بە دیمەن

لە بێرن پانێڵێک دەربارەی تێکچوونی کەشوهەوای جیهانی و تاڵانی ئیکۆلۆژی لە کوردستان ئەنجام درا

ڕێکخراوی ئیکۆلۆژی کوردستان لە ئەورووپا (تەڤ-ئیکۆ) و ڕێکخراوی ژینگەیی (Klima Streik) سویسری لە شاری بێرن دەربارەی تێکچوونی کەشوهەوای جیهانی و تاڵانی ئیکۆلۆژی لە کوردستان پانێڵێکییان ڕێکخست.

چالاکی ژینگەیی

پانێڵکە لە ناوەندی پۆلەتیک بیبلۆتیک ڕێکخرا و تێیدا ئیکۆلۆژیست، ڕێکخراوە ژینەگەییەکانی سویسرا و ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردانی بێرن بەشداربوون.

لە پانێڵکەدا هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەرییەکانی سیاسەتی دەوڵەتان لەسەر ژینگەی کوردستان و تێکچوونی کەشوهەوای جیهانی کرا.

هەر لە پانێڵکەدا چالاکوانە ژینگەییە سویسرییەکان توێژینەوە ژینەگەییەکانیان خستەڕوو کە بەشێوەی مەیدانی لە ئامەد، شڕناخ، وان و ئیلح ئەنجامیان داوە و دەستنیشانیان کرد وشکردنی سەرچاوە ئاوییەکان، سووتاندی دارستانەکان و لێدانی کانە کانزییەکان ژینگەی هەرێمەکەیان بەرەوە لەناوچوون بردووە.

لە بەردەوامی پانێڵەکەدا چالاکوانی ژینگەیی سەلما قەرەسوو ئەندامی تەڤ-ئیکۆ باسی لە کارەکانی ڕێکخراوەکەیان کرد کە لە ئەورووپادا ئەنجامیان داوە.

پانێڵکە بە کۆدەنگی و بانگەوازی بۆ کاری پێکەوەیی ژینگەیی کۆتای هات.