بە دیمەن

لە ئۆسلۆ یادی حاجی ئەحمەدی کرایەوە

لە مەراسیمی چلەی سیاستمەداری کورد حاجی ئەحمەدییدا کە بە مەراسیمێکی جەماوەری لە شاری کۆلفتای نزیک ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ڕێکخرا، یادی سری سورەیا ئۆندەریش کرایەوە.

چلەی حاجی ئەحمەدی

لە دامەزرێنەرانی پەژاک و کەنەکە عەبدولرەحمان حاجی ئەحمەدی کە لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٥دا ژیانئاوایی کرد، لە شاری کۆلفتای سەر بە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لە مەراسیمی چلەی ماتەمینییەکەیدا یادکرایەوە.

هەر لە مەراسیمەکەدا یادی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا، سری سوورەیا ئۆندەر کرایەوە، کە دوێنێ دوای ١٨ ڕۆژ لە نەخۆشکەوتنی گیانی لە دەستدا.

لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی چەندین پارتی سیاسی و هەروەها وڵاتپارێز بەشداربوون. کە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد، دواتر لە ڕێگەی دیمەنێکی تۆمارکراوەوە، ئەمیر کەریمی هاسەرۆکی پەژاک قسەی لەسەر ڕۆڵ و کاریگەری حاجی ئەحمەدی کرد لە مێژووی بزاوتی ڕزگاری خوازی کوردیدا، دواتر بە سینەڤیزیۆنێک باس لە ژیانی حاجی ئەحمەدی کرا.

لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا یادی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا، سری سوورەیا ئۆندەر کرایەوە، کە دوێنێ دوای ١٨ ڕۆژ لە نەخۆشکەوتنی گیانی لە دەستدا.

لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا لەسەر ناوی بنەماڵەی حاجی ئەحمەدی، پەیامی بنەماڵە لە لایەن شۆڕش سۆفییەوە خوێندرایەوە و هەروەها هەڤاڵانی حاجی ئەحمەدی سیاسەتەمەدار عەبدوڵا حیجاب و سیاسەتمەداری و نووسەر جەلالەدین دەلباش قسەیان کرد. لە قسەکاندا حاجی ئەحمەدی و ئۆندەر بیرهێنرانەوە. دەلباش گوتی، "هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ بوون."

هەر لە مەراسیمەکەدا پەیامی کەنەکە، پەیەدە، یەنەکە، یەکێتی شۆڕشگێڕان و ڕێکخراوی یارسانییەکان خوێندرانەوە.

هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان-ئێران، پارتی ئازادی کوردستان، پارتی سەوزی کوردستانی عێراق و بزووتنەوەی سەوزی ئەورووپا پەیامیان ناردبوو.

مەراسیمەکە بە گۆرانییەکانی هونەرمەند وەڵات کۆبانێ کۆتایی هات.