دوران کاڵکان ئەندامی ئاکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا هەبەردا هەڵسەنگاندنی بۆ پەیامە ڤیدیۆیییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٩ی حوزەیران بڵاو کرایەوە، کاریگەرییەکانی مەراسیمی لەناوبردنی چەکەکانی گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کۆمیسیۆنێک کە بڕیارە لە پەرلەمانی تورکیا دابمەزرێت، سیاسەتی ڕۆژانە، ڕۆژووی گەورەی مەردنی ١٤ی تەمموز و شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە ١٣هەمین ساڵی خۆیدایە، ئەنجامدا.
هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم شێوەیەیە:
"سەرەتا بە ڕێزدارییەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم، ٩ی تەمموز بەڕاستی ڕۆژێکی مێژوویی بوو، ٢٦ ساڵ و ١٠ ڕۆژ جارێکی تر بیستنی دەنگی ڕێبەر ئاپۆ و بینینی ئەگەرچی بە ڕێگەی ڤیدیۆیی بوو، جۆشێکی بەخشی، هەموومانی دڵخۆش کرد، هەروەها ئێمەیش بە جۆش بووین، بە جۆش و گرنگ بوو، ئەمە دەرئەنجامی تێکۆشانی ٢٦- ٢٧ساڵانە، ئەنجامی جیاواز دروست بوون. هەروەها لە ڕۆژەڤدا گەیشتە لوتکە.
بێگومان هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژمان لەبەردەمدایە. نابێت تێکۆشان بوەستێت. دەبێت بەردەوام بێت. بەڵام ئەنجامێکی گرنگی بەدەست هێناوە. ئەمەش دەرئەنجامی هەڵمەتی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. هەم ئاستی هەڵمەتەکە و هەم ئەو تێکۆشانەی کە ٢٧ساڵە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەچێت، جارێکی دیکە پشتڕاستی کردەوە. پشتڕاستی کردەوە کە بە فێرۆ نەچووە. پێویستە هەمووان بەمە دڵخۆش بن. ماندووبوونیان و هەوڵەکانیان بێ ئەنجام نەبووە. ئەنجامەکان گرنگن، ئەمامە بە ڕوونی دیارن.
دەتوانم ئەمە بڵێم: "ئێمە وەک بزووتنەوەکە، وەکوو گەل، من و هەموو هەڤاڵانم، ژن و پیاو، هەمیشە باوەڕمان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ئێمە قەت بە وشکی و بەردەوامی سەیری سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالیمان نەکردووە و بە ڕوانگەی زیادەڕۆییانەی هەندێک کەسان فریومان نەخواردووە. بێگومان ئەمە کاریگەری خۆی هەبوو، بەڵام قەت بێ هیوایی و نائەمنی لەسەر ئێمە دروست نەکردووە. لەم بوارەوە شەهیدەکانمان زۆرترین باوەڕیان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەبوو. ئێمە هەمیشە لە دڵەوە باوەڕمان بەم شتە هەبوو. ئەگەر ئەمە نەبوایە، لەم هەلومەرج و دۆخەدا تێکۆشانێکی لەو شێوەیە بەڕێوە نەدەچوو. نە ڕێبەر ئاپۆ دەیتوانی بەرخۆدانی لەو شێوەیە بکات، نە ئەوانەی لە دەرەوەن، نە ئێمە و نە گەریلاش دەیتوانی بەرخۆدان و تێکۆشان بەڕێوە ببەن. ئەگەر باوەڕیەتێکی وەها نەبوایە، تێکۆشان لەسەر هێڵی شەهید بوون بەڕێوە نەدەچوو. ئەو هەموو گەنجە دەستبەرداری هەموو شتێکیان نەدەبوون و نەدەچوونە شاخ و بەشداری گەریلا نەدەبوون. هەروەها بوێری و فیداکاریش نەدەبوو.
بەم بۆنەیەوە دەمەوێت باسی ئەوە بکەم. متمانەمان بە فیڕۆ نەڕۆیشتووە. هیوا و متمانەمان کە ئێمە بە تێکۆشان سەربکەوین و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ سەردەکەوێت، بەفیڕۆ نەڕۆیشتووە.
بەرخۆدێرەکانی زیندان ئەوەیان فێرکردین. لە هەقیەکانەوە دەستیپێکرد و شەهیدانمان ئەوەیان فێرکردین. ناتوانم بڵێم لە ئێستا بەدواوە سەرکەوتنی گەورە ڕوودەدەن. ئەوەی تاوەکو ئێستا هەیە با بڵێین پێشکەوتنە سەرەتاییەکانن. پێشکەوتنە سەرەکییە گەورەکان لێرە بەدواوە دێن.
بەم بۆنەیەوە دەمەوێت بڵێم: ڕێبەر ئاپۆ گوتبووی کە دەتوانن ٢ـی ئاپ وەکو جەژنی گوڵ پیرۆز بکەن. پێویستە ٩ـی تەممووزیش بەم شێوەیە لێ تێبگەین. گەلی ئێمە بە فرمێسکی دڵخۆشی کاردانەوەیان نیشاندا و کاریگەرییەکەی تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە. هەمووان بە دەیان و سەدان جار تەماشای دەکەنەوە. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە: "منیش زۆرجار تەماشام کردووە. هەر کاتێک سەرلەنوێ تەماشای دەکەیت، وەکو ئەوەی جاری یەکەمت بێت جۆشوخرۆش دەتگرێت. سەرچاوەیەکی لەو شێوەیە دەئافرێنێت. لە ڕووی ناوەڕۆکەوە، بەردەوامی بانگەوازەکەی ٢٧ـی شوبات و ڕاگەیاندراوەکانی دوای ئەون. پێویستە لەڕووی ناوەڕۆکیشەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. تێر و پڕە. ئێمە چیمان کردووە، بۆچی کردوومانە و پێویستە چی بکەین بە شێوەیەکی جەوهەری و تێگەیشتوو نیشانی دەدات .
ئەمە هێزی تەڤگەری ئاپۆیی نیشان دەدات. ئاپۆ پێی دەڵێت تەڤگەری هاوڕێیەتی کۆموناڵیست. هەرخۆی کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک داناوە و کۆموناڵیزمیش پێشدەکەوێت. ئەمە بە فراوانی درکی پێ دەکرێت.
پاشان، بەو بۆنەیەوە پێویستە بڵێم: بەڵێ، ئەمانە لە ئیمرالی ڕوویاندا و پێویستە بە بچووکی نەبینین. بەڕاستی جۆشوخرۆشێکیشی ئافراندووە. ئەمانە پێشکەوتن و هەنگاوی گرنگی مێژوویین. پێویستە هەمووان لەسەر ئەوە سووربن: ٢٧ ساڵ لەمەوبەر، ٢٦ ساڵ لەمەوبەر، لە ٢٩ـی حوزەیرانی ١٩٩٩ـدا کاتێک دادگای ئیمرالی سزاکەی بڕیەوە بیرتان لە چی دەکردەوە؟ ئێستا ئێمە لە کوێین؟ هیچ کەس هیوا و چاوەڕوانی نەبوو.
تەنانەت منیش هەرگیز ساڵی ٩٩ لەبیرناکەم. بەتایبەت دوای ئەوەی دادگا سزاکەی دەرکرد، هەندێک کەس هەبوون لەبەرئەوەی لە ماوەی بەرخۆدانی ئیمرالی کەوتنە نێو پرۆسەیەکی نوێوە، ئێمەیان بە شێتی تاوانبار و تۆمەتبار دەکرد. هەندێکیان پەشیمان بوونەوە. بەڕاستی نیازیشیان زۆر پاک بوو. دەیانوت، "هەموو شتێک لەدەستدەدەن." بەڵام ئەوەی بووەتە هۆی لەدەستدان و دەستکەوت، کێ لەدەستی داوە و کێ قازانجی کردووە، لە ئێستادا بەباشی دەبینرێت و بەرهەمەکانی دەردەکەون. زۆر بە ئاشکرا دەبینرێت. لەم ڕووەوە زۆر زۆر گرنگە. بەڵام ئەمەش ڕاستییە: ئەم هەموو پێشکەوتنە ڕوویاندا و ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەکە بەڕێوەدەبات. ڕامان و ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمە بەڕێوە دەبات. گەر پرۆسەکە پێشکەوێت و بگاتە ئەنجام، بێگومان لەڕێی ڕێبەر ئاپۆوە بەدیدێت. تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت بیگەیەنێتە ئەنجام. ئەمە پرۆسەیەکی ٧-٨ مانگەیە و جارێکی تر پشتڕاست بووەتەوە.
بەڵام کاتێک سەیری هەلومەرجی ئیمرالی دەکەین، ئەوە نابینین. ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەیەکی هێندە گرنگی هێنایە پێشەوە. لای هەمووان هیوا و جۆشوخرۆشێکی دروستکرد. بەڵام مامەڵە و هەڵوێستی دەوڵەت لەبەرامبەر کەسێک کە ئەنجامداوە، بەڕاستی درکی پێ ناکرێت. گۆڕانکارییەکی جددی دروستنەبووە. سیستەم، سیستەمی ئیمرالی بەردەوامە. بارودۆخی بەبارمتەگرتن هێشتا بەردەوامە.
بەڵێ، دیمەنێک پیشاندرا. بەڵام هێشتا مسۆگەریی یاسایی بوونی نییە، بەردەوامییەکەی بوونی نییە و بەپێی پێویست نییە. ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت کاربکات. بەڵام ئەگەر هەندێک دەرفەتی هەبوایە، دەیتوانی سەد ئەوەندەی بکات. بەڵام هەمیشە ئاستەنگ دروستدەکەن. بەڵێ وەزیری داد سبەینێ دووبارە لەگەڵ شاندی ئیمرالی کۆدەبێتەوە. مەگەر پێویستە هیوامان هەبێت؟ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، "مافی هیوا لە ڕۆژەڤی ئێمەدا بوونی نییە، بیر لە شتێکی وا ناکەینەوە." ڕاپۆرتێکیان پێشکەشی ئەنجوومەنی ئەوروپا کردووە. هەر خۆی لە بابەتەکانی تورکیادا بوونی نییە. کەمێک شەرمە مرۆڤ ئەو قسەیە بکات. هیچ نییە و هەرخۆی بوونی نییە. بەڵام ئەم شتانە دەگۆڕێن. ئێمە لە پرۆسەیەکی نوێداین، پێی دەڵێن پرۆسەی گۆڕانکاری. واتا لە هەمووی زیاتر ئەم بابەتانە دەگۆڕێن. واتا، ئاخۆ ئەو بابەتانە دەگۆڕێن یان نا؟ لەجێی ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە دەڵێن، "ئەوە لە بابەتەکانی ئێمەدا نییە." بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.
لەم ڕووەوە، واتا هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت و وەکو پێشوو لە جەوهەریدا هیچ گۆڕانکارییەکی نوێ ڕووینەداوە. ئەمە بارودۆخێکە کە پێویستە قبووڵ نەکرێت. من لەو ئاستەدا نیم، بەڵام دەمەوێت بڵێم، پێویستە تەنها بەم دیمەنە نەڵێین تەواو هەموو شتێک چارەسەر بووە. بەتایبەت گەلی وڵاتپارێزی ئێمە، ژن، گەنج و هاوڕێیانمان با وا بیرنەکەنەوە، سەرەڕای ئەوەش با بڵێم، پێویستە تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بخەینە پێش هەموو تێکۆشانەکانمانەوە، بیکەینە بنەما و بە ڕێ و ڕێبازی دەوڵەمەندتر برەوی پێبدەین. لەبەرئەوەی تێکۆشان تەنها بەم شێوەیە سەردەکەوێت. سەیرکەن، کۆتا سەرکەوتنیشمان بە تێکۆشان مسۆگەر دەکەین.
ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا ئازادی تاکەکەسی و ئازادی کۆمەڵگە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئێمە لەسەر ئەم بۆچوونە دەبین. ئەمە تێڕوانینێکی فەلسەفییە. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە بەم شێوەیە مامەڵەی کردووە. بەڵام ئێستا، لەو هەلومەرجانەدا دەمانەوێت بەشی یەکەمی ئەم فۆڕمولاسیۆنە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. گەر بەشی یەکەمی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە ڕێ بۆ دووەمیش خۆشدەبێت. واتا، ئەگەر تاک ئازاد ببێت، کۆمەڵگەش ئازاد دەبێت. پێویستە ڕێ بۆ ئازادی جەستەیی تاکەکەسی خۆشبکرێت و هەنگاو بنرێت تاوەکو ئازادیی کۆمەڵگە بەرەو پێش بچێت. تەنها بەم شێوەیە دەبێت. هەرخۆی ئاشکرایە ئەوە کێیە، مەگەر وا نییە؟ پێویست ناکات بوترێت، ئەوە گوزارشت لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات.
بەهۆی ئەم بارودۆخەوە، هەمووان هەموو جۆرە داواکارییەک دەکەن. پرۆسەیەکی سەرکوتکراو هەیە. پێی دەڵێین پرۆسەیەکی دە ساڵە، تەنانەت سەد ساڵە هەیە و بۆ کورد سەد ساڵێکی ئازاربەخش بوو. سەد ساڵێکی هەرە دژوار بوو. واتا، سەد ساڵێکی لەو شێوەیە لە مێژووی کورددا هەرگیز نەبینراوە. لە ئەنجامدا ئەم دەوڵەتە ئەمەی بەسەر کورد هێنا. بەڵام کۆمەڵگەی تورکیاش شتێکی جیاوازتر لەمەی بەسەر نەهاتووە. وتیان با ئەمە بەسەر کورد بهێنین. کاریگەرییەکی هاوشێوە لەسەر تورکیاش دروستبوو. کۆمەڵگەی تورکیا هەمیشە زوڵم و زۆرداریی بینیوە. واتا، لەژێر زوڵم و زۆرداری قورسدابووە. لایەنە فاشیستەکان هەمیشە لە بەڕێوەبردنی تورکیادا سەردەست بوون. پێویستە ئەم کۆمەڵگەیە ئازاد ببێت. بۆ ئەمەش گەلێک خواست و داواکاری هەن. بەڵام خاڵێکی گرنگ هەیە کە ڕێگە بۆ هەموو چارەسەرەکان خۆشدەکات و بەدیهێنانیان مسۆگەردەکات. ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. هەندێک دەڵێن، "مەگەر شتیوا دەبێت؟ بە ئازادیی کەسێکەوە دەیبەستنەوە." بەڵام هەندێک جار، کەسێک گوزارشت لە کۆمەڵگەیەک دەکات. کۆمەڵگەیەک دەتوانێت لە هۆش و دڵی مرۆڤێکدا بێتە گۆ. ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە بەم شێوەیە بوو.
ئێستا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ خاڵی سەرەکی هەموو ئازادییەکانی کوردستان و تورکیایە. هەموو داواکارییەکانی دیکە لەسەر ئەو بنەمایە جێبەجێ دەکرێن. لەبەر ئەمەش دەبێت هەمووکەسێک چارەسەری بە ڕوونی ببینێت. با هەمووکەسێک داواکارییەکانی بڵێت و دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئامانجی سەرەکی داواکارییەکانیان ببینن.
دەربارەی مەڕاسیمەکە
١٩ی تەمموز وەک خاڵیکی لە دایکبوونەوە بوو؛ بۆ ئێمە مێژووییەکی گرنگە. پاشان ١١ی تەمموز ئەوەی تەواو کرد. دەمەوێت سەرەتا ئەوە بڵێم؛ هەموو ئەو هاوڕێ ژن و پیاوانەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆیان بە سەرکەوتویی جێبەجێکرد پیرۆز دەکەم. واتە ئەوان هەڵوێست، تەڤگەر و خەباتێکی زۆر سەرکەوتو و بە دیسپلینیان نیشان دا کە بە تەواوی بە پێی میلیتانی فیدای ئاپۆیی بوو.
دووەم، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەوکەسانە بکەم ڕەنجیان لەم خەباتەدا داوە. بە ڕاستی کارێکی زەحمەتبوو. هەمووکەسێک قەدری دەگرێت. لە ناوچەکانی دیکەش ڕوویدەدا، هێشتا هیچ مسۆگەرێیەکی یاسایی نییە. هەمووکەسێک لە هەمووشتەکاندا بەشدار دەبێت. زۆر شتی ترسناک هەبوو. سەرەڕای هەموو ئەمانە، هەوڵدانێکی بە دیسپلین، ڕێکخستنی و گرنگ ئەنجام درا. هەمووکەسێک ڕەنجی دا، ڕۆڵێکی هێژایان گێڕا و بەشدارییانکرد.
یەنەکە، بەڕێوەبەری و کارمەندانی بەشدارییانکرد. سوپاسی ئەوانیش دەکەم. دەمەوێت ئەمە بڵێـم: واتە بە تایبەتی بۆ ڕاگەیاندنی تەڤگەر. تەڤگەرەکەمان ڕاگەیاندراوێکی دا، لەبەر ئەو ڕووداوانەی لە لای ئێمە ڕوویدا، بە شێوەیەک ڕانەگەیاندرا. نەمانتوانی بە تەواوی بەشداربووان ڕاگەیەنین؛ هاتن و بەشداربوون. هەندێک لەوانەش بانگهێشتمانکردبوون، بەشدارنەبوون، بە تایبەتی ئەندامانی ڕاگەیاندن.
وا نەدەبوو. بانگەوازەکەی زیاتر لە لایەن ئێمەوە کرا. لەسەر بانگەوازەکەی ئێمە نەک دەیان، بەڵکو سەدان کەس، ئەندامانی ڕاگەیاندن و سیاسەتمەدار لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە هاتن، بەڵام بەوجۆرەی دەخوازرا بەشدارنەبوون، ئەوەمان جێبەجێنەکرد. جارێکی تر بەناوی تەڤگەرەوە داوای لێبوردنیان لێدەکەم. بۆ ئێمە نەگونجا. پێویستە لێمان ببورن، ویستمان بەشداری بکەن، بەڵام دیارە هەلومەرجەکان ڕێگەیان پێنەدەدا. دۆخی ئێستا هێشتا لەو ئاستەدا نییە، با وا بڵێین. واتە ئاستەنگەکان لابراون، بەڵام توانیمان لەم ئاستەدا ئەنجامی بدەین. چونکە یەکلایەنە نەبوو. بە ڕاستی شتێکی وەها بوو کە هێز بە هەموو بەشداربووان بدات. کاتێک ئەمە لە سەرەتادا پێشنیار کرا، ئێمە باوەڕمان پێی بوو. گوتمان هەموو ئەوکەسانەی بەشداربوون، بەشدارییان کرد و ڕەنجیان دا سەردەکەون. چونکە کارێکی چاکبوو، کارێکی ئەرێنی بوو. کەس زیان لەمەدا نابینێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش نیگەرانی، دوو دڵی و نیگەرانی زۆر هەبوو. بەتایبەتی لەلایەن نەیارەکانمانەوە. ئەم هەڵوێستەیان نیشان دا و زۆر بە ئاگاداری لێی نزیک بوونەوە.
ئایا دەکرێت بڵێین ئەوان بە تەواوی گرنگی و کاریگەرییە ئەرێنییەکانیان نەبینووە؟ یان بڵێین هێشتا ئامادە نین بۆ ئەو کاریگەرییە ئەرێنییە، چ لە ڕووی تێگەیشتن و چ لە ڕووی سیاسەتەوە؟ بەڵام نەمانتوانی بە تەواوی ئەنجامی بدەین. دەبێت هەمووکەسێک ئەمە بزانێت و بە هۆشیارییەوە پێشوازی لێبکەن.
گەریلاکان چییان نیشان دا؟ هەمووکەسێک هەڵیدەسەنگێنێت، ئەمە دیارە. هیچ زۆرداریی و کاریگەرییەک نەبوو. هەمووکەسێک بە دەستپێشخەری خۆی بەشداربوو. ڕێکخستن، دیسیپلین، هەڵوێست و شێواز دیارە. تەنها شتێک ئەوانی خستە جووڵەوە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئەو هۆشیارییەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئازادیی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیای لە دڵیاندا چاند. ئەوکەسانە لەبەر باوەڕ و وابەستەبوونیان بە ئازادیی کورد و دیموکراسیی تورکیاوە ئاوا هەڵسوکەوتیان دەکرد. فیداکارییەکی مەزنیان ئەنجام دا. فیداکارییان ئەنجام دا. واتە دەبێت هەمووکەسێک قەدری ئەمە بزانن.
هەندێک بازنە قەدری دەزانن و حەقی خۆی دەدەن، بەڵام ئەمە بەس نییە. بە ڕاستی دەبێت بە تەواوی بدرێت. ئەمە زۆر گرنگ بوو. ڕۆژێکی مێژوویی بوو؛ ڕۆشتە مێژووەوە. هەڵوێست و ڕاستی گەریلاکانی ئاپۆی کوردی نیشان دا.
ئەوە ڕێکخستنبوونە. ئەو هۆشیارییە ڕێکخستنییە لە هۆشیاری ئەوانەوە سەرچاوە دەگرێت. نەک وەک هەندێک دەڵێن، نە فریودراون و نە بە زۆر براونەتە ئەوێ. بە هۆشیاری و متمانەی تەواوەوە مامەڵەیان دەکرد. ئەو هەڤاڵانەی بەشداری مەراسیمەکە بوون هەڵنەبژێردران. هەندێکیان لە ئاستی یەکەکاندان. بەڕێوەبەری و بەشێک لە هەڤاڵان زیاد کران. بە تایبەتی هەڵنەبژێردراون. هەر هێزێکی گەریلا بچێتە ئەوێ، هەر هێزێک لە چیا بێت، دەتوانێت هەمان هەڵوێست نیشان بدات. دەتوانن بە هەمان شێوە مامەڵە بکەن. هەڤاڵەکانمان لەوێ تەنها نوێنەرایەتی خۆیان نەدەکرد. گوزارشتیان لە گەریلا ئازادەکانی کوردستان دەکرد. ئەوان گوزارشتیان لە گەریلاکانی پەکەکە، گەریلاکانی ئاپۆی دەکرد. بە ڕاستی ئەوان وەک گوزارشتکردن دەرکەوتن.
ئەمە بینرا هۆشیاری و باوەڕێک هەیە. لە بەرزترین ئاستدایە. لە لایەکەوە وەک ئەوەی نییە هەندێک کەس هەوڵدەەن نیشانی بدەن، ئەوان کوێرانە چەکیان هەڵنەگرتووە. ئەوان عاشقی چەک نین. چونکە چەکەکانیان لە دڵیان پێچاوە و بەپێی ویستی خۆیان چوونەتە چیاکان... واتە بەمجۆرە نییە. بە پێچەوانەوە بۆ ئامانجێکی گەورەتر هەر دووشتەکەیان ئەنجام دا. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، "ئەگەر بۆ ئامانجێکی مەزنتر نەبووایە، ڕشتنی دڵۆپێک خوێن بۆ ئێمە تاوانە". ئەم فەلسەفەیە قبوڵ دەکەن. تەواوی زیهنیەتیان بەم تێگەیشتنە لە قاڵب دەدرێت. دەبێت ئەمە تێبگەن.
ئەمەیان بە هەمووکەسێک نیشان دا. واتە کاتێک پەکەکە و گەنج، کچ و کوڕانی کورد ڕۆشتنە چیاکان و چەکیان هەڵگرت، ئەوە نەبوو بۆ ئەوەی خەریکی دوژمنایەتی کوێرانە بن، نە بۆ ڕشتنی خوێنبوو نە لە بێزاریی بوو. ئەوان ئەمەیان بۆ ئامانجێکی مەزن و شایستە بینی و وەهایان کرد، هەرهەنگاوێکیان فیداکاریبوو. پێویستە لەم ئامانجە تێبگەین. دەمەوێت ئەمە بڵێم.
چی وایکرد ئەم خەڵکە ٤٧ ساڵ چەک هەڵبگرن، بچنە چیا، لە هەلومەرجی زۆر سەختدا تێکۆشانی بوێرانە و فیداکاری ئەنجام بدەن؟ ئەگەر ئەمە خۆی دروستبووبێ، یان بۆ شتی ئاسان دروستبووبێ، فەرموون با هەندێک کەسی تر تاقی بکەنەوە و بیبینن. ئەمانە نین، کەس ناتوانێت ئەمە بکات. بۆیە دەبێت ئەو ئامانجە شایستە ببینین سەریهەڵداوە. دەبێت حەقی ئەم گەریلایانە بدەین.
لە لایەنی مێژووییەوە دەبێت حەقی شەڕی گەریلا و بەرخۆدانی ٤٧ ساڵەی پەکەکە بدەین. ئەمە ئازادی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بوو. دەیانەوێت لێرەدا دووبارە باس لەم بابەتە بکەنەوە:
کاتێک دادگای ئیمرالی ڕایگەیاند، "سزای لە سێدارەدان دەردەکەم"، ڕێبەر ئاپۆ چی وت؟ وتی، "من لەسەر سزاکە هیچ ناڵێم، بەڵام خیانەتکردن لە وڵات ڕەتدەکەمەوە. ئێمە بەردەوامیمان بە تێکۆشانی دیموکراسیدا." ئەوەی وت و هۆڵی دادگاکەی بەجێهێشت. بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە تێکۆشانی دیموکراتیکبوونی تورکیا بەڕێوە دەبەن. پێویستە هەمووان ئەمە بزانن. وتی، "ئەگەر گەل بە دەنگدان بڕیار بدات، کورد دەوڵەتێکی جیا دابمەزرێنێت، من لایەنگری ئەوە دەبم." بەڵام دەوڵەتێکی جیای نەبینی. هیچ کات دوژمنایەتی تورکیا و کۆمەڵگەی تورکیای نەکرد. بەپێچەوانەوە، ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسە بوو کە لە ڕاستیی تورکیا و ڕاستیی تورکمانەکانی بە تەواوی کۆڵیەوە، دەریخست و هەوڵیدا لە هۆشمەندیی تورکیادا جێی بکاتەوە. پێویستە ئەم ڕاستییە ببینرێت. ئەم گەریلایە بەرهەمی ئەم هۆشمەندی و تێکۆشانەیە. تێگەیشتن لەمە گرنگە.
ئەنجام: دەتوانین ئەوە بڵێین. پرسیار بکرێت چی بەسەر ئەمە هات. گەریلا ڕاستییەکی سەلماند. هەمووان دەیانوت، "ڕێبەر ئاپۆ کاریگەریی نییە و ناتوانێت هیچ بکات." بینرا؛ کاریگەریی هەیە یان نییەتی؟ چی بوو؟ لە تشرینی یەکەمی پارەوە پێشکەوتن هەیە. لە ٢٧ـی شوباتەوە هەیە. دەوترا، "پەکەکە گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ ناگرێت." ئەمە وترا. دەرکەوت کە وانیە. هەندێک دەیانوت، "گەریلا چەک دانانێت."هەندێک دەیانوت، "تاکتیک ئەنجامدەدەن، ئەگەر دەرفەتیان هەبێت دەگەڕێنەوە." بەڵام ئەمە نیشانیدا کە ئەوان لایەنگری تێکۆشانی چەکداری نەبوون، ئەوان چەکیان خۆشناوێت، بە ناچاری پەنایان بۆ بردووە. گەر ڕێیان لەبەردەم کراوە بێت، دەرفەت دروست ببێت، ئەم گەریلایە دەتوانێت تێکۆشانی سیاسیی دیموکراتیک بە کاریگەرترین شێوە بەڕێوەبەرێت. ئەوان بۆ ئەمە ئامادەن. ئەوان تێکۆشانی چەکدارییان کۆتایی پێ هێناوە. بەڕاستی، ئەوان چەکەکانی خۆیان داناوە.
مەراسیمی ١١ـی تەممووز چەکدانانی گەریلاکانی ئاشکراکرد. لەمەودوا هەموو ئەو جۆرە گومانانە لەناوچوون. تەنها شتێک کە دەمێنێتەوە ئەوەیە کە پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر. مەبەستم ئەوەیە ناونیشانی ئەوەی دێت کێ دەبێت ڕوونە. هەندێک کەس دەڵێن، "ئیتر نۆرەی دەوڵەتە".
لەسەر سووتاندنی چەکەکان
لە مەراسیمەکەدا چاوی سێیەم، واتا چاودێر هەبوون. نوێنەرانی سیاسیش هەبوون. لە تورکیا و باکووری کوردستانەوە هاتبوون. لە عێراقەوە، لە باشووری کوردستانەوە هاتبوون. تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبوون. ئێمە دەمانەویت زیاتر ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەوێ هەبن. بە واتایەکی تر لیژنەیەک هەبووایە داوەری کردبایە. ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە پێداگری کرد. هەرچی کەموکوڕییە دیارە. بە واتایەکی تر بەڕێوبەرایەتیی دەوڵەتی هەنووکەیی و دەسەڵاتداریی ئاکەپەیە کە ئەمەی نەکرد.
پرسی کورد و مامەڵەی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەمە مامەڵەی دابەشکردنی دەسەڵات نییە، دابەشکردنی دەرفەتە. ئەگەر شتێکی وا هەبووایە بازرگانی دەکرد. بازرگانی بدە و بستێنەی دەکرد. لەبەرئەوە پێویستی بە نێوەندگیرێکی لایەنی سێیەم دەبوو. وا نییە. پرسی بوون، ئازادی و ژیانی گەلێکە. هەموو جیهان یەکی گرتووە و دەڵێن "کورد بوونیان نییە" دەیانەوێت لەناوی ببەن. کوردیش بە وتنی "ئێمە هەین" سەد ساڵە تێکۆشانی کرد. ٥٠ ساڵیشە پەکەکە بۆ لەناونەچوونی ئەم بوونە تێدەکۆشا. بە بەخشینی ئەو هەموو شەهیدە شەڕی کرد.
دەمەوێت بڵێم کە تێکۆشانێکی لەو شێوەیە بوونی هەیە. کە ئاستەنگی لەبەردەمە، ئەگەر ڕاستی ببینێت و هەندێک حەقیقەت و دادپەروەری بخاتە بەرچاو، کێشە نامێنێت، چارەسەر دەبێت. لەبەرئەوە ئەگەر گۆڕان لە زیهنییەت و سیاسەتدا ڕوونەدات، پرسی کورد قورسترین پرسە و قەت چارەسەر ناکرێت. دەتوانم بە ڕوونی ئەوە بڵێم.
بە بازرگانی لەو شێوەیە، بەو شتانەی لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان ئەنجام دەدرێن، پرسی کورد چارەسەر ناکرێت. هەرخۆی هەموو کەسێک تاقیدەکاتەوە. هەر ئێمە نا، جیا لە ئێمەش زۆر کەس تاقیان کردەوە. کەس چارەسەری نەبینی. بەڵام گۆڕانی زیهنییەت و سیاسەت، یاخود هەبوونی گەلێک، گەلانێک....ئەها، سەرۆککۆمار تەیب ئەردۆغان وتی، "مێژوو نیشانیدا کە کاتێک تورک و کورد و عەرەب بوونە یەک چیان کرد. لە داهاتووشدا دەبینرێت." زۆرباشە. لەسەر سەر و سەر چاومان. بەڵام سەدان ساڵە ناوی کوردیش لە تورکیا بوونی نییە.
کاتێک عەرەب و تورک ڕێکەوتنیان کرد، خوشک و برایەتییان کرد، تۆ چۆن مامەڵەت لەگەڵ کورد کرد کە ڕێگەی ئەو هەموو پێشکەوتنەی خۆشکرد؟ دۆخی کورد چۆنە؟ با باسی ئەوەش بکەین. ئەم زیهنییەت و سیاسەتی نکۆڵیکردن و قڕکردنە زۆر مەترسیدار بوو. زۆر شتی لە تورکیا لەناوبەرد.
لە ڕووی مادییەوە حیساب دەکەن و دەڵێن "تریلیۆنەکانمان لەدەستچوو." نا، لە ڕەوشتدا لەدەستچوو. لە روحدا لە دەستچوو. لە دیموکراسیدا لە دەستچوو. با ئەمانە ببینن. ئەمانە لەدەستچووی گرنگترن. ئەوانەی تورکیایان خۆشدەوێت پێویستە ئەمە ببینن. ئێستا لەم ڕووەوە ئێمە داوادەکەین کە، بەڕاستی چارەسەریشمان دەوێت. تەنیا داواناکەین. با ئەم تێگەیشتن و سیاسەتە بگۆڕێت. ئەگەر ئەوە ڕووبدات، هەموو شتێک چارەسەر دەبێت.
لە بەرەی تورکیاشەوە داواکارییەکی لەم شێوەیە هەبوو. زۆر قەناعەتپێکەر نییە. پێویستە کۆمەڵگەکان قەناعەت پێ بکەن. بەڕاستی گۆڕانکارییەکی زیهنی و سیاسی دەکەن؟ یاخود شتێکی جیاواز هەیە؟ ئەوە کاری ئەوانە. هەموو کەسێک هەڵدەسەنگێنێت. بەڵام ئەمە ڕوویدا، با بڵێم؛ کاتێک لەوانیشەوە شتێکی وا هەبوو ئێمە پێداگریمان نەکرد. ئێمە بە پێزانینەوە سەیری دەکەین. بە گۆڕینی تێگەیشتن لایەنەکان دەتوانن چارەسەر بکەن. ئەوانەی شەڕ دەکەن دەتوانن ڕێکبکەون. هەمیش دەتوانن بەهێزترین ئاشتی بەدیبێنن. ئەگەر بەڕاستی شەڕیان کردبێت، ئەگەر بە ئیرادەی خۆیان شەڕیان کردبێت، ئێمە وەکو تەڤگەر لە دڵەوە باوەڕمان بەوە دەکەین. ڕێبەر ئاپۆش بە ڕوونی ڕابەرایەتی ئەم هەڵوێستەی کرد. دەمانەوێت هێزەکەی بەرامبەریشمان وابێت.
