کۆڵن و بروکسل؛ کۆنفرانس و یادکردنەوەی ١٠٠ـەم ساڵیادی ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران

بەبۆنەی ١٠٠ـەم ساڵیادی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٢٥ـی شێخ سەعیدی پیرانەوە لە برۆکسل کۆنفرانسێکی ئەکادیمی، لە کۆڵن-یش گردبوونەوەیکی جەماوەری تایبەت بە یادکردنەوەی ڕاپەڕینەکە بەڕێوەدەچێت.

بەبۆنەی ساڵیادی ١٠٠ ساڵەی ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیرانەوە کە لە ساڵی ١٩٢٥ لە کوردستان سەریهەڵدا، لە ئەوروپا چەند چالاکییەک ئەنجام دەدرێن. بەرنامەی چالاکییەکان لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکار لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان (جیک) و ئەنیستیۆتییە کوردییەکانی ئەڵمانیا و بەلجیکاوە ڕێکدەخرێن.

کۆنفرانس لە برۆکسل

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٧-٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ـدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆنفڕانسێک بەڕێوە دەچێت. لە کۆنفرانسەکەدا کە لە پێنج دانیشتن پێکدێت، هۆکارە مێژووییەکانی ڕاپەڕینەکە، کاریگەرە سیاسی و کلتوورییەکانی هەڵدەسەنگێنرێت.

ئاکادمسیان و لێکۆڵەران لەسەر پرسی کورد پ.د. نایف بەزوان، دۆچ.د. زۆزان پەهلەوان، د. دەریا بایر، پ.د. مەسعود یەگەن، د. سەدا ئاڵتوگ، محمد بایراق و د. سەلیم تەمۆ بەشێکن لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە.

ئەو بابەتانەی لە کۆنفرانسەکەدا دەخرێنە بەرباس:

ژینگەی سیاسی لە کوردستان لە دەوروبەری ساڵی ١٩٢٥

پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی ڕاپەرینەکە و کاریگەرییە دیپلۆماسییەکانی

ئەسیمیلیسیۆن و سیاسەتەکانی پاکتاوکردنی ساڵانی سەرەتای کۆماری تورکیا

ڕۆڵی تەڤگەری ئازادیی و ڕێکخستنی کوردی

کاریگەرییەکانی ڕاپەڕینی شێخ سەعید لەسەر پارچەکانی تری کوردستان

شوێنەواری بەرخۆدانەکە لە یادەوەری خەڵک، ئەدەب و مێژووی زارەکیدا

کۆڵن؛ گردبوونەوەی بەرفراوان تایبەت بە یادەکە

دوای کۆنفڕانسەکە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە ئامانجی یادکردنەوەی شەهیدانی ڕاپەڕینی شێخ سەعید، گردبوونەوەیەکی بەرفراوان تایبەت بە یادەکە ئەنجام دەدرێت. گردبوونەوەکە بە بەشداری هاوڵاتییانی هەر چوارپارچەی کوردستان، لە ژێر بانگەوازی هاوبەشی کەنەکە و سەرجەم دامودەزگا و لایەنەکانی سەر بە کەنەکە بەڕێوەدەچێت.

کۆمیتەی ئامادەکار بانگەوازی بۆ لایەنە سیاسییەکان، دامەزراوە کۆمەڵایەتییە مەدەنییەکان و کەسایەتییە کوردستانییەکان کرد کە بەشداری لە گردبوونەوەکە بکەن.