یەپەسە – ژن لە ئامەد لە داگیرکەرانیدا

یەکینەی تۆڵەی ڕۆزەرین جوودی یەپەسە – ژن لە ئامەد لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس و قەیوم چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەی تۆڵەی ڕۆزەرین جوودی یەپەسە – ژن لە چوارچێوەی هەنگاوی 'تۆڵەی دژی داگیرکەر، سیخوور و نۆکەرەکان' لەدژی پۆلیسی هەواڵگری چالاکی ئەنجامدا.

تیمەکانی تۆڵە لە ٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٣٠ لەسەر ڕێگای سەیرانتەپەی ئامەد و فارقین بە پێنج بۆمب هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسی هەواڵگری. بە بەهێزی لە ئۆتۆمبێڵەکە درا و لەبارەی زیانەکانی پۆلیس هیچ زانیاریەک بەدەستنەهێنراوە. بەڵام چەندین کاتژمێر ڕێگای هاتوچۆ داخرا.

لەسەر ڕێگای هەزرۆ و فارقینیش لە ٢٨ی ئەیلولدا لەدژی بلدۆزێرێکی قەیوم چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا بلدۆزێرەکە تێکشکێنرا و لەکار کەوت.

بانگەوازیمان بۆ هەموو ژنانە

یەکینەی تۆڵەی ڕۆزەرین جوودی یەپەسە – ژن لە راگەیەنراوەکەیدا وتی، "ئێمە وەک یەکینەی تۆڵەی ڕۆزەرین جوودی یەپەسە – ژن بەرخۆدان فراوان دەکەین. ڕێکخستنەکەمان گەورەتر دەکەین و لەدژی شەڕ لە کوردستان لەسەر بناغەی خۆپاراستن لە هەموو شار و ناوچەیان لە دوژمن دەدەین و بەڵێنی تۆڵەکردنەوە دووبارە دەکەینەوە. داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە بەشداری لە ڕیزەکانی یەپەسە – ژندا بکەن. دوژمن لە کوردستان بەر لە هەموو شتێک هێرش دەکاتە سەر ژنان. لە بەرانبەر ئەوەش گەورەترین ڕێکخستنمان خۆپاراستنە."

ف.ق