تاوەکو ئەمڕۆ بەهۆی چەکەوە هەموو جۆرە بێڕێزی و ناحەقییەک بەرامبەر پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. من لە ئەڵمانیا شەش ساڵ لە زیندان مامەوە. لەوێ زۆر بە ڕوونی بینیم. چەک هیچ پەیوەندییەکی بە تۆمەتبارکردنی پەکەکەوە نییە. زۆر هەوڵماندا کە ڕوونی بکەینەوە کە چەکەکانمان نییە و فڵان و فیسار. بینیمان کە بەهۆی چەکەوە پێمان دەڵێن تیرۆرست. بە هزرمان دەڵێن تیرۆرست. وتنی "کورد هەن" وەک تیرۆر دەبینرێت. ئەمە پەیوەندی بە چەکەوە نییە. گەلێک ناحەقی بەرامبەر پەکەکە ئەنجامدرا.
با هەمووکەس ئەوە ببینێت پەکەکە ئەڤینداری چەک نییە، بە ناچاری ئەمەمان ئەنجام داوە. بۆچی چەکەکانمان بدەن بە کەسێکی دیکە؟ دەتوانن بیانبەن و بۆ شوێنێکی تر بەکاریان بهێنن. حسابی ئەوەمان کرد. بۆچی بیانێژین؟ گەر دووبارە بەکاربهێنرێنەوە... واتە لە دەستی ئێمەدا وەک تیرۆریزم بەکاربهێنرێت و لە دەستی کەسێکی دیکەدا وەک دیموکراسی بەکاردەهێنرێت؟ ئەوە ڕاست بوو. بە پێی ئەفسانەیەکی کوردی بوو.
ئەوی تریان بە پێی جیهانی ئەمڕۆ و ڕۆژهەڵاتی ناوینبوو. چی بڵێین؟ با بڵێین وەڵامی ناتۆمان دایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا لە هۆڵەندا، وەبەرهێنانی گشتیی بەرهەمی ناوخۆ و بودجەی چەک بۆ سەدا پێنج بەرزکرایەوە. واتە میلیتاریزەکردنێکی زۆر هەیە. گوایە ئاسایش بە دی دێت. سەرۆکی فەڕەنسا دوێنێ ئێوارە دەیگوت، "ئەورووپا لە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەی ئەمنیەتدایە. هەر بۆیە دەبێت ئەوەندە خەرج بکەن، بۆ ئەوەی پارە لە چەکدا پاشەکەوت بکەن". دەمەوێت وەڵامی ئەمە بدەمەوە: دە هێندەش زیاد بکەن ناتوانن بە چەک ئاسایشی فەرەنسا مسۆگەر بکەن. بەڕێوەبەرانی فەرەنسا دەتوانن بە ئازادی، دیموکراسی، زیهنیەتی درووست و سیاسەت ئاسایشی فەرەنسا مسۆگەر بکەن. هەموو جیهان بەمشێوەیە، بەڵام بڕیارەیانداوە. ناتۆ ئێمەی بە تیرۆریست ناساندبوو.
ئەمە چەندە بە چەک بدەن. ڕۆژهەڵاتی ناوینیان کردووە بە گۆمی خوێن. کوردستانیان کردوە بە گۆمی خوێن. دەمانەوێت ئەم خوێنە بە تەواوی نەمێنێت. ئەم شەڕوپێکدادانانە بە تەواوی نەمێنێت. هەموو ئەمانە لەبەر بەرژەوەندی دەسەڵات و سیستەمی دەوڵەت ڕوودەدەن. بەرهەمی ئەوانە. ئێمەش ئەمەمان نیشان داوە. بێگومان بۆ ئەو کەسانەی تێدەگەن.
ئەنتێگراسیۆن
ئێستا ئەم ئەنتێگراسیۆن وەک وشە دەگوترێت. واتە دەیبیستین، چەمکێکە، واتە فێربووین، بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ٥-٦ ساڵ لەمەوبەر لە کاتی وتارەکەی تەیب ئەردۆگان سەبارەت بە کۆمەڵگەی تورک لە ئەڵمانیا بوو. ئەم چەمکە لەگەڵ دەوڵەتی ئەڵمانیا تێدەکۆشا. لە مانای پاراستنی ئەو گەلانەی تورکیا چوونە ئەڵمانیا بەکاریهێنا ئەوکات. ئەوە ئەو شوێنەیە کە لەبیرمە. گوتی "ئەنتێگراسیۆن" و گوتی: "ئێمە لە دژی ئاسمیلەکردنین، ئەنتێگراسیۆنمان دەوێت". هۆشداری بە دەوڵەتی ئەڵمانیا دا. هەروەها تورکەکان لە ئەورووپا بانگەوازیان لە تورکەکانی ئەڵمانیا دەکرد: "لە دژی ئاسمیلەکردن ڕاپەڕن، بەڵام لانەگری ئەنتێگراسیۆن بن. دەبێت دان بە ئەنتێگراسیۆندا بنرێت". بۆ دەوڵەتی ئەڵمانیا دەیگوت. ئایا تەیب ئەردۆگان ئەنتێگراسیۆنی بۆ تورکان لە ئەڵمانیا دەوێت، بۆ کورد لە تورکیا دانی پێدا دەنێت یان نا؟ ئێمە دەمانەوێت دانی پێدابنێت. دەمانەوێت لە بیری بێت. مافی تورکان هەیە وەها بێت، لە دژی ئاسمیلەکردن ڕاپەڕێت، ئەنتێگراسیۆنی بوێت، بەڵام کورد نییەتی؟ کوردیش دەبێت هەیبێت، بەڵام ئێستا کوردەکانیش ئەنتێگراسیۆنیان دەوێت، هەروەک چۆن تەیب ئەردۆگان داوای لە ئەڵمانیا کرد.
ڕێبەر ئاپۆ گوتی، "ئەنتێگراسیۆن". ئەنتێگراسیۆن بە زۆر جۆر بەکاردەهێنرێت. دەڵێن ئینتگراسیۆنی ئابووری، ئینتگراسیۆنی کۆمەڵگەیی ڕێگەیەکە بۆ پەیوەندیکردن لە نێوان یەکە هاوکارییەکان. واتە پرسەکانی نێوان دوو یەکەی جیاوازدا چارەسەر بکەن و هاوکاربن. چۆن هاوکاری دەکەن دەستنیشانکردنی ئەوەیە. بۆ ئەمەش بێگومان دانپێدانانی یەکتر بە یەکەکان هەیە، دەبێت یەکتر قبوڵ بکەن.
لە لایەکی دیکەوە چەمکێکی ئەرێنییە. لە ئەنتێگراسیۆندا ئەمە نییە؛ یەکتر ڕەتکردنەوە نییە، زاڵبوون بەسەر یەکتردا نییە، ئاسمیلەکردن نییە. هەندێک لەگەڵ ئاسمیلەکردن تێکەڵی دەکەن. ئاسمیلەکردن شتێکی جیاوازە. ئەنتێگراسیۆن لەسەر بنەمای پاراستنی هەبوونی ڕێککەوتن، هاوکاریکردن لەگەڵ یەکەیەکی دیکە. ڕێبەر ئاپۆ پێشتر لە بەرگرینامەکانییدا باسی کردبوو، پەیوەندییەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگە، پەیوەندییەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. وەک دەوڵەت + کۆمەڵگەی دیموکراتیک ناوی هێناوە. بابەتەکانی وەک پێکەوە لە نێو دیالێکتیکی پەیوەندی و تێکۆشاندا چۆن بژین، گرتە دەست.
ئێستا بێگومان دەبێت ئەم جۆرە پەیوەندییە بە یاسا و ڕێبازەکانەوە گرێدراو بێت. بێگومان ئەگەر کۆمەڵگەیی بێت پێویستی بە یاسا و دەستوری بنەڕەتی هەیە. بۆ نموونە ئەگەر دەستووری بنەڕەتی تورکیا دیموکراتیک بێت، دەبێت ئەمانە لە خۆ بگرێت. بە جۆرێک پڕیان کردۆتەوە خاڵی زۆرە، بابەتگەلێک کە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە دەستورەوە نییە... وا نییە. ئەمانە پرسە بنەڕەتییەکانن. دەبێت ئەمانە لە خۆ بگرێت. واتە ئێمە بەم شێوەیە لە ئەنتێگراسیۆن تێگەیشتین و باسمان کرد.
ئێستا، پێکهاتنی ئەمە... بێگومان وتم دەبێت پەیوەست بێ بە ڕێبازە یاساییەکانەوە. لە ئاستی یاساییدا دەبێت ڕێساکان ڕوون بن. بۆ ئەمەش یاسا دەربکرێت. ڕێبەر ئاپۆ بە ڕوونی ئەمەی گوت؛ یاساکانی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک. بێگومان هەروەها یاساکانی ئازادیش. چۆن؟ مسۆگەرکردنی ئازادی گەلان، گوزارشتی ئازاد و مسۆگەرکردنی هەموو ئازادییەکانی دیکە. یاساکانی ئازادی گرنگن. بە ڕاستی ئازادی ڕادەربڕین و ڕێکخستنی بنەڕەتی ئازادی دیموکراتیکە. بنەمای دیموکراتیزەبوونە. قەدەغەکردنی ئازادی ڕێکخستن، نەهێشتنی... ئەگەر دۆخێکی لەو شێوەیە ڕوویدا وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ "ڕاپەڕین دەبێت"، چونکە دیموکراسی نامێنێت. هەروەها ئەمانە پێوەر و بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسین. کەواتە یاساکانی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک، یاسای بنەڕەتی دیموکراتیزەکردنی تورکیان. یاساگەلێکن پەیوەندییەکانی تورک-کورد لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی دیاری دەکەن. واتە سەرڕاستکردنەوەی یاسایی و یاساکانە کە ماف و دادپەروەرییان مسۆگەر دەکات. دەبێت ئەمە ڕووبدات. با بڵێین ئەمە سەرەتایەک بوو. هەر بۆیە هەندێک بازنە دەیانگوت: 'دەبێت ببینین، باوەڕمان پێی نییە. با متمانە هەبێت'. ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی دەبوو بیکات، ئەنجامی دا. گەریلاش چەکی دانا. ئیدی ئەم هەنگاوانە ماونەتەوە. دەبێت یاسای ئازادی و ئەنتێگراسیۆن دەربکرێت. بێگومان ئەمەش وردە وردە بەرەو دەستوورێکی بنەڕەتی دەڕوات. واتە دەستورێکی بنەڕەتی نوێ هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. دۆخی کۆتایی لە چوارچێوەی دەستووری بنەڕەتیدا دیاری دەکرێت. بێگومان دەستوورێکی بنەڕەتی لەم جۆرە ناتوانرێت بە یەکجار دابمەزرێت. زۆر سەختە، لە شوێنێکی وەک تورکیا. لەگەڵ دەرکردنی یاساکان لە هەمان چوارچێوەدا، ئەمەش بەرەو دەستوورێکی بنەڕەتی دیموکراتیک دەڕوات.
