لە تویرینگن پارتی چەپ سەرکەوت

لە ویلایەتی تویرینگنی ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنی هەرێمی دا پارتی چەپ سەرکەوت. پاری نەژادپەرستی ( ئەی ئێف دی - AFD) بوو بە دووەمین پارتی. دەنگی پارتیە دەسەڵاتدارەکانی (سی دی ئۆ – CDO  و ئێس پی دی – SPD) کەمیکرد.

لە ویلایەتی تویرینگی ئەڵمانیا دوێنێ ١،٧ ملیۆن کەس بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ویلایەتەکە چوونە سەر سندوقەکان. لە نا ١٦ ویلایەتی ئەڵمانیا بە تەنها سەرۆک وەزیرێکی پارتی چەپ لەم هەرێمەدا هەیە.

بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤ کە ٥٢٪ لە خەڵکی بەشداریان کرد سەرۆک وەزیر بابۆ ڕامیلۆی سەرۆکی پارتی چەپ سەرکەوت. پارتی چەپ لە هەڵبژاردنەکاندا توانی ٣١٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کە کەناڵی تەلەڤزیۆنی ( ئەی ئاڕ دی - ARD) بڵاویکردووەتەوە، پارتەکەی سەرۆکوەزیر ئەنگێلا مێرکل ١١٪ دەنگەکانی کەمیکردووە. هەروەها (ئێس پی دی – SPD) کە هاوبەشی دەسەڵاتە ٨٪ دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

پارتی موحافزکاریش بە پێی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ١٢٪ دەنگەکانی زیادیکردووە و ٢٣٪ دەنگەکانی بەدەست هێنا.

دوای هەڵبژاردنەکان ڕامیلۆ بۆ میدیاکان قسەی کرد و ڕایگەیاند، من هەڵبژێردرام و ئەرکەکانم جێبەجێ دەکەم. ڕامیلۆ ساڵی ڕابردوو لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پشتگیری لە یەپەگە لە عەفرین کردبوو. ڕامیلۆ بێدەنگی رێکخراوە جیهانیەکان و حکومەتی ئەڵمانیای شەرمەزار کردبوو. چەتەکانی ئاکەپەش هەڕەشەی کوشتنیان لێکردبوو.

ف.ق