بە دیمەن

ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٦٨١دایە

چالاکی ئێشکگری ئازادی بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ١٤ ساڵە لە ستراسبۆرگەوە دەستپێکراوە، لە هەفتەی ٦٨١ بە گرووپێکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ بەردەوامی هەیە.

چالاکی ئەم هەفتەیە بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە پێشەنگایەتی 'دەستپێشخەری بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە هەفتەی ٦٨١دا درێژەی هەیە. چالاکیگرانی ئەم هەفتەیە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکەوە پێکهاتوون لە؛ عەزیز ئاسڵان، حەسەن ئینجە و خەتیب بیلەن.

چالاکیکەران ئاماژەیان بەوەدا ئامانجمان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە و گوتییان: "خواستی گەلی کورد چارەسەرکردنی پرسەکانێتی بە ڕێگەی دیموکراستی. ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەنگاوەکانی چارەسەرییان هەڵگرت، پێویستە دەوڵەتی تورکیش هەنگاو بنێت. تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە چالاکیمان بەردەوام دەبین. لێرەوە سڵاو لە هەموو دۆستانمان دەکەین."