دەبێت خەڵک لە ڕۆژەڤی ڕەسەن نەترسێت
پاکێجە دادوەرییەکانی پێشوو سەرکەوتوو نەبوون، سەرکەوتوو نین. چونکە ئەو سەرڕاستکردنەوانە شتگەلێکی سادە بوون؛ لە چارەسەری پرسە بنەڕەتییەکان دووربوون. بۆچی؟ چونکە ئێستا لە ڕۆژەڤی تورکیادا نین. ئەو یاسایانەی هێنران بە هەمان شێوەش بە پێی ئەمە بوون. پرسە سەرەکییەکانی چارەسەرکردن تەنانەت لە ڕۆژەڤدا نەبوون. تەنها ماددەکانی لەو جۆرە ناسێنران. نزیکایەتییە سادەکانی وەک 'با یەک لایەن نەبێت، با فرە لایەن بێت. با لایەنێک سوودی لێ وەربگرێت، لایەنەکانی تریش سوودی لێ وەربگرن'. هەبوون، بەڵام ئەمە چ جۆرە سوودێکە؟ ڕۆژەڤی سەرەکی تورکیا چییە، پرسە سەرەکییەکانی چین؟ ئەم پرسانە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە یاساوە هەیە.
پرسە یاساییەکان بابەتی بنەڕەتین. هەربۆیە ڕێبەر ئاپۆ لەم کاتەدا دەڵێ، 'میتۆدی تێکۆشانی بنەڕەتیمان یاسایی دەبێت'. واتە میتۆد و تاکتیک بۆ گۆڕانکاری و سەرلەنوێ بونیاتنانەوە، تێکۆشانی یاسایە.
چونکە یاسایەکی پارچە پارچەمان بەدەستەوەیە. چوارچێوەیەکی یاسایی هەیە کە دوورە لە پێوەرە دیموکراتیکەکان. دەبێت خەڵک لە ڕۆژەڤی ڕەسەن نەترسێت. دەبێت هەمووکەسێک هۆشیار بێت. هەمووکەسێک دەتوانێت داوای مافی خۆی بکات، بەڵام دەبێت بزانن ئەو مافە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مومکینە و بەو پێیەش داوای بکەن. دەبێت ڕاگەیاندنیش هەمیشە ئەمە لە ڕۆژەڤدا بهێڵێتەوە، بانگەشەی بۆ بکات.
هەمان شت بۆ کۆمیسیۆنیش پەیوەندیدارە. هەربۆیە ویستم باسی بکەم. نەک بە ئامانجی ڕەخنە. دامەزراندنی کۆمسیۆن باشە، هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام لە ڕابردوودا و لە ساڵی ٢٠١٣دا هەوڵێکی هاوشێوە درا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. ئەو کۆمیسیۆنانەی لەو کاتەدا دامەزراون بۆ ئەرکی جیاواز پلانیان بۆ دانرابوو و گفتوگۆکان بەو ئاراستەیە بوون. ئێستا کۆمیسیۆنێک دادەمەزرێت، بەڵام ئەگەر ئەویش سەرکەوتوو نەبێت، مەترسییەکانی ڕابردوو دووبارە دەبنەوە.
چونکە ئەو کۆمیسیۆنانە بە دادپەروەری و یاسا دانەمەزرا بوون. هیوادارین ئەمجارە کۆمسیۆن ئەزموونی ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ وەرگرتبێت. ئەگینا هەموو شتێک دووبارە دەبێتەوە. هەروەها ڕۆژەڤی سەرەکی دووبارە دەبێتەوە.
پەکەکە دەڵێت: "هەموو شتێک دووبارە بووەتەوە، بۆیە نابێت خۆمان دووبارە بکەینەوە". ئەگەر ئەوشتانەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر دووبارە بکەینەوە، ئەوەمان نیشان دەدات لە ڕابردوو وانەمان وەرنەگرتووە و بەرەوپێش ناچین.
ئەوکات کۆمسیۆن دەبێت چی بکات، ڕۆژەڤی چی بێت؟ ئێمە نامانەوێت ئامۆژگاری بکەین، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئەم کۆمیسیۆنەی دەویست، ئەمە پێویستییەکی سروشتی ئەم پرۆسەیە.
ئێمەش لەسەر بنەماکانی ئەم کۆمیسیۆنە، وەک تەڤگەری پەکەکە هەنگاوێک بە خەیاڵی کەسدا نایەت ناومانە. جاری واش هەیە دەپرسم: ئەگەر پەکەکە کۆتایی بەوکارانە بێنێت بەوناویەوە دەکرێن دۆخی دونیا چی دەبێت؟
هەمووکەسێک دەیانویست لە شوێنێکەوە سوود لەم شتە وەربگرن. دۆخێک هاتبووە ئاراوە کە وا دیار بوو قازانج لە پەکەکە دەکەن. وا بیر دەکرایەوە ئەگەر پەکەکە لەم چەکەرەیە بکشێتەوە، قیامەت دێت.
لە ڕاستیدا کاتێک ڕێبەر ئاپۆ کشایەوە، گوتی "هەموو هاوسەنگیەکان تێکۆچوون". ئەمەش سروشتییە. چونکە ئەم هاوسەنگییە تەنها پشت بە پەکەکە نابەستێت. لەسەر نکۆڵیکردن و لەناوبردنی کورد بنیات نراوە، هاوسەنگییەکی جیهانی سەد ساڵی هەیە.
سیستەمی جیهانی سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری بەم شێوەیە بونیات نرا. لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم شەڕ و ناکۆکییە لە لایەنی کورد هەم لە لایەنی پەکەکەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، شێوە دەگرێت. هەربۆیە ئەم هاوسەنگییە خۆی دەسپێرێتە پەکەکە. کاتێک پەکەکە دەکشێتەوە، هەموو هاوسەنگیەکان تێکدەچن.
ھەندێک پێیان وایە بەم شێوەیە بەردەوام بین، پەکەکە دەکشێتەوە، سودمەند دەبین. پەکەکە ئەم دەرفەتەی نەدا.
دەبێت کۆمیسیۆن خاوەندارێتی لە ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی بکات
ئێستا ئەو پرسەی کە دەمەوێت باسی بکەم ئەمەیە: ڕۆڵ و کاری ئەم کۆمیسیۆنە چی دەبێت؟ کۆمیسیۆنێکی ئاسایی نابێت، دەبێت وەهاش نەبێت. نابێت وەک ئەوەی ساڵی ٢٠١٣ بێت. دەبێت خاوەندارێتی لە ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی بکات.
ئەمە دوو قۆناغی هەیە:
یەکەمیان لەسەر بنەمای چارەسەری پرسی کورد دەبێت. واقیعی کورد قبوڵ بکەن. بەکورتی لە پرسی کورد تێبگەن و لەسەری ئەوە خەبات بکەن.
دووەمیان سەبارەت بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەبێت. بەڕاستی خەڵک دەڵێن 'ئەمە شەرمە'. هەندێک جار ئەندامانی ئاکەپەش ئەمە دەردەبڕن. باشە، ڕۆژباش! ٢٣ ساڵە ئێوە بە دەستووری کەنعان ئەڤرەن هەوڵ دەدەن ئەم وڵاتە بەڕێوەببەن. پاشان ئێوە باسی دیموکراسی و ئەم و ئەو دەکەن. دەڵێن "لە تورکیا دیموکراسی هەیە. بۆچی پەکەکە لە دژی ئەمەیە، بۆچی گەریلاکان لە چیان؟" پەکەکە دوای دەستووری بنەڕەتی کەنعان ئەڤرەن ڕووی لە چیاکان کرد. باش لەبیرمە، کاتێک دەنگدانی دەستووری بنەڕەتی بەڕێوەچوو، لە ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢، مانشێتی هەڵسەنگاندنی دەستووری بنەڕەتی لە ڕۆژنامەکەمان سەرخۆبوون هەبوو، 'نەک دەستوور بنەڕەتی، شۆڕش'. بەو پرەنسیپانە بە ڕێکەوتین.
دەبێت بە ڕاستی ڕووبەڕووبوونەوە درووست ببێت
چونکە ئەو دەستوورە بنەڕەتییەی گەریلای هێنایە دەرەوە، پەکەکەی کرد بە گەریلا. هێشتا بەو دەستوورە بنەڕەتییە بەڕێوەدەچن. ئەمە چ پەیوەندییەکی بە دیموکراسیەوە هەیە؟ هەربۆیە دەبێت بە ڕاستی نزیکایەتی ڕووبەڕوو لە بەرانبەر ڕابردوو هەبێت. دەبێت ڕووبەڕووبوونەوەی ١٠٠ ساڵ، ٣٠ ساڵ، ٥٠ ساڵ درووست ببێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وەک سەرۆککۆمار، سەرنجی بۆ هەندێک بابەتیش ڕاکێشا. لە قسەکانییدا لە ١٣ی تەمموزدا باسی لە "گا سپییەکان..." و "زیندانی ئامەد کرد.." چووە بەردەم زیندانی ئامەد و وتی "لێرە بەرخۆدانێکی مەزن ئەنجام درا..." و تەنانەت فرمێسکیشی ڕشت. ئێستا لە مانگی تەمموزداین؛ بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزمان پیرۆز کرد و یادی شەهیدەکانیمان کردەوە. دەبێت ڕووبەڕووی ئەم ڕاستیانە ببینەوە، دەبێت ئاشکرایان بکەین.
من ناڵێم هەمووکەسێک لە سێدارە بدرێت یان هەڵواسرێت، بەڵام ماف چی بوو، یاسا چی بوو؟ چی ڕاست بوو، چی هەڵە بوو، چی تاوان بوو؟ ئەمانە دەبێت ڕوون بکرێنەوە. هەروەها کەمال کلیچدارئۆغڵو بەردەوام دەیگوت، 'دەبێت ئاشتەوایی درووست بکرێت'، بەڵام دەستی لە سیاسەت هەڵگرت. دەڵێم 'ئاشتەوایی مومکینە'؛ دەکرێت ببێت. بەڵام سەیری میدیای ئاکەپەم دەکرد، ئەو جۆرە وتارانەی تەیب ئەردۆگان بایەخی پێنادرێت، کەسیش نەیکردوە بە مانشێت، تەنانەت لە تەلەفزیۆنیشدا باسیان لێ نەکراوە.
میدیاکان هێشتا - هەموویان نا، هەندێکیان - نزیکایەتی نەژاپەرەستی، شۆڤێنی نیشان دەدەن. لە کەسێتی گەریلا، ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا سوکایەتی بە کورد دەکەن. ئەم هەڵوێستە دیموکراتیک نییە. لەبری ئەوەی ڕێگە بۆ سیاسەت بکەنەوە، ڕێگە دەگرن. پێشتر پێمان دەگوتن نەتەوەپەرەست، بەڵام دەوڵەت باخچەلی دەڵێت، 'نەتەوە بەم شێوەیە نابێت'. پاشان با وردتر پێناسەی بکەن. با سەرڕاستی بکەینەوە؛ ئەمە نزیکایەتییەکی نەژادپەرەستی و شۆڤێنییە. نابێت بەم شێوەیە بێت.
بەم مانایە:
سەرەتا ڕابردوو ئاشکرا بکرێت.
دووەم، دۆخی ئێستا بە درووستی مامەڵەی لەگەڵ بگرێت.
ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی پەکەکە و گەریلاکانی نیشان دا. ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو لایەکی سەلماند هێزی چارەسەرییە. پەکەکە لە گۆڕەپانی سیاسی مێژوو کشایەوە و بوو بە بەشێک لە مێژوو. پێشتر دەیانگوت 'پەکەکە بەربەستە'؛ ئەو بەربەستە لابرا. دەڵێن، 'کۆسپی گەریلا و چەک'؛ گەریلاکان چەکەکانیان سووتاند. سەلماندیان بۆ سیاسەتی دیموکراتیک و تێکۆشانی سیاسی دیموکراتیک لەسەر بنەمای یاساکانی ئازادی و یەکپارچەیی دیموکراتیک، کراوەن و ئامادەن. بناغەی کراوە ئەنجام دراوە. هەڤاڵان ڕەوانەی شوێنی خۆیان کراونەتەوە. ئەمە بڕیاری ئێمە نەبوو؛ تورکیا بۆ ئەمە ئامادە نەبوو.
پەکەکە و کورد لە تورکیایەکی هێندە تەنگدا هەڵناکەن
پەکەکە دەڵێت پێویستە بەوشیوە و بەوشێوە بێت، بەڵام ئاخۆ تورکیا ئامادەیە کە پەکەکەش لەخۆی بگرێت. نا، لەم بارودۆخەی خۆیدا، ناتوانێت. لە تورکیایەکی وا تەنگدا پەکەکە ناتوانێت شوێنی هەبێت و هەڵ ناکات. کورد تێیدا هەڵناکەن. پێویستە لەم ڕاستییە تێبگەن. ناتوانن لە خۆیانی وەربگرن.
هەندێک جار بولێنت ئارنچ قسەی خۆش دەکات. ئەوە وەکو ڕەخنە ناڵێم، تەنها دەمەوێت بیری بهێنمەوە: ماوەیەک هەبوو هەمیشە دەیوت، " با بچنە قووڵایی دۆزەخەوە." شەرمە ئاخر. ئێمە لەسەر ئەم خاک و وڵاتە ناڕۆین. ناتوانین بچینە قووڵایی دۆزەخیش. مافی هەموومان وەکو بولێنت ئارنچ بەسەر ئەم خاک و وڵاتەوە هەیە. ئێمەش منداڵی ئەو شوێنەین. ئەگەر موڵکی باوکی ئەو بێت، موڵکی ئێمەشە. لەلایەکی ترەوە، ئێمە مامەڵە بە ماڵ و موڵکی باوکمانەوە ناکەین. هەربۆیە پێویستە کەس بەم شێوەیە مامەڵە و قسە لەگەڵ کەسێکی تر نەکات.
پێویستە هەمووان بتوانن بۆ ئازادی و دیموکراتیکبوونی هاوبەش، بۆ یەکێتیی دیموکراتیک و ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک ئەو فیداکارییانە نیشانبدەن کە دەتوانن بیکەن. ئەمە پێوەری ڕاستی دیموکراتیکبوون، عەگیدبوون و بوێرییە. پێویستە بتوانن ئەمە نیشانبدەن. پێویستە کۆمیسیۆن ڕێ بۆ ئەمە خۆشبکات و باسی ئەم داخوازیانە بکات.
پێویستە کۆمیسیۆن واز لە پرسە لاوەکییەکان بهێنێز. بێگومان بەتەنیا ناتوانێت هەموو شتێک بکات، بەڵام پێویستە فشار لە پەرلەمان بکات. پێویستە پەرلەمان یاسا، ڕەگەزەکان بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا، بۆ چارەسەریی پرسی کورد و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕابردوو ئاشکرا بکات و هەنگاوی پراکتیکی بنێت. ئێمە ئەم چاوەڕوانییەمان لە کۆمیسیۆن هەیە. ئەگەر بارودۆخەکە بەم شێوەیە بێت، کۆمیسیۆن ڕاست دەبێت، مانادار دەبێت و ئەنجامی دەبێت. ئەگەر وابێت ئامادەین بە هەموو جۆرێک هاوکاری ئەم کۆمیسیۆنە بکەین.
ئەگەر کۆمیسیۆن هەنگاوبنێت ئێمە پشتگیری دەکەین
ئەگەر کۆمیسیۆنێکی لەم شێوەیە دروستبێت؛ وەکو سەرۆککۆمار تەیب ئەردۆغانیش وتی، "ئێمە لەبەرامبەر ئەو کەسەی هەنگاوێک دەنێت، بە دوو هەنگاو دەچینە پێشەوە." بەڕاستی لایەنی کورد و ڕێبەر ئاپۆش چەند هەنگاویان ناوە؟ ئینجا با وەڵامەکانی ئەوان بۆ ئەم هەنگاوانە ببینین.
ئەوەی ئێمە تاوەکو ئێستا ئەنجاممان داوە، سەلمێنەری ئەوەیە کە ئێمە بەڵێنەکانمان بەجێ دێنین. بەڵام پێویستە کۆمیسیۆن بەڕاستی جددی بێت، کێشە بنەڕەتییەکان چارەسەر بکات و گفتوگۆیان بکات و چارەسەر بدۆزێتەوە. پێویستە یاساکانی ڕێککەوتن دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕابردوو، دیموکراتیکبوون و چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا بکات. یاساکانی ئازادی و ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک...
بەتایبەتی لە تورکیا، بۆ لەناوبردنی ئەو هەستە دژبەرییەی کورد کە بە مامەڵە نەژادپەرستی و شۆڤێنییەکان ئافرێنراوە، پێویستە تێکۆشانێکی کاریگەر بەڕێوە ببرێت. خەڵکی دەچەوسێنرێنەوە. ئەوەی لەسەر گوێگرتن لە موزیکی کوردی ژنێک و کۆرپەکەی دەکرێنە قوربانی مایەی قبووڵکردن نییە؛ پێویستە دەوڵەت دژی ئەمە هەڵوێست وەربگرێت. مەحاڵە ئەم بارودۆخە بە کوردبوونەوە ببەسترێتەوە؛ بەتەواویی پرسێکی کلتوورییە.
شۆڤێنیزم و دوژمنایەتییەکی هێندە گەورە لەدژی مرۆڤ چۆن هاتە ئاراوە؟ هاوسەرەکەی هرانت دینگ ئەمەی زۆر ڕاست وت: "چۆن لە منداڵێک بکوژ دروست دەکرێت؟"پێویستە وەڵامی ئەم پرسیارە بدرێتەوە و چارەسەر بکرێت. گەلێک مرۆڤ هەن کە لە تورکیا بەم شێوەیەن لەسەر بنەمای ئەو دووژمنایەتییەی گەورە کراوە. پێویستە لە دژیان تێکۆشانێکی بەرفراوان پێش بخرێت. پێویستە پێویستە هەمووان لەناو گرنگترین خاڵە رۆژەڤییەکانی ئەم کۆمیسیۆنەدا بن.
نابێت یەکێتی لە دژی گەلانی تر بێت
لەلایەنی ئێمە تەڤگەری ئازادی کورد و لایەنی کوردوە، کە ئەمانە هەمووی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە، بێگومان پێویستە نەکەوینە ئەو هەڵەیەوە: پێویستە یەکێتیی کورد وەکو دژایەتی گەلانی تر سەیر نەکرێت. بۆ نموونە ئێمە بە قسەکەی تەیب ئەردۆغان کە دەڵێت "یەکێتیی تورک، کورد و عەرەب" دەڵێین بەڵێ، بەڵام ئەم یەکێتییە نابێت لە دژی گەلانی تر بێت. پێویستە ئەرمەنی، سوریانی، یەهودییە دیموکراتیکەکان، فارس و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێو ئەم یەکێتییەدا جێیان هەبێت. ئەمە پێوەرێکی سەرەکیی دیموکراسییە.
دووەم، لە پەیوەندیمان لەگەڵ ڕێکخراوەکاندا؛ وەکو پەکەکە ئێمە لە دژی هیچ ڕێکخراوێک لەگەڵ هەندێکی دیکەدا ڕێکەوتنمان نەکردووە. لەسەر بنەمای خەباتی هاوبەش، ڕێکەوتنمان کردووە بەڵام نەک بۆئەوەی یەکێک بەسەر ئەوەی تردا سەربخەین. بۆ نموونە ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ پەدەکە دروستمان کرد بۆ خەباتی هاوبەشە، لە دژی یەنەکە نییە. لە چەپی تورکیا، لەگەڵ زۆرێک لە ڕێکخراوەکان بەرەی هاوبەشمان دروستکرد، بەڵام ئەمانە لەسەر بنەمای دژایەتی نەبوون، بە ئامانجی یەکێتی پێکهاتن. ئەم تێڕوانین و هێڵە، لەسەر بنەمای سیاسەتی ڕێبەر ئاپۆیە.
لە لێدوانەکانی سەرۆککۆمار تەیب ئەردۆغانیشدا، باسی ئەم هێڵە کراوە. هەرچەندە هەندێک لە دەوروبەر ناڕازیبوونی جیاوازیش نیشان بدەن سەبارەت بەم بارودۆخە، ئەوەی گرنگە بۆ چارەسەری پرسی کورد پێکهێنانی گۆڕانکاریی تێڕوانین و سیاسەتە. ئەم بابەتە نەک تەنها کورد، پەیوەندی بە هەموو کۆمەڵگەی تورکیاوە هەیە، لەهەمان کاتدا پرسێکی زۆر گرنگە کە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە پرۆسەی دیموکرایکبوونی تورکیاوە.
'مامەڵە نایەکگرتووییەکان، چارەسەری بەرهەم ناهێنێت'
ئەمە کارێک نییە کە هەندێک کەس بە تەنها بەدیبهێنن. ئەگەر دیموکراسی پێک نەیەت، پرسی کورد چارەسەر ناکرێت، هەمووان خاوەنی هەمان زیهنییەت نەبن، فشار و شەڕ دروستدەبێت، پێویستە ئەم پرۆسەیە هەمووان لەخۆبگرێت، یەکگتروو بێت. مامەڵە نایەکگرتووەکان، چارەسەری بەرهەم ناهێنێت، بەپێچەوانەوە، ئەو کەسانەی بەدوای بەرژەوەندییە تەسکەکانی پارت و ڕێکخراوەکان دەکەون، لەوانەیە لە ماوە کورتدا سەرکەوتوو دەرکەون، بەڵام لە ماوە درێژدا لەناودەچن.
بەدڵنیاییەوە پێویستە بڵێین: ئەو بیرکردنەوەیەی "ئاکەپە پەیڕەوی دەکات" ڕاست نییە. ئەگەر ئاکەپە بەو شێوەیە مامەڵە بکات، نە دەم پارتی و نە هێزێکی تر قبووڵی ناکات. ئەگەر ئاکەپە بەم شێوەیە مامەڵە بکات، ژێردەکەوێت. ئۆپۆزسیۆن 'بەتایبەتی جەهەپە' پێویستە کەمێک بەهێزتر، بەبڕیار و فرەلایەنە بێت. دەسەڵات یاخود ئۆپۆزسیۆن، جیاوازی نییە، پێویستە هەمووان خاوەندارێتی لە پرۆسەکە بکەن. سیاسەت لە تورکیا زۆر پیس بووە، نەک تەنها پارتێک، پیسییەک کە گەلێک کارەکتەر لەخۆدەگرێت. پێویستە پاکبکرێتەوە؛ بەڵام تەنها پاککردنەوەی لایەنێک نا، پێویستە سیستەمێک لەسەر بنەمای دادپەروەری سەرلەنوێ دابمەزرێت.
