لە هێرشێکی چەکدارییدا لە گرازی نەمسا لانیکەم ١٠کەس کوژرا و ٢٨ـی دیکەش برینداربوون
لەئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری گرازی نەمسا، لانیکەم ١٠ کەس کوژران و ٢٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
لەئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری گرازی نەمسا، لانیکەم ١٠ کەس کوژران و ٢٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی میدیاکانی نەمسا، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی حوزەیران بە هۆی هێرشێکی چەکداری لە قوتابخانەیەکی شاری گراز، لانیکەم ١٠ کەس کوژران.
ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەوڵەت ORF ڕایگەیاندووە، ٢٨کەس لە هێرشەکەدا بریندارن کە ٤یان برینەکانیان قورسە.
راگەیەندراوە ئەو قوتابخانەیەی کە هێرشەکەی تێدا ڕوویداوە قوتابخانەیەکی ناوەندییە لە شەقامی درایرشوتزنگاش.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی OE24، هێرشبەرەکە پێیوابوو لە قوتابخانەدا رووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە دەبێتەوە. دوای هێرشەکە، هێرشبەرەکە کە خۆیشی خوێندکار بووە، هەر لە قوتابخانەکە بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پۆلیس ڕایگەیاندووە، "دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە و ئیتر هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە بەڵام ناوچەی دەوروبەری قوتابخانەکە هێشتا داخروە.
شایانی باسە هەتا ئێستا دەسەڵاتداران وردەکارییەکانی ڕووداوەکەیان نەخستووەتەڕوو کە ئایا هێرشەکە لەلایەن تەنها کەسێکەوە ئەنجامدراوە یان گروپێک.
بەرپرسانی وڵات بە ئاژانسی هەواڵی نەمسا (APA)یان ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا دۆخەکە زۆر ناڕوونە، بەڵام گومان دەکرێت حاڵەتێکی دەروونی لە ئارادا بێت."