بە دیمەن

کۆماو لە سویسرا سێیەمین کۆنگرەی خۆی بەست

کۆماو سێیەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری بازل بەست.

کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو)ـی سویسرا، سێیەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا، کۆنگرەکە لە ناوەندی کوردی دیموکراتیکی بازل (دەم_کورد) ئەنجامدرا. هاوسەرۆکانی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە_سە) و یەکێتیی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە)، ئەندامان و بنەماڵەی شەهیدان بەشداربوون. لە کۆنگرەکەدا ٩ کەس بۆ بەڕێوەبەریی نوێ هەڵبژێردران.

وتەبێژی کۆماو، موستەفا کاراهان وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد. پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، عەلی شیشمەک و جەمال ئۆزدەمیر و گولسوم تاتلی بۆ دیوانی کۆنگرە هەڵبژێردران.

عەلی شیشمەک ڕایگەیاند بە پرۆسەیەکی گرنگدا تێدەپەڕین و پێویستە کۆنگرەکە بەپێی گرنگیی پرۆسەکە بەڕێوەبچێت، گوتی: "تەنها بە بەدیهێنانی خەونی شەهیدان دەتوانین شایستەی ئەوان بین".

دواتر بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە دەربارەی شەهیدان خوێنرایەوە، سیاسەتمەدار سادق باتور گوتی: "پرۆسەی نوێ ئەرک و بەرپرسیارێتیی نوێ دەخاتە ئەستۆی هەمووان".

هاوسەرۆکی جەدەکە_سە جەمال ئۆزدەمیر ڕایگەیاند لە بەرخۆدانی ٥٢ ساڵەدا هەزاران شەهید بەخشراون و بەرخۆدانی شەهیدان ڕێگەی بۆ گەلی کورد کردەوە.

دایکی ئاشتی: باوەڕمان بە ڕێبەرەکەمانە و دەبێت دەستی وی بەهێز بکەین

دایکی ئاشتی، دۆندو ئەرین، گوتی: "ئێمە باوەڕمان بە ڕێبەرەکەمانە، دەبێت دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین".

تەجەشە: لەسەر ڕێچکەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان دەبین

لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ئارگەش وڵات گوتی: "وەک گەنجان، بەپێداگرییەوە لەسەر ڕێچکەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان دەبین. خاوەنداری لە میراتی تێکۆشانیان دەکەین. دەبێت تێکۆشان پتەوتر بکەین دژی جیهانی سەرمایەداری".

لە کۆنگرەکەدا ڕاپۆرتی کاروخەبات خوێنرایەوە، ٩ کەس بۆ بەڕێوەبەریی نوێ هەڵبژێردران.

کۆنگرەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.