تەرمی ئایتەن بەچەت دەبرێتە دیلۆک

ژنە زیندانی سیاسی ئایتەن بەچەت، کە لە دژی گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کور عەبدولا ئۆجالان بە چالاکیی فیدایی شەهید بوو، خانەوادەکەی ڕایانگەیاندووە کە تەرمی کچەکەیان براوەتە پزیشکی دادی ئیستەنبوڵ و بۆ وەرگرتنەوەی بەڕێکەوتوون.

ئایتەن بەچەت، ژنە زیندانی سیاسیی دۆزی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان- پاژک، لە زیندانی ژنانی گەبزە، کە بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیی فیدایی ئەنجامدا و شەهید بوو، ئاشکرا بووە کە چالاکییەکەی کاتژمێر ٠٥:٠٠ی بەیانی ئەنجامداوە.

ئایتەن بەچەت، لە شارۆچکەی سێرت لە دایکبووە، خانەوادەکەی کۆچیان کردووەتە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان، بە وتەی باوکی، ئەوە شەش ساڵە کچەکەی لە زیندان بووە، چاوەڕێ دەکرێت خانەوادەکەی سبەی بگەنە ئیستەنبوڵ و تەرمی کچەکەیان بێننەوە بۆ دیلۆک.