یه‌ژا ستار: قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ هیوا و جه‌ساره‌تی به گه‌لان به‌خشی
فه‌رمانداره‌تیی یه‌ژا ستار پیرۆزبایی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ (١٥ی ئاب)ی كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه ١٥ی ته‌باخ هیوا و جه‌ساره‌تی به گه‌لان به‌خشیوه.
فه‌رمانداره‌تیی یه‌ژا ستار پیرۆزبایی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ (١٥ی ئاب)ی كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه ١٥ی ته‌باخ هیوا و جه‌ساره‌تی به گه‌لان به‌خشیوه.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) به‌بۆنه‌ی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ (ده‌ستپێكردنی شۆڕشی چه‌كداریی په‌كه‌كه) ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به گرینگی مێژوویی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ و فه‌رمانده عه‌گید كراوه و ده‌ستنیشانیش كراوه كه قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ڕێڕه‌وی مێژووی گۆڕیوه و داگیركاری پارچه كردووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌ژا ستار:
«جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ كه هیوای ژیانی ئازادی بۆ ملیۆنان كه‌س ئافراندووه و تێكۆشانی به‌رخۆدانی وه‌رچه‌رخاندووه بۆ ژیانه‌یه‌وه‌یه‌كی گه‌وره، له كه‌سایه‌تیی فه‌رمانده‌ی ئه‌فسانه‌یی هاوڕێ عه‌گید-دا، له له ته‌واوی شه‌هیدانی شۆڕش پیرۆز ده‌كه‌ین، به خۆشه‌ویستی و ڕێزدارییه‌وه به‌ژنی خۆمان له به‌رانبه‌ر یادی ئه‌وان داده‌نه‌وێنین. پیرۆزبایی ساڵیادی نوێی تێكۆشانی خۆشمان سه‌ره‌تا له ڕێبه‌ری ئازادیی گه‌لان رێبه‌ر ئاپۆ، له گه‌لی خۆمان و ته‌واوی تێكۆشه‌رانی ئازادی ده‌كه‌ین.
قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ كه به ناوی گه‌لی كورده‌وه ڕێڕه‌وی مێژووی گۆڕی؛ هیوا، جه‌ساره‌ت و باوه‌ڕی به ته‌واوی گه‌لان به‌خشی. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، شه‌ڕی ئازادیی وه‌ڵاتێكی ده‌ستپێكرد و به ته‌واوی جیهانی ڕاگه‌یاند كه هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی ناویشی بێنێت. له‌گه‌ڵ ١٥ی ته‌باخدا یه‌كه‌مین گوله دژی كۆیلایه‌تی و مێتینگه‌ری هاویشترا. به‌م شێوه‌یه‌ش بوو به بزووتنه‌وه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره. به پێشه‌نگایه‌تیی فه‌رمانده عه‌گید كه به شێوازی سه‌ركه‌وتن بونیادی ناوه، شه‌ڕی ئێمه له‌پێناو هه‌بوون و به‌هاكان ده‌ستیپێكرد. قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ كه باوه‌ڕی گه‌وهه‌ری و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌لی ئێمه‌ی بونیاد نا، له هه‌مان كاتدا زانستی پاراستنی گه‌وهه‌ریشی بونیادنا. په‌یامی ئه‌وه‌ی به هه‌موو هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان دا كه گه‌لی كورد بێ پاراستن نییه.
ڕژێمی فاشیستی تورك كه له ساڵانی هه‌شتاكاندا له دژی گه‌لان و بنده‌ستان كۆمه‌ڵكوژی، ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوتكردنی دژه‌مرۆڤانه‌ی ئه‌نجامدابوون، له بیره‌وه‌ریی كۆمه‌ڵگه‌دا شوێنه‌واری قووڵی به‌جێهێشتبوو. له دژی ئه‌م كرده‌وانه به‌رخۆدان به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه‌ییه‌كان له زیندانی ئامه‌د، باوه‌ڕی ژیانی ئازادی زیندوو كرده‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخیش گیانی ئازادی گه‌یانده سه‌ركه‌وتن. به‌رخۆدانی زیندانه‌كان وه‌رچه‌رخا بۆ ژیانه‌وه. ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ ئه‌مڕۆ له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دژی فاشیزم تێده‌كۆشێت. له دژی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه له كوردستان له دڕندایه‌تی و به‌ربه‌ریه‌تدا هیچ سنوورێك ناناسێت، ئه‌و گیانه‌ی كه به‌رخۆدان ده‌كات ڕۆحی مرۆڤه ئازاده عه‌گیدبووه‌كانه.
