بنەماڵەکان بۆ دیدار لە ئیمرالی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلان و زیندانیانی دیکە جارێکی دیکە داواکاری دیداریان لە ئیمرالی پێشکەش کرد.

داواکاریی دیدار لە ئیمرالی

محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و مەزلوم دینچ پارێزەرەکەی، بۆ دیدار لە ئیمرالی، سەردانی دادستانی گشتیی بورسا و ئیدارەی گرتووخانەی ئیمرالی-یان کرد.

هاوکات عەلی کونار، برای عومەر خەیری کونار، پۆڵات یڵدرم، برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، بە مەبەستی دیدار، سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی-یان کرد.

لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ـەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەگەیشتووە.