گەنجانی چەمچەماڵ خۆیان بۆ رێپێوانەکەى زینی وەرتێ ئامادە دەکەن
گەنجانی ناوچەى چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی رایانگەیاند، بەشداری لە رێپێوانەکەى ١٦ی ئایار دەکەن بۆ زینی وەرتێ.
گەنجانی ناوچەى چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی رایانگەیاند، بەشداری لە رێپێوانەکەى ١٦ی ئایار دەکەن بۆ زینی وەرتێ.
بە ئامانجی کۆتایهێنان بە ئاڵۆزییەکانى زینی وەرتێ، کە بەهۆی جێگیرکردنی هێزی پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە روویداوە، گەنجانی باشووری کوردستان خۆیان بۆ رێپێوانەکەى سبەی بۆ زینی وەرتێ ئامادە دەکەن.
بە پێشەنگایەتیی دەستپێشخەریی گەنجانی باشوری کوردستان رۆژی ١٦ی ئایار لە زینی وەرتێ رێپێوانێک رێکدەخرێت.
دەستەیەک لە گەنجانی ناوچەى چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانى لەبارەى ئەو چالاکییەوە لێدوانێکى رۆژنامەوانیی بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، سبەی بەشداری لە رێپێوانەکەى زینی وەرتێ دا دەکەن و ئامادەکارییەکانیان بۆ بەشداریکردن لەو چالاکییەدا تەواو بووە.
ژ.ت