لە برۆکسل ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆز کرا
١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوا لە بروکسل بە چالاکییەک پیرۆزکرا. هەروەها لە چالاکییەکەدا شەهیدان بە بیرهێنرانەوە و ئاماژەش بە گرنگی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرا.
١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوا لە بروکسل بە چالاکییەک پیرۆزکرا. هەروەها لە چالاکییەکەدا شەهیدان بە بیرهێنرانەوە و ئاماژەش بە گرنگی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرا.
لە ناوەندی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکیا ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوا بە چالاکییەکە پیرۆزکرا. چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەرشەم ئەحمەد ئاماژەی بە گۆڕانکارییە خێراکان لە هەرێمەکە کرد و جەختی لەوەکردەوە بە هێزکردنی یەکێتی گەلان لە هەمووکات زیاتر پێویستە؛ هەربۆیە فشار و سەپاندنی یەک زمان، یەک نەتەوە یان یەک مەزهەب قبوڵ ناکرێت.
بە ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان دایە سوڵتان قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا شۆڕش بۆ گەلان پیرۆزە و گوتی: "بۆ پاراستنی ئەم شۆڕشە دەبێت بە ڕێبەر ئاپۆ متمانە بکەین و بە هۆشیارییەوە گوێی لێ بگرین."

هەروەها هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتاڵ ئاماژەی بەوەدا لە ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاتنرا و گوتی: "بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت نزیکی شۆڕشی ڕۆژئاوا ببینەوە و پێکەوە خاوەندارێتی لێ بکەن."
لە کۆتایی قسەکاندا بەڵگەفیلمێک لەسەر شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوا نیشاندرا. هەروەها لە چالاکییەکەدا هونەرمەند خەلیل خەمفین، حەکیم سەفکان، بەنگی ئاگری و پەیوان ئارژین ڕۆشتنە سەر سەیج، سڵاویان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و بانگەوازی یەکێتییان کرد.
چالاکییەکە لە کاتژمێر 17:00 دەستیپێکرد بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەردەوامبوو.