ئاگر بەردرایە دارستانى لیجەى ئامەد

لە گوندی ئاکرۆ لە ناوچەى قەرەحەسەنی شاری لیجەى ئامەد ئاگرکەوتنەوە لە نا دارستانەکانی ئەو سنوورەدا روویدا.

لە بەر هۆکارێکى نادیار ئاگر لە دارستانەکانى سنووری گوندی ئاکرۆ لە ناوچەى قەرەحەسەنى شاری لیجەى پارێزگای ئامەدى باکووری کوردستان کەوتووەتەوە.

تیمی ئاگرکوژێنەوەى شارەوانیى گەورە شاری ئامەد چوونەتە شوێنى ئاگرکەوتنەوەکە و لە هەوڵی کوژاندنەوەى ئاگرەکەدان، بەڵام بەهۆی زۆریى ئاگرەکە و با و سەختیى ناوچەکەوە کێشە بۆ ئۆتۆمبێلەکانى ئاگرکوژێنەوە دروستبووە و ئاگرەکەش لە تەشەنە سەندایە.

لەبارەى هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکەوە هیچ زانیارییەک بڵانەکراوەتەوە.

ژ.ت