بارانبارینی وەرزی لە هێندستان: لانیکەم ١٨ کەس ژیانیان لەدەستدا
لە هەرێمی گوجەراتی باکووری ڕۆژئاوای هێندستان لە ڕۆژی دووشەممەوە بارانبارینی بە خوڕی وەرزی دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ١٨ کەس ژیانیان لەدەستداوە.
لە هەرێمی گوجەراتی باکووری ڕۆژئاوای هێندستان لە ڕۆژی دووشەممەوە بارانبارینی بە خوڕی وەرزی دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ١٨ کەس ژیانیان لەدەستداوە.
لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە حکومەتی هەرێمی گوجەرات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بەهۆی ڕووداوەکانی پەیوەست بە بارانبارینەوە ١٨ هاوڵاتی ژیانیان لەدەستداوە و بەدەیان کەس لە ناوچە نزمەکاندا ڕزگار کراون."
بەگۆێرەی بەیاننامەکە حکومەتی هەرێمەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، کەسانێکی زۆر بەهۆی هەورە بروسکەوە و کەسانێکی دیکەش بەهۆی داڕمانی بیناکانەوە ژیانیان لەدەستداوە.
حکومەت ڕایگەیاندووە، پێشبینی بارانبارینی بەخوڕتر دەکەن و بۆیە دەستیان بە هەوڵدان بۆ خۆپارێزی زیاتر کردووە.
لە هێندستان لە نێوان مانگەکانی تەمموز و ئەیلول کە وەرزی گەرمایە لافاو و ڕۆیشتنی زەوین ڕوودەدات. زانایان دەڵێن بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ئەم جۆرە ڕووداوانە زیادیان کردووە.