هه‌واڵی به‌په‌له‌: ناسنامەی ئەو گەریلایانە ئاشکرا کرا کە بەشدابوون لە مەراسیمی چەک لەناوبردن دیمەنی مەراسیمی سووتاندنی چەک

فەدا و داکاب: مەڕاسیمەکە خاڵێکی وەچەرخانە کە مێژوو سەرلەنوێ دەنووسرێتەوە

فیداراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) و یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک (داکاب) لە دوای سووتاندنی چەکەکانی پەکەکە گوتیان: "مەڕاسیمەکە خاڵێکی وەچەرخانە کە مێژوو سەرلەنوێ دەنووسرێتەوە."

فەدا و داکاب لە دوای مەڕاسیمی سووتاندنی چەکەکانی پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی نوسراویان بڵاو کردەوە و گوتیان: "لە ئەنجامی تێکۆشانی نیو سەدە بە مەڕاسیمێک کە لە لایەن گەریلا ئازادەکانەوە ئەنجام درا، دەرگای ئاشتی، دیموکراسی و پێکەوە ژیان کرایەوە."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "ئەم مەراسیمە تەنها سیمبولی نییە؛ ئەم ساتەوەختە خاڵێکی وەرچەرخانە کە ڕەوتی مێژوو دەگۆڕێت و چارەنووسی گەلان سەرلەنوێ دەنووسرێتەوە. چاوەکانی ​​جیهان لەسەر ئەمڕۆ بوو. وە ئیدی دەزانین؛ چەک بێدەنگ بوو و سەرەتاییەکی نوێ دروستبوو."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تێکۆشانی نیو سەدە ئیدی ئەوە دەخوازێت لە زەمینەیەکی دیموکراتیکدا ژیان هەبێت و گوترا: "ئەم پێشهاتانە نەک تەنها بۆ گەلی کورد؛ بۆ گەلانی بندەست کە لەم جیهانەدا جیاکارییان لە بەرانبەردا دەکرێت و بە نەبوون حساب دەکرێن، هیوا و ژیانەوەیەکە."

فەدا و داکاب گوتیان: "ئێمەی عەلەوییەکان تەماشکاری پاسیڤی ئاشتی نین، بەڵکو ڕێگەی بۆ دەکەینەوە، هەڵیدەگرین و فراوانی دەکەین. هەربۆیە بۆ ئاشتی ڕێپێوان دەکەین، بەرپرسیارێتی هەڵدەگرین و لە تێکۆشان بەردەوام دەبین."

ڕێکخراوە عەلەوییەکان لە بەردەوامییدا گوتیان: "ڕێگری لەم گۆڕانکارییە کۆمەڵگەییە مەکەن، ڕێز لە بەرانبەر ئیرادەی ئاشتی گەلان بگرن، چونکە ئاشتی بۆ هەموومان کلیلی ژیانی ئازادە."

ڕاگەیاندراوەکە بە گوتنی؛ "ئەگەر ئاشتی گوتار بێت، ئامادەین بیگۆڕین بۆ حەقیقەت" کۆتایی هات.