پۆلیس رێگری لە بەخاکسپاردنی تەرمی ئایسەل دۆغان کرد

تەرمی ئایسەل دۆغان لە دەرسیم بەخاکدەسپێردرێت. پۆلیس رێگەی نەدا تەرمەکە بۆ ماڵەوە بهێنرێت، گەل دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد.

ئایسەل دۆغان ئەندامی گروپی ئاشتی و شۆڕشگیری کورد لە ١١ی ئایاردا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە نەخۆشخانە شەهید بوو. تەرمی دۆغان بە فڕۆکە بۆ ئامەد گواسترایەوە و دتوار تەرمەکە بەرەو دەرسیم رەوانەکرا. زۆر لە ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە و ئەندامانی تەژەئا بەشداریان کرد.

پۆلیس کاروانی تەرمەکەی راگرت

گەلی دەرسیم تەرمەکەیان لەسەر پردی سەییدلی مازگرت راوەستان و پۆلیسیش رێگری لە کاروانەکە کرد.

دواتر گەل ویستی ئایسەڵ دۆغان بباتە گەڕەکی گازیکی دەرسیم. لەگەڵ چوونی کاروانەکە بۆ گەڕەکی توریشمەک کاروانی تەرمەکە لەلایەن پۆلیسەوە رێگری لێکرا و پۆلیس رێگەی نەدا تەرمەکە ببرێتە ماڵەوە. پۆلیس ویستی تەرمەکە لە گۆڕستانێکی نۆڕماڵ بنێژێت، بەڵام گەل رێگەی نەدا و دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.

چالاکی گەل بەردەوامە.

ف.ق