تەرمی حوسەین ئاکماز بەخاکسپێردرا
تەرمی وڵاتپارێز حوسەین ئاکماز کە لە ٦ـی تەممووز لە ڤێینا گیانی سپارد، بە بەشداری بنەماڵەکەی و دۆست و نوێنەرانی کۆمەڵگەی عەلەوی بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.
تەرمی وڵاتپارێز حوسەین ئاکماز کە لە ٦ـی تەممووز لە ڤێینا گیانی سپارد، بە بەشداری بنەماڵەکەی و دۆست و نوێنەرانی کۆمەڵگەی عەلەوی بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.
بۆ بەخاکسپاردنی وڵاتپارێز حوسەین ئاکماز بە بەشداری بنەماڵە، دۆستانی و هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکانی ئەورووپا (فەدا) دەمیر چەلیک و نوێنەری فەدای ئەڵمانیا پیر یوکسەل مەراسیمێکی بەخاکسپاردن ڕێکخرا و تەرمی ناوبراو سپاردەی خاک کرا.
لە مەراسیمەکەدا پیر یوکسەل سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئاکماز کرد و سەرەنجی خستەسەر تێکۆشانی ئاکماز لە ساڵەکانی ژیانییدا.
هەروەها هاوسەرۆکی فەدا، دەمیر چەلیک لە مەراسیمەکەدا قسەیکرد و ئاماژەی بە هەوڵ و تێکۆشانی ئاکماز کرد و وتی: "باوەڕداری عەلەوی گەیاندە نەوەی نوێ، بەڕاستی لە دەستدانێکی مەزنە بۆ کۆمەڵگەی عەلەوی."
دواتر هاوژینی ئاکماز دوای بەخێرهاتنکردنی بەشداربووان، ئاماژەی بەوەدا هەمووکات سەربەرزبووە بە تێکۆشانی هاوژینەکەی.
لە مەراسیمەکەدا سروودی ئاینی 'گولبانگ'، خوێندرایەوە، دوای بەخاکسپاردنی تەرمی ئاکماز، وەک ڕێوڕەسمێکی باوەڕداری عەلەوی خواردن و حەلوا بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرا.