یه‌به‌شه: ئێمه بۆ عێراقێكی فیدراڵی دیموكراتی ئاماده‌ین
فه‌رمانداره‌تیی یه‌به‌شه به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادی جینۆسایدی شه‌نگال ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئاماده‌ی هه‌موو پشتگیرییه‌كن له‌پێناو عێراقێكی فیدڕاڵی دیموكراتی.
فه‌رمانداره‌تیی یه‌به‌شه به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادی جینۆسایدی شه‌نگال ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئاماده‌ی هه‌موو پشتگیرییه‌كن له‌پێناو عێراقێكی فیدڕاڵی دیموكراتی.
فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال - یه‌به‌شه به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی شه‌نگال له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعش، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانداره‌تیی یه‌به‌شه ده‌رباره‌ی یه‌كینه‌كانی ژنی شه‌نگال - یه‌ژه‌شه و یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال - یه‌به‌شه كه له كاتی به‌رخۆدان دژی داعش دامه‌زران، ڕایگه‌یاند: «یه‌به‌شه - یه‌ژه‌شه ئه‌و هێزه‌یه كه له عێراق هێڵی دیموكراتی به‌بنه‌ما ده‌گرێت.»
«ئێمه پشتگیری ده‌كه‌ین»
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌به‌شه‌دا هاتووه: «یه‌به‌شه\یه‌ژه‌شه هێزێكه كه له كاتی فه‌رمانه‌كه دامه‌زراوه، له‌به‌رئه‌وه له مێژوودا خاوه‌ن جێگه‌یه‌كی گرینگه. یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه هه‌م خۆسه‌ری شه‌نگال و هه‌میش بناغه‌ی ئازادیی عێراقێكی دیموكراتی له‌خۆ ده‌گرێت و له‌پێناو ئه‌م ئامانجه ئه‌وه‌ی پێویست بێت له كاتی خۆیدا ده‌یكات. گه‌لی ئێزدی ئیدی خاوه‌ن ئه‌و ئیراده و هێزه‌یه كه خۆی بپارێزێت. ئه‌م گه‌له قڕكردنێكی وه‌های بینی كه بۆ مێژووی مرۆڤایه‌تی شه‌رمێكی گه‌وره‌یه. ئێمه وه‌ك یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه له‌پێناو ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه ڕوونه‌دات، له هێڵی فیداییدا تا دوایین دڵۆپی خوێنی خۆمان له دژی زیهنیه‌تی دواكه‌وتوو شه‌ڕ ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌م ئازاره دووباره نه‌بێته‌وه، وه‌ك یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه بۆ بونیادنانی یه‌كێتیی گه‌لی ئێزدی پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ین.»
«له دژی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان گه‌لی خۆمان ده‌پارێزین»
یه‌به‌شه سه‌رنجی ڕاكێشاوه‌ته سه‌ر شكستی چه‌ته‌كانی داعش له ڕه‌قا و مووسڵ. هاوكات هۆشداری دا له‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له‌و هه‌رێمانه‌ی ڕزگاركراون به‌رده‌وامن.
«خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینه‌كانی گه‌ل له دژی بارودۆخی ئابووری و ناله‌باریی عێراق به‌رده‌وامن، له هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامه. له دۆخێكی وه‌ها گێژاو و ناسه‌قامگیردا، وه‌ك یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه ئاماده‌ین كه هه‌تا كۆتایی گه‌لی خۆمان بپارێزین. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه وه‌ك یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه هه‌تا كۆتایی گه‌لی خۆمان بپارێزین. له عێراق ته‌نیا ڕێیه‌كی ڕزگاری هه‌یه ئه‌ویش هێڵی دیموكراتییه. ئێمه وه‌ك یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه بۆ بونیادنانی عێراقێكی فیدڕاڵی دیموكراتی ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین. له‌م بابه‌ته‌دا داوای پشتگیری له هه‌موو هێزه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین.»
بانگه‌وازی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌ره‌وه
یه‌به‌شه له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا بانگه‌وازی گفتوگۆی له هێزه‌كانی ده‌ره‌وه كرد و ڕایگه‌یاند: «ئێستا كێشه‌ی ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان به‌ته‌واویش كۆتایی بێت، پێویسته سه‌ره‌تا هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان فه‌رمانی دژ به گه‌لی شه‌نگال وه‌ك جینۆساید بناسن. ئێمه له كاتێكی وه‌هاداین كه پێویسته هه‌نگاوی سیاسی بنرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش و له‌پێناو ئارامی هه‌رێمه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، بانگه‌وازی گفتوگۆ له هێزه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین.»
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانداره‌تیی یه‌به‌شه‌دا هاتووه: «به ڕێزدارییه‌وه یادی سه‌دان گه‌نجی فیداكار و قاره‌مانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌هید بوون، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شه‌هید به‌رخۆدانه‌كان و شه‌هید نووژیانه‌كان. به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌پێناو به‌دیهێنانی عێراقێكی دیموكرات و ژیانێكی ئازاد، تێكۆشانی خۆمان به‌سه‌ركه‌وتوون تاجدار بكه‌ین. وه‌ك هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی ئێزدی جارێكی دیكه به‌توندی ئه‌م فه‌رمانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.»
s.m