کاڵکان: دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەڕووخێت

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە دۆخێکی خراپدان و وتی: "بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەڕووخێت. تەمەنیشی درێژ دەکەنەوە، بەڵام ناتوانن ڕزگاری بکەن".

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وەڵامی پرسیارەکانی بەرنامەی تایبەتی تەلەفزیۆنی میدیا خەبەر-ی دایەوە.  هەڵسەنگاندنەکانی کاڵکان لەبارەی گۆشەگیری، تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری، دوایین دۆخی شەڕ، هێرشی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە و راستیی زیلان لە ٢٦هەمین ساڵ دا بەم شێوەیەیە:

کاڵکان سەبارەت بە تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیریی ڕایگەیاند، سەرکەوتن بۆ ئەو تێکۆشەرانە دەخوازێت کە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری تێدەکۆشن و وتی: "گۆشەگیری و سیستمی ئیمراڵی وەک جاران بەردەوامە. لەم پرۆسەیەدا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تیرۆر و هێرشی داگیرکاری و زوڵم و گوشاری خۆی لەسەر بنەمای سیستمی گۆشەگیریی و ئەشکەنجەی ئیمراڵی یەک خستوە. هیچ هەوڵێکی یاسایی نییە. لەگەڵ ئەو هێزانەی کە هاوبەشن لە سیستمی ئیمرالیدا یاسای خۆیان لەسیستمی خۆیاندا جێبەجێ ناکەن. لە هەمان کاتدا بانگەشەی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری دەکرێت، بەڵام هیچ گۆڕانێک نییە. لە لایەکی دیکەوە تێکۆشان لە دژی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەری ئاپۆ لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامە. لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات لە گەریلاوە تا گەل چالاکی بەردەوامە. هیچ گۆڕانکارییەک لەگۆشەگیریدا بەدی ناکرێت، بەڵام لەخەباتی دژ بەگۆشەگیریدا گەشەیەکی گەورە بەدیدەکرێت. یەکێک لەوانە گەملیکی مەزن بوو لە ١٢ی حوزەیراندا. رۆژی ١١ی حوزەیران رۆژی چالاکی نێودەوڵەتی راگەیەنرا. لە بەرانبەر گۆشەگیری و فاشیزم و بۆ دیموکراسی و ئازادی لە هەموو شوێنێک چالاکی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە چوون،

ئەم چالاکییانە بەهێز بوون. رێپێوانەکەی گەملیک کاریگەر بوو. تیرۆری فاشیستی و دڵڕەقی و ئەشکەنجە و فشار جارێکی تر دەرکەوتەوە. سیستمی ئیمراڵی تەنیا سیستمێک نییە لە ئیمرالیدا. کاریگەری لەسەر ژیان لە تورکیا و کوردستاندا هەیە. کاردەکاتە سەر ناوچەکە و جیهان. لە چالاکییەکانی دژ بە گۆشەگیریی دا ئەوەش خرایە ڕوو کە چیتر ژنان و گەنجان و هاوڵاتیان نایانەوێت لەگەڵ سیستمی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بژین. ڕاشیانگەیاند کە دیوارەکانی ئیمراڵی تێکدەشکێنن. ئەم تێکۆشانە قوڵتر دەبێت. لەم ڕووەوە هەڵوێست و پەیام ڕوونە.

هاوکات ٧٧٥ پارێزەر ویستیان بچنە ئیمرالی. پێویستە ئەم پێداگرییەی پارێزەران بۆ چوونە ئیمرالی بەردەوام بێت. ئەمە نابێت تەنها بۆ یەک هەفتە داواکاری بێت. گرنگ ئەوەیە کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە چی دەکات و دەبێت مرۆڤ فاشیزم تەشهیر بکات. تێکۆشان لە دژی فاشیزم تێکۆشانێکی گشتییە، چونکە فاشیزمیش بە گشتی هێرش دەکات.

ئەنجومەنی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا کۆبووە. پێویستە بریارێک بدرێت. بریاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەجێناهێنرێت. ئەنجومەنی وەزیران ئەم بریارە ٨ ساڵە بەردەوامی پێنادات. لە بەرانبەردا پارێزەران دەستیان بە هەوڵدان کرد.

