یەکێتی: داوا دەکەین هێڕشەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاوەستی

لە میانەی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی سەعدی ئەحمد پیرە ئەندامی مەکتب سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند:نیگەرانین لە ‌هێڕشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی تێروانینی یەکێتی بۆ چەند پرسێکی گرنگ ڕاگەیاند، یەکێک لە پرسەکان پەیوەست بوو بە هێڕشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەو ئەندامەی مەکتبی سیاسی یەکێتی وتی:" لە ڕابردوویەکی زۆر نزیک هەڕەشە و شاڵاوێكی زۆر ناڕەوا کرایە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە هۆکاری ئەوەی ژمارەیەکی زۆری شەهید و بریندار هەبێت و خەڵکێکی زۆریش ئاوارە ببێت".

هەروەها دەربارەی ئەو هێرشانەی تورکیا سەعدی ئەحمەد پیرە وتی:" لە مەڕ ئەو هێرشانە ئێمە وەک یەكێتی نێشتیمانی کوردستان لە دوو ڕووەوە نیگەرانین.

 یەکەم: ئێمە وەکو کورد ئەرکی نیشتیمانیمانە لەسەر ئەو پرسە بێینە جواب و داوا بکەین مامەڵێکی ڕەوا بکرێت هێرش و شاڵاوە ڕابگیرێت.

دووەم: بە هۆی هێڕشەکانەوە ژمارەیەکی زۆرتر ئاوارە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات ئەوەش ئەرکی هەرێمی کوردستان گرانتر دەکات."

ڕ..ح