من بەتایبەتی داوا لە ئۆپۆزسیۆن دەکەم: بەڵێ بێمافی هەیە، هەڵە هەیە. بەڵام ئەوەی گرنگە، وتنی "پرسی کورد هەیە" و چارەسەری بە ئیرادەی ئەوان دەبێت. بنەمای تەڤگەرەکەمان ئەوەیە و ئێمە ئەوە وەکو بەهایەکی مەزن دەدەینە ئەم بابەتە.
بەڵام بەداخەوە لەلایەن هەندێک بەشی جەهەپەوە هەندێک تۆمەتی ناڕاست و ناحەقی وەکو "پەکەکە بۆ بەرژەوەندیی خۆی مامەڵە دەکات، دەیەوێت ئۆپۆزسیۆن لاوازبکات" ئاڕاستە دەکرێن. ئەمە بەگوێرەی عەقڵ، لۆجیک و ڕاستی نییە. ئەو هەموو ناحەقی و نایاساییە، بەرهەمی ڕژێمی نا دیموکراتە؛ ئەم ڕژێمەش پشت بە نکۆڵیکردن و لەناوبردنی بوون و مافی کورد دەبەستێت.
ئاخۆ ئازادیی گەلی کورد ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ستەم؟ بێگومان نەخێر. هەر هەنگاوێک لەسەر ڕێی ئازادیی کورد بنرێت، هاوکاری دیموکراتیکبوونی تورکیا دەبێت. ئەگەر لە کوردستان ئازادی و دیموکراسی دروستببێت، لە تورکیاش دیموکراسی پێشدەکەوێت.
ئەوانەی ئەمە پێچەوانە دەکەنەوە، عەقڵ تاریک دەکەن، هەم زیانێکی گەورە لە کورد و هەمیش لە تورکیا دەدەن. ئەگەر ئۆپۆزسیۆن نیگەرانی ئەم بارودۆخە بێت، پێویستە زیاتر خاوەندارێتی بکات، چالاکتر ببێت، بۆ تورکیایەکی هاوبەش تێکۆشانی دیموکراسی و ئاشتی مەزن بکات. ئەوانەی بەدوای حسابە تەنگەکانی دەسەڵات دەکەون ئەوە لەدەستدەدەن، ئەمە مەترسییەکی گەورەیە.
لە هەندێک ژەنەڕاڵەکاندا کۆمپلێکسی شکست هەیە
بەداخەوە لە بەرانبەر گۆڕەپانەکانی گەریلا هێرش هەیە و ڕاگەیاندراوەکانی هەپەگەش ڕاستن. نەماندەویست بەمجۆرە بێت. لە دوای ئەوندە هەنگاونان، هیوامان ئەوە بوو ئەم هێرشانە ڕاوەستن. لە ١ی ئاداردا ئاگربەستمان ڕاگەیاند و لە ٧ی ئایاردا کۆتاییمان بە تێکۆشانی چەکداری هێنا. گەریلا چەکی دانا، بەڵام لە بەرانبەردا هێزێکی بەمجۆرە هەیە. دۆخێکی سەرنج راکێشە. بەڵێ، لەسەر ئەم فکرەین. با بڵێین کۆمپلێکسی شکست؛ ئەمە لە نێو هەندێک لە ژەنەڕاڵەکاندا هەیە.
هەڤاڵان وەک 'ڕەتنخۆر' پێناسەیان کرد. هەروەها وەک ئەوکەسانەی هەوڵدەدەن پرۆسەکە تێکبدەن پێناسەیانکردوە. بێگومان ئەمەش پرۆسەکە تێکدەدات. لە ڕاستیدا خزمەت بە ڕەنتخۆران دەکات. هەموو ئەمانە ڕاستن، بەڵام ئایا بەڕاستی هەمووی بەم شێوەیە؟ بۆچی هەندێک بازنە ئەوەندە پێداگری لەسەر ئەمە دەکەن؟ ئەمە کۆمپلێکسێکی شکستە. بە زانابوونی خۆیان قەناعەتیان کردوە، بەتایبەتی لە بەرانبەری گەلدا... واتە لە ژێر چەقاندن، دەڵێن دەتوانن کوردیش پارچە بکەن... نەیتوانیووە بە ئەنجام بگات و بە دی نایەت. ئێستا بەم قسەیە دەڵێن 'ئەمەم سەرخست، دەبێت هەمووکەسێک قبووڵی بکات'. ئەوە خواستی کۆمەڵگە، سیاسەتە، شتێک کە ئەنجامی نەداوە، وەک شتێک کە کردوویانە قبوڵ بکات. ئەمە کۆمپلێکسێکی بەمجۆرەیە. چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن. تەقەمەنی تاکتیکی، تەقەمەنی بەکاردەهێنن. بانگەوازی تەسلیمبوون دەکەن. بە واتایەکی تر هەموو شتێک دەکەن.
گەریلا خۆی چەکی دانا. دەڵێن با هەموویان داینێن. بانگەواز دەکەن، گوایە وەها پەکەکە لەناوببەن. بە ڕاکردن، تەسلیمبوون دەیانەوێت سەرکەوتنێکی وا هەرزان بەدەستبهێنن. ئەمە کۆمپلێکسێکی خۆبچوک بینینە. مرۆڤ دەبێ وا بڵێت.
هێشتا خەیاڵی تەسلیمبوون دەکەن
کاتێک سەربازەکان تەرمەکانیان سووتاند، هەڤاڵانی ژن گوتبوویان "بێ کەلتوورن". چەکەرەیەکی بێ کەلتوور هەیە، واتە کۆمپلێکسێکی نامەرد هەیە. دەمەوێت ئەمە بەم بازنانە بڵێم: چاوەڕوانی بەم ڕێبازانە ڕێکخستن دابەشببێ، گەریلا تەسفییە ببێ، چاوەڕوانییەکی بێهودە و بە تاڵە. بە مانگ بۆ ئەمە هەموو جۆرە هەوڵدانێک دەکەن. ٤٠ ساڵە هێرش دەکەن، ناتوانن. لە زیندان ئەوەندە هێرشیان کردووە؛ ئایا کار وەستا؟ ئایا توانی تەسلیمیان بکات؟ با بیهێننەوە بیری خۆیان.
وەک وەک پاشماوەی ئەسەد ئۆکتایین. جارێکی دیکە لە مانگی تەمموزداین. بەرخۆدانی ١٤ی تەممووز لە دژی چی پەرەسەند؟ کەسێک بە ناوی ئەسەد ئۆکتای هەبوو. سەربازی بوو. سەربازێکی چۆن بوو؟ دۆخی زیندانی ئامەدمان بینی. ئێستا وا دیارە شوێنکەوتەی ئەو هەیە. گوایە بەم شێوەیە بترسن، وایان لێبکەن تەسلیم ببن و بڵاوەیان پێ بکەن. هیوای ئەمە دەخوازن. هێشتا خەیاڵی ئەوە دەکەن. بەڕاستی هەوڵێکی بێهودەیە، خەونێکی پوچە... نزیکایەتەتییەکە لە مێژووەوە وانە وەرناگرێت، تایبەتمەندیەکانی پەکەکە، گەریلا و تێکۆشانی کەلتوور-ئازادی تێنەگەشتووە، نزیکایەتییەکی لەو شێوەیە زۆر خۆبەزلزان، خۆی بە گەورە و نەژداپەرەست و شۆڤێنی دەبینێت. ئەمە زۆر ڕوونە. ئەوی پێش خۆی بە بچووک دەبینێت. تەنها خۆی بە "تەسلیمبوون" دەبینێت. ناتوانێت بیر لە هیچ ڕێگەیەکی دیکە بکاتەوە. واتە ناتوانێت وا بێت. بەمەش سەرکەوتوو نابن.
وە تا ئێستا ئەمەمان نەکردووە بە بابەت، بەڵام لە ڕاگەیاندندا دەبینرێت، هەمووکەسێک دەیبیستێت. لە ڕای گشتیدا، لە نێو گەل و ژنانی کورددا نیگەرانییەکی گەورە هەیە. هەمووکەسێک دەڵێت: "ئەگەر ئەمانە هێرش دەکەن، چۆن پەکەکە، گەریلا چەکیان دانا؟ ئەم دۆخە چی بەسەر دێت؟" ڕاست دەکەن. هەموو ئەم نیگەرانیانە ڕەوایە. هیچیان پێ ناڵێم. نیگەرانییەکانیان ڕاستە.
دەبێت لە دژی هێزە نۆرمەکانی دەرەوە، تێبکۆشین
بەڵام تەنها بە نیگەرانی دەرباز نابین. مەسەلەکە لێرەیە. واتە ئێمە لەوە ڕازی نین. ئێمە لە ڕێگەی تێکۆشانەوە ئەو پرسانە لەناودەبەین. هاوڕێیانی زیندانی ئامەد چییان کرد؟ مێژوو چۆن نووسرا؟ دەستکەوتەکە چی بوو؟ بە بەرخۆدانی ڕۆژووی مردون... واتە بە بەرخۆدان درووستبوو. بە تێکۆشان سەرکەوتن بە دەستهێنرا. ئێمە تێدەکۆشین.
هیچ شتێک ئامادە نییە. نزیکایەتییەکی دیکە وەک هەڵوێستێک ئامادەیە. یەکێکیان ڕەنتخۆرە، ئەوی تریان نازانم چیە... تێکدەرێکە. دیار نییە خزمەتی کێ دەکەن. بەڕاستی ئەو جۆرە هێزانە هەن. ڕوونە کە پاک نەکراونەتەوە. هێزی دەرەوەی نۆرمەکان هەیە. دەبێت تێکۆشان بکەین.
گەریلاش لەگەڵ ئەم دۆخەدا تێدەکۆشێت. بە زمانێک کە لێی تێدەگەن وەڵام دەداتەوە. درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن. ئیرادە هەیە. هەروەها دەبێت هەموو کۆمەڵگە تێکۆشان بکات. ئێمە دەتوانین لە ڕێگەی تێکۆشانەوە هەموو ئەمانە لەناو ببەین. هەربۆیە دەبێت تەنها بە نیگەرانی ڕازی نەبین. دەبێت تێکۆشان بکەین.
دەمەوێت ئەمە بەو سەربازە تورکانە بڵێم: هەندێک دەڵێن "پەکەکە چۆن چەکی دانا؟” چی لەم شەڕە هات؟ واتە ئێمە لە ساڵی ١٩٩٣ ئاگربەستمان ڕاگەیاند. لە مانگی ئابی ١٩٩٨ ڕێبەر ئاپۆ ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد: "ئەم شەڕە کۆتایی هاتووە". واتە لایەنی سەرکەوتوو و دۆڕاو نییە. ئێمە ناتوانین پلانەکانمان بکەینە سەرکەوتن و دەوڵەتیش ناتوانێت. دەبێت گۆڕانکارییەک درووست بکەین. واتە ئاگربەستی ١ی ئەیلوول، ڕۆیشتن بۆ ئەورووپا لەسەر بنەمای ئەم هەڵسەنگاندنە بوو. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەمەی سەپاند، ئەو هێزە دژبەرانەی چارەسەری پرسی کوردیان نایەوێت...
