ڕووسیا لەناوچەی خارکیڤ دەستی بە هێرشی زەمینی کرد

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی ڕوسیا لە ناوچەی خارکیڤ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە مەبەستی "شکاندنی هێڵەکانی بەرگری ئۆکرانیا" دەستی بە هێرشی زەمینی کردووە و شەڕەکە بەردەوامە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریدا هاتووە، "رۆژی هەینی دوژمن بە بەکارهێنانی دوورهاوێژی ئاسمانی لە کەرتی ڤۆڤچانسک لە سنووری هەرێمی بەلگرادی ڕووسیا هێرشی ئەنجامدا."

سەرچاوەکە بە بێ ئەوەی شوێنی هێرشەکه ئاشکرا بکات، وتی: "له کاتژمێر ٥ی به یانی دوژمن زرێپۆشی به کارهێنا و هەوڵیاندا هێڵی بەرگریمان بشکێنن."

وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە هێرشەکە شکستی هێناوە، بەڵام شەڕەکە لە ئاستێکی جیاوازدا بەردەوامە.

جێ ئاماژەیە بەشێکی زۆری ناوچەی خارکیڤ لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕزگارکرایەوە. خارکیڤ دەکەوێتە ناوچەی سنووری و دووەم شاری گەورەی ئەو وڵاتەیە، لە چەند مانگی ڕابردوودا بووەتە ئامانجی چڕی هێرشەکانی ڕووسیا.