زۆربەی دارایی و سامانی بلژیکا لە دەستی کۆمەڵێک لە دەوڵەمەندان دایە.

بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٢٤ی بانکی بلژیکا (BNB)، ١٠٪ی دەوڵەمەندەکانی وڵاتەکەی خاوەنی زیاتر لە ٥٥٪ی دارایی وڵاتەکەیان بەدەستەو هەیە.

ڕاپۆرتە ئابوورییەکان نیشانی دەدەن کە بازرگانیکردن بە تایبەتی لە بازاڕی بۆرسە و لە سندوقەکانی بەرهەم هێنان لە بلژیکا لە ئاستێکی بەرزدا ئەنجام دەدرێت. بەپێی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٤ ، ١٠٪ ی دانیشتووان خاوەنی ٨٠٪ی بازاڕی بۆرسە و ٧٦٪ ی پشکەکانی سندوقەکانی بەرهەم هێنان لە دەستی دەوڵەمەندەکانە.

دارایی و سامانی بلژیکا بە بەراورد بە سامانی ئەوروپا، کەم تا زۆر هاوسەنگ دەر ئەکەوێت.

لە سەرانسەری ئەوروپادا ١٠٪ دانیشتوان خاوەنی ٥٧.٣٪ی سامانی وڵاتەکەیان بەدەستەوەیە. بەڵام لە بلژیکا ئەم پشکە ٥٥٪ ـە. داهاتی هەرکەس٢٩١ هەزار و ٦٤١ یۆرۆیە کە بەراورد بە تەواوی یەکێتی ئەوروپا زۆر بەرزە.

بەگوێرەی ئامارەکان لە بلژیکا ٦٨٪ نایەکسانی لە دابەشکردنی داهاتدا هەیە. هەرچەندە ئەم ژمارەیە لە ٧٢٪ی نایەکسانی یەکێتی ئەوروپا کەمترە، بەڵام هێشتا نادادپەروەرییەکی گەورە لەڕووی نایەکسانییەوە بوونی هەیە.