لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوەی دۆستایەتی کورد بەڕێوەچوو

لە ماوەی هەفتەی دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپادا ئەندامانی گرووپی دۆستایەتی کوردانی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەی دۆستایەتی کوردان

لە هەفتەی دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپادا لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ستراسبۆرگ و نوێنەرایەتی دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا خوانێک ڕێکخرا و ئەندامانی گروپی دۆستایەتی کوردانی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە

مژاری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتیبوو لە چارەسەری دیموکراتیکانەیی پرسی کورد، ستاتۆی ڕۆژئاوا و تێکۆشانی دیموکراتیک لە ناوچەکەدا.

لە خوانەکەدا ئاماژەی بەوەکرا هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا پشتگیری گەلی کورد دەکەن و پاراستنی مۆدێلی ڕۆژئاوا، پێویستی بە یاساییەکی بنەڕەتی یەکسانیخواز بۆ ڕۆژئاوا و چارەسەری پرسی کورد بە ئاشتییانە وەک پەیامی هاوبەش ئاماژەی پێکرا

لە پەرلەمانی ئەوروپا هەریەک لە؛ ئۆزلەم دەمیرەل، مارتن شیردەوان، ئەڤین ئینجیر، جۆناس شوستێت، ماریا سێسیلیا سترادا، پێر کلۆسن، خۆسی سارامۆ، ویلی گایتان مۆنیێر، فێرناندۆ بارێنا، ڤیلی سۆڤندال و لی ئەندەرسۆن، ئەکادیمیستەکانی زانکۆی ستراسبۆرگ، جێگری سەرۆکی شارەوانی ستراسبۆرگ، نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی نوێنەرانی ئەوروپا فایەق یاگزای و کەریم قەمەر و ئەکادیمی هیشیار ئۆزسۆی بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە کرد.

نوێنەری دەم پارتیی کۆنسەی ئەوروپا، فایەق یاگزای ئاماژەی بە گرنگی پشتیووانی نێونەتەوەیی کرد و گوتی: "ڕۆڵی دۆستایەتیی پەیوەست بە تێکۆشانی گەلی کورد زۆر گرنگە. چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد دەبێت ببێتە یەکێک لە ڕۆژەڤە سەرەکییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا."

نوێنەری فەرەنسای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کەریم قەمەر سەرنجی خستەسەر شۆڕشی ڕۆژئاواو گوتی: "سووریا پێویستی بە یاسایەکی بنەرەتی یەکسانیخواز بۆ هەمووان هەیە و پێکەوە ژیان تەنا بە تێکۆشانی هاوبەش دێتەئاراوە".

ئەکادیمست هشیار ئۆزسۆی ئاماژەی بەوەدا لە تورکیا دیموکراسی ڕاستەقینە پەیوەستە بە پرسی کوردە و گوتی: "بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان دەرفەتێکی مێژووییە و بە دڵنیایەوە دەبێت خاوەندارێتی لەم بانگەوازە بکرێت." پاشان سری سورەیا ئوندەری بیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەدا ئۆندەر سیمبولی تێکۆشانی یەکسانیخوازی گەلانە.

هاوسەرۆکی گروپی چەپەکانی پەرلەمانی ئەوروپا مارتن شیردەوان ئاماژەی بەوەدا دەبێت وەک بەهای دیمکوراتیکی بەرگری لە مۆدێلی ڕۆژئاوا بکرێت و گوتی: "زۆر دڵخۆشم کە لێرەم. لە پێناو دیموکراسی و مافی مرۆڤدا پشتگیرکردن لە پرۆژەیەکی لەم شێوەیە زرۆ گرنگە، بۆ داننان بە مۆدێلی ڕۆژئاوا پێشنیارەکانمان پێشکەشی پەرلەمان کردوە. هەمیشە لەگەڵ ئێوە دەبین."

وەزیری پێشوی دەرەوەی دانیمارک ڤیلی سۆڤندال ئاماژەی بەوەدا ڕۆژئاوا جێگەی ئیلهامی ئەوروپایە و گوتی: "پلانی ئەوەمان داناوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەگەڵ شاندێک سەردانی ڕۆژئاوا بکەین. بە گواستنەوەی ئەزموونی ڕۆژئاوا بەمەبەستی بەهێزکردنی ئەوروپایە"

ئەندامی گروپی دیموکراتەکانی پەرلەمانی ئەوروپا ماریا سیسیلیا سترادا پەیامی پشتیووانی دا و گوتی: "یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٢دا بوو سەردانی ناوچە کوردییەکانمان کرد. میوان دۆستیان کاریگەریی لەسەرمان هەبوو، قەرزداری تێکۆشانی دیموکراتیکانەی کوردانین لە عێراق و سووریادا."

چالاکییەکە بە پەیامی پشتیووانیکرد و هاوکاری کۆتایی هات.