گەنجانی کەرکووک ئیدانه‌ی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری كوردستان ده‌كه‌ن
گەنجانی کەرکووک ده‌ڵێن، نیەتی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی ته‌واوی باشووری کوردستانە. داواش له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن بێ ده‌نگ نه‌بن.
گەنجانی کەرکووک ده‌ڵێن، نیەتی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی ته‌واوی باشووری کوردستانە. داواش له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن بێ ده‌نگ نه‌بن.
گه‌نجانی شاری كه‌ركووكی باشووری كوردستان ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له به‌رانبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باشووری كوردستان ده‌رده‌بڕن. ده‌ڵێن، ئامانجی توركی داگیركردنی هه‌موو باشووری كوردستانه.
محەمەد شانۆ گەنجێکی شاری کەرکووکە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت، «من وەکو گەنجێکی کەرکووکی ئیدانەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک دەکەم بۆ سەر خاکەکەمان. شەرم و شورەیی و مردنە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و عێراق کەوا بێ هەڵوێستن. به‌تەنها هه‌ڵوێستیش بەس نییە به‌رانبه‌ر ئەم داگیرکارییە، به‌ڵكوو پێویستە حکوومەتی هەرێم و عێراق وەڵامی تووندی تورکیا بدەنەوە.»
ئه‌و گه‌نجه گوتیشی، «ئێمە نەوەی چیاکانین، ناتوانن بمانگرن، ناتوانن بمانکوژن، ئێمە کوردین تا دوا دڵۆپەی خوێنمان ئه‌م خاکە ده‌پارێزین. چونکە ئەم خاکە لە باب و باپیرانمانه‌وه بۆمان ماوەتەوە. ئەگەر تورکیا بیەوێت بە تۆپ و تانك بمانترسێنێت، شۆڕش و خەباتی عەفرین دیارە بۆ مێژوو کە ئێمە گەلێکی بەئیرادە و توندوتۆڵین.»
چالاک لەتیف گەنجێکی دیکەی شاری کەرکووکە و به ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت، «تورکیا بە بیانووی لێدان لە پەکەکە هەوڵ دەدات باشووری کوردستان داگیر بکات. تا خەونی عوسمانییەکان جێبەجێ بکات و ویلایه‌تی مووسڵ و حەلەب بگەڕێنێتەوە سەر تورکیا. تورکیا لە چوارچێوەی ئەم داگیرکارییەدا، ده‌یه‌وێت دەست بەسەر کەرکووکیشدا بگرێت.»
چالاك گوتیشی، «من وەکو گەنجێکی شاری کەرکووک ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەم. هیوادارم حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق هەڵوێستی جددییان هەبێت به‌رانبه‌ر ئەم داگیرکارییه.»
گه‌نجێكی دیكه‌ی کەرکووک به‌ناوی حەیدەر غازی به ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت، «من وەکوو گەنجێکی شاری کەرکووک ئیدانەی ئەم هێرشە داگیرکارییه‌ی تورکیا دەکەم بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئێستا نزیکەی ٢٠ سەربازگەی لە باشووری کوردستان هه‌یه و بە بیانووی لەناوبردنی پەکەکە هەوڵ دەدات سەربازگەی دیکە بکاتەوە.»
حەیدەر گوتیشی، «داواکارم لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بێ هەڵوێست نەبن به‌رانبه‌ر ئەم داگیرکارییەی دەوڵەتی تورک.»
s.m