شاندێکی رەوتی سەدر لەبەریتانیایە

شاندێکی رەوتی سەدر سەردانی وڵاتی بەریتانیای کردووە.

رەوتی سەدر کە لە عێراقدا پێگەیەکی فراوانی جەماوەری هەیە، شاندێکی رەوانەی بەریتانیا کرد.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنیوز کە زانیارییەکانی لە بەرپرسێکی باڵای عێراقەوە وەرگرتووە، بەر لە دوو رۆژ شاندێکی رەوتی سەدر سەردانی بەریتانیای کردووە. بە گوێرەی زانیارییەکان شاندەکە لەبارەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیان محەمەد جەعفەر سەدر کۆبووەوەتەوە. هەروەها لەبارەی داهاتووی عێراقیشەوە گفتوگۆ ئەنجامدراون.

شایەنی بیرهێنانەوەیە کە پێشتر سەرکردەی رەوتی سەدر موقتەدا سەدر رایگەیاندبوو کە بەشداری لە حکومەتەکەی سودانیدا ناکەن.

هـ . ب