ئەوانەی پیلانگێڕیەکەیان ئامادە کرد بەرپرسیاری ئیمڕالین

سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی لە ساڵی ٢٤میندا بەردەوامە. با کەس ئەم دۆخە بە یاساکانی دەوڵەتی تورکەوە نەبەستێتەوە. دەوڵەتی تورک ڕێبەر ئاپۆی نەبردە ئیمرالی. ئاکەپە و مەهەپە نەیانبردووە. ڕێبەر ئاپۆ بە ڕوونی وتی 'ئەرکیان ئەوەیە کە پاسەوانی بکەن'. ئێمە دەزانین کێ ڕێبەر ئاپۆی گرتووە. ئەوانەی پیلانگێڕییەکانی ٩ی تشرینی یەکەم و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩یان ئامادەکردووە، بەرپرسیارن لەو کارە. ئەوان بەرپرسیارن لەم دۆخەدا. ناتوانن بڵێن پەیوەندی بە ئێمەوە نییە. سیستەمێکی یاساییان هەیە، چەندە جێبەجێی دەکەن. ئەمە زۆر گرنگە. هەروەها هەوڵ هەیە لەم بوارەدا، پێویستە بەردەوام بێت.

سەندیکاکان و ڕۆشنبیران و کرێکاران و رەنجدەران لە ئینگلتەرا بۆ ئیتالیا و ئەفریقا و ژنان و لاوان و هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتییەکان و زانایان هەڵوێستەکانیان ڕوون دەکەنەوە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. لێدوان دەدەن. هەمووان دەیانەوێت دەنگی ڕێبەر ئاپۆ ببیستن. دەیەوێت بیر و بۆچوونەکانی ڕێبەری ئاپۆ فێربێت. دەیانەوێت زیاتر لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن. فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕووناکی ئومێدێکە بۆ هەموو خەڵک، ڕێگای ڕزگاریە.

ئیشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ زۆر گرنگە. دەچێتە ناو ساڵی ١١مەوە. ٥٢٠ هەفتەی تێپەڕاند. لە مێژووی کورددا هیچ چالاکییەکی وەها درێژ نییە. نازانم لە مێژووی جیهاندا چالاکییەکی ئاوا درێژ هەیە یان نا، بەڵام ئەم چالاکییەش یەکێکە لە درێژترین چالاکییەکان. پیرۆزبایی لە رەنجدەران و تێکۆشەران دەکەن کە ئەم چالاکییە دەکەن. خاوەنداریکردن لە واقیعی رێبەرتی، واتە خاوەنداریکردن لە ئازادی. واتە خاوەندارێتی لە دیموکراسی و مرۆڤایەتی."

شەڕێکی گەورە هەیە

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی بەرخۆدانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاش رایگەیاند کە فەرماندەیی پاراستنی گەل، هەموو رۆژ و هەموو مانگێک ئاماری شەڕ ئاشکرا دەکات و وتی، " ئامارئ دوو مانگی ڕابردوو بڵاو کراوەتەوە. پێویستە مرۆڤ گرنگی بەم ئامارە بدات بۆ ئەوەی بزانێت کە شەڕ چەندە گەورەیە.  کاتێک موشەکێک بەرەو ئۆکرانیا تەقێنرا قیامەتیان دروست کرد. سەرکردەکانی دەوڵەتانی ئەوروپا چوونە کیێڤ. لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا دەوڵەتی تورک ٧٧٤ جار بە چەکی کیمیایی و ٢٠٠٠ جار بە فڕۆکە هێرشی کردووە. واتە لە رۆژێکدا ٢٠٠ هێرش. ئەم ڕاستییەی جەنگ دەبێت ببینرێت. ئێمە دەبێ هەموو ئەمانە باش هەڵبسەنگێنین. ئەم بەرەیەی جەنگ دەبێت ببینرێت.

