هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی جەنگی حەفتانین دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی جەنگی حەفتانینی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هاوڕێکانمان نووجان، مەمیان، ئامارا و زەریا لە ڕیزەکانی پێشەوەدا وڵامی ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکرانیان دایەوە و هەناسەیان لەدوژمن بڕی و گورزی گەورەیان لە دگیرکەراندا."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ناسنامەی شەهیدان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە مێژووی نزیکی کوردستاندا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە داگیرکردنی خاکی کوردستان هەوڵیدا کە هەبوونی گەلی کورد لەناوببات و ئەوشی کردووەتە ئامانجی سەرەکی خۆی.

بۆ ئەو ئامانجەش، نە تەنها دەرفەتی نەتەوەیی و نێنەتەوەیی بەکاردەهێنێت، هەروەها هەندێک کەس و هێز بەکاردەهێنێت کە لە بەهای کوردستانیبوون دوورکەوتوونەتەوە و ژەهراوی بوون، بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێت و سیاسەتی 'کوشتنی کورد بە دەستی کورد' بەکاردەهێنێت. بە دامەزراندنی پەکەکە ئەو دۆخە بە ڕادەیەکی زۆر لەناوچوو و گەلی کورد ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی فاشیستی تورکی بینی کە ڕووی ڕەتکردنەوە و لەناوبردنە. فەلسەفە و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ ئەم ڕاستیەی بە شێوەیەی بەرچاو پیشانی گەلی کورد و هەموو جیهاندا. پەکەکە کە ڕاستی دوژمنی خستە بەرچاو، خۆی بۆ تێکۆشانێکی قوڕس لەدژی عەقڵیەتی فاشیست ئامادە کرد و لە دوژی کودەتای ١٢ی ئەیلول کە هەموو کەسێک دەیگوت'تێکۆشان لەدژی ئەو کودەتایە مومکین نییە' بەرخۆدانی ١٤ی تەموزی خوڵقاند. ڕێبازی ئاپۆییی میلیتانی بەرخۆانی کرد، شەڕی کرد و لە هەلومەرجی زۆر سەختدا سەرکەوتنی مسۆگەر کرد. ئەم ئاڵایە لە دەستی مەزلۆمان گەیشتە دەستی عەگیدان، لە دەستی عەقیدان گەیشتە دەستی بەریتانان، لە دەستی بیریتانان گەیشتە دەستی دەلال ئامەدان و ئاتاکان ماهیران و بێوەستان تا گەیشتە ئەم سەردەمە.

ئالای تێکۆشانمان ئەمڕۆ لە دەستی نووجان، مەمیان، ئامارا و زەیراندا بووەتە مزگێنی سەرکەوتن.

دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک، ١٦ی حوزەیران بۆ ئەنجامدانی خەون و خەیالی فاشیستی خۆی، دەستی بە بەکارهێنانی هەموو دەرفەتی تەکنیکی خۆی کرد و بۆ ئەوەی خاکی باشووری کوردستان داگیر بکات دەستی بە هیرشێکی فراوانی داگیرکەری کرد. گەریلاککانی ئازادی بە ئیرادەی ئاپۆیی لەبەرانبەر دوژمن وەستانەوە و لە هەموو بستێک کە هەنگاویان-نا گورزی گەورەیان لە عەقڵیەتی فاشیستدا. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ناتوانێت خۆی لەبەر ڕوحی میلیتانی ئاپۆیی ڕابگرێت، بە بەکارهێنانی تەکنیک هەوڵ دەدات خۆی لە گێژاوەکە کە تێیایدا چەقیوە دەربهێنێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەو ڕۆژەوەی کە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری دەستیپێکردووە و تا ئێستا بە قاڕەمانی بەرخۆدان دەکەن. وڵامی پێویستی هێزە داگیرکەرەکان دەدەنەوە. زانیاری لەبارەی هاوڕێ شەهیدەکانمان فەرماندە هاوڕێ نووجان و هاوڕێ مەمیان و ئامارا و زەریا بەم شێوەیەیە:

نازناو: نوجان زەردۆز

ناو و پاشناو: زەریفە کران

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

باوک و دایک: حەمدیە – محەمەد شەریف

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/حەفتانین

 

نازناو: ئامارا ڕۆژ

ناو و پاشناو: مزگین تاگای

شوێنی لەدایکبوون: مووش

دایک و باوک: مونەڤەر – فاروق

کات و شوێنی شەهادەت: ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/حەفتانین

 

نازناو: مەمیان کۆچەر

ناو و پاشناو: عەبدوڵلا دوندار

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: ڤەتها و ڕەسووڵ

کات و شوێنی شەهادەت: ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/حەفتانین

 

نازنار: زەریا ماهیر

ناو و پاشناو: دەریا چاوشئۆغلۆ

شوێنی لەدایکبوون: مووش

دایک و باوک: مەلیکە و جاهید

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/حەفتانین

هاوڕێکانمان نوجان، مەمیان، ئامارا و زەریا لە ڕیزی پێشەوەدا وڵات ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەریان دایە و بوونە نمونەی هەڵوێستی میلیتانی، گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا و هەناسەیان لەبەر دوژمن بڕی. تا گولەی کوتایی شەڕیان کرد و خاکی پیرۆزی کوردستانیان پاراست. هاوڕێ قاڕەمانەکانمان بوونە سمبوڵی بەرخۆدانی حەفتانین و بە بەرخۆدانیان پیشانیاندا کە ڕێباز پێویستە چۆن بێت. گەریلا مۆدێرنیتەی دیموکراتیک گەرەنتی کوردستانی ئازادن. هێزێکی فیداییە کە بۆ هەر بستێکی خاکی کوردستان باجیان داوە، خوێنیان ڕژاندووە و بێگۆمان گیانیان بەخت کردووە. هاوڕێکانمان نوجان، مەمیان، ئامارا و زەریا بوونە نوێنەری هەڵوێستی میلیتانی و هێڵێ بەرخۆدان و بۆ گەلی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون. بەرخۆدانی هاوڕێکانمان رێگای سەرکەوتنیان ڕۆناک کردەوە و روحی فیدایی تەڤگەری ئازادیان بەهێز کرد. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەشەرەفەکانی هاوڕێ شەهیدەکانمان و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین ئاڵات تێکۆشان سەردەکەوێت."

ف.ق