'بەردەوامی بە ڕێچکەی شەهیدەکانمان دەدەین'

ڕەیحان حەسەن ئەندامی تۆڕی هاوکاری ژنانی ئێزدی و پاکیزە جەلال ئەندامی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی ناڕەزاییان بەرامبەر بێدەنگی حکومەتی عێراق لەبەرامبەر هێرشی سەر گوندی دووگرێی شەنگال دەربڕی کە زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە و ٣ شەڕڤانی تر شەهیدکران.

١٥ی کانونی دووەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر شەنگال. لە ئەنجامی هێرشەکەدا زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە و ٣ شەڕڤانی تر شەهید بوون.

ڕەیحان حەسەن ئەندامی تۆڕی هاوکاری ژنانی ئێزدی هێرشەکەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، یەکەمجار نییە هێرش دەکرێتە سەر خاکی شەنگال. بە بیانوی هەبوونی پەکەکە لە شەنگال هێرش دەکەنە سەر ڕۆلەکانی شەنگال یەبەشە، یەژەشە. یەبەشە، یەژەشە بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو فەرمانە دروستکرا کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەسەر کۆمەڵگای ئێزدیدا هات. دەوڵەتی عێراق بەرامبەر هێرشەکە بێدەنگە. تا ئێستاش هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر کۆمەڵگای ئێزدی بەردەوامە. ئێمە پشتگیری لە شەڕڤانەکانمان دەکەین، پێویست بێت دەبینە شەڕڤانی یەبەشە و یەژەشە.

هەروەها وتی، "ئەوان تۆڵەی شەڕڤانەکانیان دەکەنەوە، یەبەشە بەشێک لە عێراقە و دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە هێرشەکانی کۆمەڵگای ئێمەی ئێزدی لەناوببات."

'حکومەتی باشوور و عێراق بێدەنگن'

پاکیزە جەلال ئەندامی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدیش هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورکی شەرمەزار کرد و بەهۆی بێدەنگی حکومەتی عێراق باڕەزایی پیشاندا و وتی، "هەر چوار هەڤاڵەکە ڕۆڵەی ئەم خاکە بوون. پیشەنگی کۆمەڵگاکەمان و فەرماندەی یەبەشە بوو کە کۆمەڵگای ئێمەیان بەڕێوەدەبرد، خاوەنداریان لەم خاکە کرد. ئەمڕۆ ئێمە دەبینین کە حکومەتی باشووری کوردستان و دەوڵەتی عێراق بێدەنگن. لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا ٤ ڕۆڵەی ئێمە شەهید بوون."

'تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە'

پاقکیزە جەلال باسی فڕینی فڕۆکەکانی تورک لەسەر ئاسمانی شەنگال کرد و وتی، "ئەگەر ئەمڕۆ فڕۆکەی تورک لەسەر ئاسمانی شەنگال دەفڕن و هێرش دەکەن و ڕۆڵەی ئێمە شەهید دەکەن، واتە دوژمنایەتی ئێمە دەکەن. پێویستە دوژمن باش بزانێت خوێنی ڕۆڵەکانمان بە فیڕۆ ناڕوات. ئێمە وەک دایکان لەسەر رێچکەی شەهید و دۆزەکەمان خەبات دەکەین. تۆڵەی ڕۆڵەکانمان دەکەینەوە."

ف.ق