شتێکی تر ئەوەیە کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تاوانی شەڕ دەکەن. بە تەنها گفتگۆی لەسەر دەکرێت لای ئێمەش. بەڵگە هەیە بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بەڵام هیچ کەسێک گوێی پێنادات. لە سەردەمی سەدامدا هیچ چەکێکی کیمیایی نەدۆزرایەوە، بەڵام ڕژێمێک لەسەر ئەو زەوییە تێکشکێنرا کە چەکی کیمیایی هەبو.  ئێستا ڕژێمێک هەیە چەکی کیمیایی بەکاردێنێت بەڵام کەسی دەنگی لێوەنایەت. تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت. بە وتەی هەڤاڵانی گردی سوور، لەوانەیە هێرشێکی ناوکیش ئەنجام درابێت. ژەنەراڵێکی خانەنشینیش جارێک لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی تورکی گوتبووی،" ئێمە لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە چەکی ئەتۆمی بە تاکتیک بەکار دەهێنین. هەروەها لەشەڕی ئۆکرانیادا بەکاردێت. ئێمەش هەمانە و بەکاری دەهێنین". لەو ساتەدا پەخشی تەلەڤزیۆنەکەیان راگرت. ئەوەی لە ساڵانی نەوەتەکان بەکارهاتووە، ئێستا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەکاردەهێنرێت. لە چەکی کیمیایی زیاتر تاوانە. پێوێستە هەڵوێستە لەسەر ئەم بابەتە بکرێت.

گەریلا بەرخۆدان دەکات

لایەنێکی دیکەی شەڕ بەرخۆدانی گەریلایە. لە ماوەی دوو مانگدا ٧٤٤ چالاکی ئەنجامدراون و ٩٨٥ داگیرکەر سزادراون. ئەمانە ئاشکراکراون. گەریلا لە بەرانبەر چەکی کیمیایی، چەکی ناوەکی، فڕۆکەی پێشکەوتووی شەڕ، هەلیکۆپتەری شەڕ، فڕۆکەی چاودێری، تانک و تۆپ، موشەک بەرخۆدان دەکات. گەریلاکان بە بیر و باوەڕ و ئیرادە و ئازادی خۆیان خۆڕاگری دەکەن. دوای ٢٥ی مانگ ناچار بوون جەنگەکە بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن گردی ڕوبار و چیای ڕەش بپارێزن. هێرشیان کردە سەر گردی جودی و ئێف ئێم و هەکاری. ئەوان هێرشیان کرد، بەڵام ئێمە پرسیارمان کرد کە چۆن لە گیر جۆدی دەوەستن. ئێمە لە  ١٥ و ١٦ی حوزەیراندا بینیمان. لە ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێریدا ٥٧ سەربازی داگیرکەر سزادران.  کێ لەنێو ئەو لەشانەدا هەن؟  کێ ئەو لەشانەیان بینی. دەترسن لەبەرئەوە چەکی کیمیایی بەکاردێنن. تاوان ئەنجام دەدەن. وادیارە چەتەکانی داعش و قاعیدە لەنێویاندان بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی گەریلاکانەوە، تەرمەکانیان پارچە پارچە دەکەن. هەلیکۆپتەرەکانیان کە خراونەتە خوارەوە لەناودەبەن. چالاکیەکەی جوودی هەموو پلانەکانی دوژمنی پووچەڵکردەوە. هەڵدێن بەڵام لە ئێستادا ناتوانن هەڵبێن. ئەو هەلیکۆپتەرانەی کە خراونەتە خوارەوە و تەرمەکانیان پارچە پارچە دەکەن. هەوڵ دەدەن لە دوای خۆیان هیچ شتێک بەجێنەهێڵن کە نیشانەی ئەنجامدانی تاوان بێت.

گەورەترین و مانادارترین بەرگری لە مێژوودا هەیە. گرتنی گردێک و دروستکردنی بەربەست مانای هەموو شتێک نییە. گەریلاکان بۆ هەموو شوێنێک دەڕۆن. لە سەر زەوی و لە ژێر زەوی دێت و دەچێت. ئەگەر قەرەباڵغ بێت، بە گروپێکی بچووکدا دەڕوات. هێزێکی فیداییە، خۆی پەروەردە کردووە و گەڕۆکە. ئەم شەڕە دوو مانگە نیشانی دەدات کە گەریلا زاڵە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کەوتوونەتە ناو دۆخێکی خراپەروە. گەیشتوونەتە ئاستی هەڵاتن، بەڵام ناتوانن ڕابکەن. ئەوان ناتوانن بەرەو پێشەوە بڕۆن. گەریلا وایکردووە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپە نەتوانن خۆیان بجووڵێنن.