پەکەکە ئەمەی قبوڵ کرد. ئێمە لەم دۆخەداین. هەندێک پێشکەوتن هەبووە. ئێستا هەندێک ژەنەراڵ سەرسەختن. دەڵێن "مەڕمەڕی ناتۆ، سەری ناتۆ..." واتە ئەمانەیان کردە موڵکی ناتۆ، بەڵام دەبێت هەندێک سیاسەتمەدار ئەم کۆمەڵە سەربازە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە ڕاستیدا لە ساڵی ٢٠٠٨ بینیمان کە چۆن هێرشیان کردە سەر زاپ.
لە کۆتاییدا دەتوانم ئەمە بڵێم: ئەم جۆرە شتانە بە هیچ شێوەیەک کاریگەرییان لەسەر پرۆسەکە نییە، بەڵام مەترسیدارن. واتە مەترسی بۆ هەموو شتێک دروست دەکەن. دەبێت بازنە سیاسییەکان خاوەندارێتی لەمە بکەن.
وەک چۆن نزیکایەتی، زمان و ناوەڕۆکی نەژداپەرەستی و شۆڤێنیانەی هەندێک ڕاگەیاندن کۆمەڵگەی تورکیا ژەهراوی دەکات، ڕێگری لە هەوڵەکانی ئاشتی دەکات، ئەمەش هەمان کار دەکات.
تا ئێستا بەرخۆدان دەکات. لەسەر هێڵی زاپ ڕوودەدات. هێشتا بەرخۆدانیان هەیە. شەهیدی مەزنمانداوە. گەریلا بەرخۆدانی قارەمانانەی ئەنجام دا و ئێمەیان گەیاندە ئەمڕۆ. واتە میراتێکی مەزنیان بەجێهێشتووە.
ئێستا هەندێک کەس لە سیاسەتدا – دوێنێ هەڵسەنگاندنیان لە بەڕێوەبەرانی مافی مرۆڤ دەکرد – دەیانگوت "کاتێک ئەو گەریلایانە چەکەکانیان سووتاند، تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسیشیان ڕادەستی ئێمە کرد. ئێمەش بەو شێوەیە تێگەیشتین". بە درووستی لێی تێگەیشتن. دەبێت کۆمەڵگە بەو شێوەیە لێی تێبگات. گەریلا کارەکەی هێناوەتە ئەم دۆخە.
ئەگەر شۆڕشی ڕۆژئاوا نەبوایە، لەوانەیە داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاریکتر بوایە
شۆڕشی ١٩ـی تەممووزی ٢٠١٢، بەڕاستی شۆڕش و هەنگاوێکی مەزن بوو. ئەنجامێکی بەرخۆدانی ئێمەی گەریلاش بوو. تێکۆشانێک بوو کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو. ئەنجامەکانی لە ڕۆژئاوا بوون. ئاسۆیەکی کردەوە. بۆ مرۆڤایەتی بووە هیوایەک. بووە دەرچەیەکی گرنگ. هەمووانیش وا پێناسەیان کرد. ڕۆژەکانی ڕۆژئاوا، ڕۆژەکانی کۆبانێ، هێرشی چەتە فاشیستەکان، مرۆڤایەتی لەناوبرد. مرۆڤایەتی بەم بەرخۆدان و شۆڕشە کەمێک ئارام بوویەوە، زیندوو بوویەوە، سەرلەنوێ هیوای بەدەستهێنا.
لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵیادی ١٣ ساڵەیدا سڵاو لەم شۆڕشی ئازادییەی ١٩ـی تەممووز دەکەم. لە هەموو ئەو هێزانەی ئەم شۆڕشەیان پێکهێناوە، شەڕڤانانی ئازادیی ڕۆژئاوا، گەلانی ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کورد عەرەب ئەرمەنی، سوریانی، تورکمان، چەرکەس، گەلێک گەلان پیرۆزدەکەم. بەڕاستی هیوای دیموکراتیکیشتان بەدیهێنا.
ئەمە ڕوح و دەرکەوتنێکی مەزن بوو. بەڕاستی بۆ مرۆڤایەتی بووە ڕووناکی. ڕووناکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست... ئەگەر ئەمە نەبوایە لەوانەیە داهاتوو و ڕۆژانی ئەمڕۆی سوریا تاریکتر بوونایە. ڕێگەیان نەدا. گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ١٣ ساڵ لەدژی ناڕەحەتی گەورە بە هەزاران شەهیدیان دا و هێشتا تێدەکۆشن.
ئەمریکا ئەفغانستان و سووریای ڕادەستی قاعیدە کرد
سیستەمێکی نەتەوەیی دیموکراتیکیان دروست کرد. ژیانێکی یەکسان و هاوسەنگیان دامەزراند. ئازادی ژنانیان بەرەوپێش دەبرد. هەمووان وەک نموونە سەیری دەکەن. بەڕاستی بووەتە شوێنێک بۆ هەناسەدان و بەدەستهێنانی هیوا. هەمیشە هیوادارین کە بەم شێوەیە بەردەوام بێت. بێگومان هەندێک شت ڕوودەدەن؛ هەمیشە هەڕەشە هەیە. ئەمریکییەکان ناوبەناو هەڕەشە دەکەن.
ئێمە پێمان وایە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەم بابەتەدا بەهێزتر بوونە و ئەو هەڕەشانە زۆر بە جددی وەرناگرن. هەروەها پێویستە ئەمریکا واز لە هەڕەشەکردن لە هەمووان بهێنێت. بەڵام دەبینین چی دەکەن. ئەفغانستانیان ڕادەستی قاعیدە کرد، سووریایان ڕادەستی قاعیدە کرد. تاڵیبان هەروەها ئەلقاعیدیە، هەتەشە قاعیدەیە. جۆلانی ئەندامی ڕێکخراوی قاعیدە بووە پێشتر. ئایا ئەمە هەمان قاعیدە نییەکە هێرشی کردە سەر تاوەرە بەرزەکانی ئەمریکا؟
ئەگەر ئەمریکا ئەمە بکات، دەستە پیسەکانی دەردەکەون. هەروەها مشتومڕەکان لەسەر ئەوەی کێ لە پشت ئەم ڕووداوانەدایە و چ جۆرە یارییەک ئەنجام دراوە، چڕتر دەبێتەوە. هەروەها ڕوون نییە کە ئەو نوێنەرە لە ڕاستیدا چی دەکات. ئەمڕۆ باس لەم بابەتە کرا و ویستم لەم ڕێگەیەوە رایبگەیەنم.
گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەتایبەتی کورد، بە ڕادەیەکی پێویست هۆشیار و ڕێکخستنی بوونەتەو. هێزی بەرگریان هەیە. لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێکدا بەرخۆدان هەیە و سەردەکەون. ئێمە لەو بارەوە باوەڕمان زۆرە. پێویستە هەمیشە هیواکانیان بە زیندووی بهێڵنەوە و بە وریایی و ڕێکخستنیەوە مامەڵە بکەن. نابێت یەکێتی و یەکگرتوویی خۆیان لەدەست بدەن؛ ئەوان بەو شیوەیە سەردەکەون.
سەرکەوتنیان گرێدراوە بە کار و چالاکییەکانی خۆیانەوە. جارێکی تر سڵاو و پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشدارییان لە ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا کرد. زۆر سوپاسیان دەکەم.
لە ١٤ی تەمموزدا بەرخۆدانی شکۆمەندی نەتەوەیی بەڕێوەچوو
ئێمە ٤٣هەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی گەورەی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموز بەرز رادەگرین، ئەم بەرخۆدانە گەورەیە ناوی ڕۆژی شکۆی نەتەوەیی بوو. لە ڕاستیدا بەرخۆدانی شکۆی نەتەوەیی بەڕێوەچوو. بڕیاری تەواوی ئەم بەرخۆدانە مەزنەش لەوێدا درا. بە تایبەتی دەمەوێت ئەمە بڵێم: "ھەندێک ھەن دەڵێن "پەکەکە و کورد فریو دەدەین یان سەرکوتیان دەکەین، دەیانترسێنین و ناچاریان دەکەین تەسلیم بن. بانگ لەو کەسانە دەکەین کە ڕێبازێکی لەو شێوەیە پەیڕەو دەکەن، بەرخۆدانی گەورەی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز و گرنگتر لە هەمووی بەرخۆدانی زیندانی ئامەدیان بە بیر دێنینەوە.
سەیرکەن لەوێ چیتان کرد، ئەو کارانەی ئەنجامتان دا چ ئەنجامێکتان بەدەست هێنا؟ هەروەها سەیری ئەو ئەنجامانە بکەن کە سەرهەڵدەدەن. جارێکی تر بە دووبارەکردنەوەی ئەو ڕێبازە کۆن و شکستخواردووانە هیچ بەدەست ناهێنن. پێویستە ئەمە ببینن. ئەوان نەیانتوانی ئەو کەسانەی لە زیندانەدا بوون تەسلیم بکەن، نەیانتوانی بێ هیوایان بکەن و نەیانتوانی ڕێگری لە بەرخۆدانیان بکەن. ئێستا، هەوڵدەدەن گەنجان و ژنانی ئەم کۆمەڵگا خوێندەوارە بێ ڕێکخستن و ناچاری تەسلیمبوونی بکەن.
ئەم هەوڵانە هیچ ئەنجامێکی نییە. ڕاستی چییە؟ ئەمەش لە ڕاستی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد و بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزدا دەردەکەوێت. هەموو شتێک بەو ڕۆحی بەرخۆدان، هۆشیاری و سەرکەوتنی ئایدیۆلۆژییەوە کە خوڵقاندوویەتی گەیشتووتە ئەمڕۆ.
ئەمڕۆ ئەو هۆشیارییە، ئەو هەڵوێستە ئایدیۆلۆژییە، هەموو کۆمەڵگای گرتووتەوە و پێشکەوتن نیشان دەدات. لەسەر ئەم بنەمایە، جارێکی دیکە بەڕێزدارییەوە ٤٣هەمین ساڵەی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموز بەبیر دێنینەوە.
قارەمانە گەورەکانی ئەم بەرخۆدانە هەڤاڵان خەیری، کەمال، عاکیف و عەلی_ن. لە کەسایەتی ئەواندا بە ڕێزداری و وەفادارییەوە یادی هەموو شەهیدانمان دەکەمەوە. شەڕی گەریلا بە سایەی بەرخۆدانی ئەوانەوە دەستی پێکرد. گەلی کورد بەو ڕۆحی بەرخۆدانەوە هەبوونی خۆی سەلماند. لەسەر ئەو بنەمایە دیموکراتیک بوون گەشەی کرد؛ ئەمڕۆ هەمووان بە ئاسانی باسی لێدەکەن.
ئێستا ئەم پڕۆسە نوێیە، ئەم هەنگاوە نوێیە، هەنگاوی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لە شێوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەرخۆدانە و پەرەپێدانی زیاتری بەردەوامی هەیە. یانێ دەتوانین بە متمانەوە بڵێین: "ئێمە لە سەر هێڵی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا دەگۆڕین و گۆڕانکاری دەخوڵقێنن. ئەم پرۆسەیە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت. گۆڕان و گۆڕانکاری دیموکراتیک بەردەوام دەبێت. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت.