یادی نووسەر و ڕۆماننووس محەمەد ئوزون کرایەوە
کۆمەڵەی وێژەکارانی کورد و کۆمەڵەی نوسەرانی میزۆپۆتامیا یادی نووسەر و ڕۆماننووس محەمەد ئوزونیان کردەوە.
کۆمەڵەی وێژەکارانی کورد و کۆمەڵەی نوسەرانی میزۆپۆتامیا یادی نووسەر و ڕۆماننووس محەمەد ئوزونیان کردەوە.
کۆمەڵەی وێژەکارانی کورد و کۆمەڵەی نوسەرانی میزۆپۆتامیا لە ١٣مین ساڵیادی کۆچی دواییدا، یادی نووسەر و ڕۆماننووسی گەورەی کورد محەمەد ئوزونیان کردەوە.
کۆمەڵەی وێژەکارانی کورد و کۆمەڵەی نوسەرانی میزۆپۆتامیا لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا لە ١٣مین ساڵیادی کۆچی دواییدا، یادی نووسەر و ڕۆماننووسی گەورەی کورد محەمەد ئوزونیان کردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ژیانی محەمەد ئوزون لە دوورە وڵاتی و خاوەنداریکردنی لە زمانی کوردی کرا و ئەوە خرایە ڕوو کە لە دۆخی دوورکەوتنەوە لە وڵاتیشدا خاوەنداری لە زمانی کوردی کرد و ئەو خاوەندارێتیەی وەک پەناگەیەک بینیوە.
کۆمەڵەکان ئاماژەیان بە خەباتی ئوزون لە بواری وێژەی کوردی کرد و وتیان، بە بەرهەمەکانی ئوزون کاریگەری زۆری لەسەر کۆمەڵگا دروست کردووە.
ف.ق