ڕەنگە چاوی سەربازەکان ببەستنەوە و فڕێیان بدەن

زەحمەتە بچنە ناو گردی جۆدی و ئێف ئێم و هەکاری، لە زەمینیەوە ناتوانن بچنە ناو ئەو شوێنانە. لە رێگەی ئاسمانیەوە دایاندەنێن. لەوانەیە زۆربەی کاتەکان بە دار و درەختەوە بئاڵێن. کەسێک کە ئەو خاکەی بینیبێت لە هەلیکۆپتەرەوە خۆی هەڵنادات. چونکە نایبینن ڕەنگە شەوان چاوی سەربازەکان ببەستن و فڕێیان بدەن. بۆ پاراستنی چەند گردێک لە رۆژهەڵاتی زاپ، شەڕەکەیان بەرەو رۆژئاوای زاپ برد. بەڵام ئەم دۆخە کاریگەری خراپی لەسەر ئەوان دروست کرد. ئەوان زیاتر گیردەخۆن و گورزیان بەردەکەوێت. ئەوەی لە گردی جوودی هەیە سەرەتایەکە. بەردەوامبوونی زۆر تووند دەبێت. گەریلا لە مێژوودا داهێنەرترین و بوێرترین چالاکی ئەنجام دەدات. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەو ناوچانەدا ژێرخاک دەکەن. دەستیان بە تەرمەکانیان ناگات. لە مرۆڤایەتی دەرچوون و لێیان دەدەن. تەرمی سەربازانی خۆشیان لەناودەبەن. هێرشێکی زۆر گەورە هەیە. هەموو شتێکی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تاوانە."

هیچ پێوانە و ئەخلاقێکی فاشیزم نییە

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند کە کاتێک کە فاشیزم لە رۆژهەڵاتی زاپ هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای هەرێمەکە، بە واتای ئەوە دێت کە دان بە شکستەکەی هێناوە و وتی، " ئەگەر سەرکەوتوو بوایە، پێویست نەبوو هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای زاپ. کاتێک گورزیان بەردەکەوێت،  بەدوای چارەسەردا دەگەرێن. قەناعەتیان بەوە نەهێنا. لە شارەکان پۆلیسی فاشیست هێرشی کردە سەر پەرلەمانتارانی هەدەپە، ژنان و گەنجان. چونکە لە زاپ گورزیان بەرکەوت. کاتێک لە رۆژئاوای زاپ تێکشکێنران، کردەوەکانیان ڕوو لە زیادبوون دەکات. هێرشیان کردە سەر ڕێپێوانی گەملیک و پەرلەمانتاران و ژنان. هیچ پێوەر و یاسایەکی ئەخلاقیان نییە. تیرۆر و گوشاری فاشیستی زیاتر دەکەن. لەم دواییانەدا ٢١٦ کارمەندی ڕاگەیاندن دەستگیرکراون. ئەوان هیچ پاساوێکیان نیە. پرسیارەکانیان زۆر سەرنج ڕاکێشن. پرسیار لەڕۆژنامەنووسییەکەیان دەکەن.

