لە سویسرا کۆمەڵکوژی مادماک و کەربەلا بە بیرهێنرایەوە

لە شاری ژنێڤی سویسرا بە پێشەنگایەتی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) کۆمەڵکوژی مادماک و کەربەلا بە بیرهێنرایەوە.

لە چالاکییەکەدا زیاتر لە سەدان کەس بەشداربوون، ئازارەکانی پێشوو بە بیرهێنرانەوە و بۆ ئاشتی و پشتیووانی پەیام درا.

بەرنامەکە بە گوڵ بانگ (نزای عەلەوی) دەستیپێکرد، لە لایەن عەلی چالهانەوە درا. پاشان هاوسەرۆکی فەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە کۆمەڵکوژییەکانی لە دژی عەلەوییەکان لە کەربەلا، مادماک کرد کە تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت.

پۆلات گوتی: "ئێمەی عەلەوی ئەم لەم پڕۆسەیەدا لایەنگری ئاشتین. پشتیووان و شوێنکەوتووی ئاشتی دەبین."

پاشان گرووپی سەماعی ژنێڤ هونەری خۆیان پێشکەش کرد. هەروەها هونەرمەندی کوردی عەلەوی ڕانێ سو بە گۆرانییەکانی برینی ڕابردووی بەبیر هێنایەوە.

لە بەرنامەکەدا خوێندنەوەی شیعرەکانی پیر سوڵتان، بهجەت ئایسان و مەتین ئالتنۆک خوێندرانەوە و بەڵگەفیلمێک نیشان درا. لەخۆگرتبوو.