ڤاگنەر گرتنی باخموت ڕادەگەیەنێت و کیێڤ ڕەتی دەکاتەوە

گرووپی سەربازی ڤاگنەری سەر بە ڕوسیا، کۆنتڕۆڵکردنی شاری باخموت لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت، بەڵام سوپای ئۆکرانی ئەم هەواڵە ڕەتدەکاتەوە.

فەرماندەی گرووپەکە، یەڤگینی پریگۆژین، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی ڕایگەیاند، هێزەکەی دوایین بەشی باخموتی کۆنتڕۆڵ کردووە، ئەوەش پاش ٢٢٠ ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئۆکرانیا.

پریگۆژین ئاماژەی بەوە کرد، لە ٢٥ ی ئەم مانگە هێزەکەی لە شارەکە دەکشێتەوە و ڕادەستی سوپای ڕوسی دەکات.

بەڵام بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سوپای ئۆکرانی ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانیان بەردەوامە لە بەرگری. هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا ڕەوشی شارەکەی بە شلۆق وەسفکرد.

ف.ق