هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی خواکورک دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە خواکورک شەهید بوون. هەپەگە ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادی شەهیدەکانمان بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام بگەیەنین."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە – HPG) ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ٢٢ی حوزەیران لە خواکورک شەهید بوون.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"د ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ سوپات تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەکانی ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرێمی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد. لەو هێرشەدا هەڤاڵەکانمان فەڕاشین، فەرهاد، گوڵستان، لەڤەند و سمکۆ شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: فەڕاشین باز

ناو و پاشناو: چیدەم ییغیت

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: خاتون و نوری

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / خواکورک

 

ناسناو: فەرهاد کاتۆ

ناو و پاشناو: ئۆرهان ئاراچ

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: سەعادەت و جەلال

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / خواکورک

 

ناسناو: گوڵستان کەندال ئورفا

ناو و پاشناو: کاندار

شوێنی لەدایکبوون: عوسمانیە

ناوی دایک و باوک: خەلیخا و موستەفا

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / خواکورک

 

ناسناو: لەڤەند سیڤەرەک

ناو و پاشناو: عارف کۆکشا

شوێنی لەدایکبوون: ئورفا

ناوی دایک و باوک: ئالیە و سەیدۆ

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / خواکورک

 

ناسناو: سمکۆ ڕۆژهەڵات

ناو و پاشناو: بەدلەر یوسفی

شوێنی لەدایکبوون: ئۆرمیە

ناوی دایک و باوک: جازیە و فەرزەندە

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / خواکورک

هاوڕێکانمان فەڕاشین، فەرهاد، گوڵستان، لەڤەند و سمکۆ کە هەریەکەیان لە شارێکی کوردستان لەدایک بووە، بە وڵاتپارێزیەکی بەهێز گەورە بوون و بۆ ئەوەی حەساب لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بپرسن بە داواکاری و ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادی کرد و بە هەڵوێست و بڕیارەکانیان، بە ژیانی دڵنزمی و کەسایەتی فیداکاریان هەموو کاتێک نمونەیەکی گەورە بۆ هاوڕێکانیان بوون. لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە خواکورد دەستیپێکردبوو، لە بەرەکانی شەڕ بە قاڕەمانی شەڕیان کرد. هاوڕێکانمان بێوەستان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد تێکۆشانیان کرد و لەم رێگەیەدا کەسایەتی فیداکاری خۆیان پێشکێش کرد و بە بەرخۆدانی بەهێزی پەکەکە گورزی گەورەیان لە دوژمن دا. ئەرکی ئێمە و گەنجانی کوردی وڵاتپارێزە خاوەنداری لە شەهیدە فیداکارەکانمان بکەین.

لە سەرەتادا سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهیدەکانمان دەنێرین و دەڵێین سەری گەلی کوردستانی وڵاتپارێز ساخ بێت و ئێمە بەڵێن دەدەین، تێکۆشانی ئازادی شەهیدەکانمان بە سەرکەوتوویی بەئەنجام بگەیەنین."

ف.ق