تەشهیر دەبن و دەمامکەکانیان دەکەوێت و تاوانەکەیان زیاتر دەبێت. بۆ ئەوەی ڕاستیەکان نەدۆزرێنەوە، تاوانەکەیان ننەبینرێت، هێرش دەکەن. بەو شێوەیە هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن. ئەم دۆخەش لە دەرەوەی سنوورەکانیاندایە. دەیانەوێت هێرشەکان لە شەنگال و لە باشور و ڕۆژئاوا زیاتر بکەن. ئەوەش بەو مانایە دێت کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا چۆن شکستیان هێناوە. دەیانەوێت شکستەکەیان بشارنەوە و تەمەنیان درێژ بکەنەوە، بەڵام کات دێت و پێویستە حساب بدەن. ئەو جەنەراڵانەی کە شەڕیان دەکرد بەر لێپرسینەوە کەوتن. دوای مانگی شوباتی ٢٠٠٨. یاشار بویوکانیک و ئیلکەر باشبووگ رووبەرووی لێپرسینەوە کرانەوە و وتیان: بۆچی لە زاپ شکستت هێنا و هەڵهاتی؟ ئەوانەی ئەو کاتە پرسیاریان لێدەکردن، ئێستا لە هەمان بارودۆخدان.  زاپ شوێنێکی ئاوایە . ئەوانیش رووبەرووی لێپرسینەوە دەبنەوە. بۆ دواخستنی ئەمە هێرش دەکەنە سەر هەموو لایەک. ئێستا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە کوردستان لەم دۆخەدایە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەڕووخێت، ئەمە شتێکی دیاریکراوە. ئەمە بە ڕوونی دەڵێین. هێزەکانی جیهانی و ئەمریکا و ئەوروپا و ناتۆ پشتیوانیان دەکەن."

بەرخۆدانی وەک زیلان

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ٢٦مین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلاندا وتی، " راستی زیلان بۆ گەلی کورد گرنگە. بۆ گەلی کورد، هەموو ژنان و ژێردەستەکان رۆژێکی مێژووییە. پێویستە مرۆڤ بەم شێوەیە بیبینێت. لە مێژووی کورد و مرۆڤایەتیدا یەکێک لە گەورەترین فیداکارەکان، زیلان (زەینبەب کناجیە). هەموو کەسێک بە ئاشکرا دەیبینێت.

زۆر شەهیدی گەورە هەن کە لەسەر هێڵی زیلان تێکۆشانیان کرد. هەڤاڵ یوجە و گوڵان لەو شەهیدانەن. بە فیداکاری شەڕیان کرد. ٢٦ی حوزەیران ٣مین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەتە. فیداکاری باشور بوو. بیری گەلی باشور، رۆح، شکۆمەندی و هەڵوێستی دیموکراسی و ئازادیخوازی بوو. سمبوڵی دیموکراسی یەکێتی نەتەوەیی بوو. راستی زیلان بۆ کۆمەڵگەی کورد و هەموو ژێردەستەکان بە واتای چی دێت، راستی هەڵمەت بۆ گەلی باشور و تێکۆشانی ئازادی دیموکراسی بە هەمان واتا دێت.

گەریلا لەسەر هێڵی زیلان تێدەکۆشێت

لە مانگی حوزەیراندا زۆر شەهیدامان هەیە. هەندێک هەڤاڵی دیکەش شەهید بوون. دکتور حسێن، ساڵح جزیر، شەرڤان ئەرکەندی. ئێمە لەسەر هێڵی حەقی کارەر، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاکایا یادی شەهیدانی مانگی ئایارمان کردەوە. لە مانگی حوزەیراندا پێوانەی فیداییبوون، بوێری، فیداکاری، رۆح و هەست و زیاتریش دەرکەوت. شەڕڤانانی یەژەئاستار لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لەسەر ئەم هێڵە تێدەکۆشن. گەریلا لەسەر هێڵی زیلانە.

لەسەر ئەم بناغەیە شەهیدانی مانگی حوزەیران، لە کەسایەتی هەڤاڵان زیلان و هەڵمەتدا، بەڕێز و خۆشەویستیەوە بەبیردەهێنینەوە. بەڵێن دووبارە دەکەمەوە کە ئامانجەکانیان سەردەخەین. لە کەسایەتی هەڤاڵ دکتور حسێن، ساڵح، جزیر و شەڕڤان ئەرکەندیدا هەموو هەڤاڵان بە ڕێز و خۆشەویستیەوە بەبیردەهێنینەوە. شەهید رێگەی راست پیشانی ئێمە دەدەن. لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوی وڵات، هێڵی شەهیدان بەرخۆدان دەکات.

لەسەر ئەم بناغەیە رۆژی فیداکاری لە هەموو گەلی کورد و هەڤاڵان پیرۆز دەکەم. رایدەگەیەنم کە لەسەر هێڵی فیدایی زیلان، زیاتر تێدەکۆشین و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین."

ف.ق