بایدن و هاریس سوێندیان خوارد

جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا و کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا سوێندیان خوارد و دەستیان بە کارەکانیان کرد.

جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا و کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە مەراسیمێکی جەماوەریدا لە کۆشکی سپی لە شاری واشنتۆن دی سیی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوێندی یاسایان خوارد و دەستیان بەکارەکانیان کرد.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و رکاربەری بایدن لە مەراسیمی سوێندخواردنی بایدن دا ئامادە نەبوو و لە بریی ئەو مایک پێنس جێگری ترامپ ئامادەی مەراسیمەکە بوو. ترامپ تا دوا ساتەکانی مانەوەى لە دەسەڵاتدا هەوڵی دەدا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا قبوڵ نەکات.

بایدن تەمەنی ٧٨ ساڵە و لە سەردەمی سەرۆکایەتیی باراک ئۆبامادا پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکای هەبووە.

بایدن بە تەمەنترین سەرۆکی ئەمریکایە.

ژ.ت