ئه‌م ڕۆحی ژیانه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌هایانه‌ی كه ئافرێندراون وه‌رچه‌رخاوه بۆ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ژیانی ئازاد كه پێویسته له هه‌موو شوێنێك و له هه‌موو بوارێكدا ژیندار ببێت. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له دژی زوڵم، دڕندایه‌تی و فاشیزم خۆیان به به‌رپرسیار ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ژیانی ئازاد و دیموكراتی هه‌یه، پێویسته پێكه‌وه له‌نێو تێكۆشاندا بن. هه‌موو تێكۆشانێك كه پێكه‌وه و به یه‌كدڵی به‌ڕێوه‌ده‌برێت، فاشیزم له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت ده‌كات و ژیانی ئازاد ده‌كاته ڕاستی. قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ كه گوزارشت له یه‌كه‌مین هه‌نگاوی خۆسه‌ری دیموكراتی له كوردستان ده‌كات، له هه‌مان كاتدا بۆ گه‌لانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به واتای یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ژیانی هاوبه‌شی كۆنفیدڕاڵه. گه‌وره‌كردنی ئه‌مه په‌یوه‌سته به تێكۆشانه‌كه‌مان. كۆبوونه‌وه و یه‌كبوونی ژن، لاوان، كه‌سانی بنده‌ست و ئه‌وانه‌ی داوای دیموكراتی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ خۆیدا وزه‌یه‌كی وه‌ها درووست ده‌كات كه هیچ ڕژێمێكی دیكتاتۆر نه‌توانێت له به‌رانبه‌ریدا خۆی ڕاگرێت. ئه‌و ڕژێمه ناچاره كه هه‌ڵوه‌شێت و له‌ناوبچێت. له‌م واتایه‌دا ئێمه داوا له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین به گیانی فیدایی عه‌گیده‌كان تێبكۆشن.
وه‌ك هێزه‌كانی یه‌ژا ستار، به فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاد كه ڕێبه‌ره‌كه‌مان بونیادی ناوه، به ڕۆحی شه‌ڕی هاوڕێ عه‌گید به‌رده‌وامی به تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین. هه‌ر وه‌ك چۆن به‌رخۆدانی بێ هاوتای زیندانی ئامه‌د له ١٥ی ته‌باخدا وه‌رچه‌رخا بۆ هه‌ڵمه‌تێكی تۆڵه‌كردنه‌وه، به‌رخۆدانی ئێمه‌ش كه له ده‌وری به‌رخۆدانی ئیمڕاڵی گه‌وره ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بونیادنانی ژیانی ئازاد و دیموكراتیی گه‌لی كورد به سه‌ركه‌وتن ده‌گات. وه‌ك هێزه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌ژا ستار)، هه‌ڵوێستی فه‌رمانده ده‌لال ئامه‌د له خۆماندا بونیاد ده‌نێین و وه‌ك هاوڕێیان عه‌گید، هێلین، نالین، به‌رچه‌م، ئازێ، ڕۆزا و ژینداكان به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئه‌و ئاڵایه‌ی به ئێمه‌یان سپاردووه، بیگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان كه هه‌ڵمه‌تی ئازادی و ژیانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ١٥ی ته‌باخه، جارێكی دیكه له ڕێبه‌ری خۆمان، ژنانی خۆڕاگر، هه‌موو گه‌له‌كه‌مان، مرۆڤایه‌تیی دیموكرات و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه پیرۆز ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر جوگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ژین.
s.m