنجانە" و "بەگەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجیش سەردەکەوین".

ژ.ت