ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکان ئەم زانیارییانەی خستەڕوو:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
١٦ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٣:١٨ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە بە تاکتیکی نیشانەشكێنی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێندرا.
١٨ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٣:٢٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە تاکیکی نیشانەشكێنی کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندرا.
١٧ی کانوونی یەکەم ٥ جار گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە دەیانویست بەرەو تونێلەکانی شەڕمان لە شاخی جودی بێن، دواتر جموجوڵی داگیرکەران ڕاوەستێندرا. ئەم چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجام درا.
١٧ی کانوونی یەکەمدا ٣ جار گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە دەیانویست بەرەو تونێلەکانی شەڕمان لە شاخی جودی بێن، دواتر جموجوڵی داگیرکەران ڕاوەستێندرا. ئەم چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجام درا.
١٧ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٣:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس داگیرکەران بە ئامانج گیران و لە جوڵە خران.
١٨ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٣ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ بە چەکی قورس داگیرکەران بە ئامانج گیران و لە جوڵە خران.
١٩ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ بە چەکی قورس داگیرکەران بە ئامانج گیران و لە جوڵە خران.
هەرێمی مەتینا؛
١٨ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سنین بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک هەلیکۆپتەرێکی جەنگی بە ئامانج گیرا. لە دوای دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکەی داگیرکەران ناچار بوو لە گۆڕەپانەکە دوورکەوێتەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
١٧-١٨ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئێف ئێم ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
١٩ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.
١٩ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٧، ١٨، ١٩ و ٢٠ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، سپیندارە، مژێ، گرێ، ئاڤتحلێ، کانیسارکێ، یەکمالێ و دێڕەشە ١٣ جار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانەکانی شاخی شەهید جیهان، گۆڕەپانی نەورۆز، بۆکریسکان، زەرگەلێ و بێپاڵا ٧ جار، لە هەرێمی خواکوڕک گۆرەپانەکانی لۆلان، شاخی شەهید هاوار، بەربزنە، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی شەهید زنار ٧ جار و لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا ٢ جار؛ بە گشتی ٢٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.
١٧، ١٨ و ١٩ کانوونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی بەهار ٣٢ جار، لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانی بەرخۆدانی لۆلان ٣ جار؛ بە گشتی ٣٥ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کران.
هێزەکانی پەدەکە لە دژی گەریلا بۆسە دادەنێن
هەپەگە رایگەیاند، "١١ی کانوونی یەکەم کۆمەڵێک لە هاوڕێیانمان لە هەرێمی ئاڤاشین لە ڕاپەراندنی ئەرکەکانیاندا بوون، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی پەدەکەوە. هێزەکانی پەدەکە تەقەیان لە تیمی گەریلاکانمان کرد و پێکدادانێکی کورت ڕوویدا."