هەڕەشە ژینگەیییەکان لەسەر گوندی حەمکا
لە گوندی حەمکای ناوچەی ئەلکە گوندنشینان دژی یاسای بڕینەوەی دارستانەکان لەژێڕ ناوی "گەنج کردنەوە و ئاسایش" کاردانەوەیان نیشاندا و وتیان: "دارەکان سەرچاوەی ژیانی ئێمەیە، بڕینەوەی دارەکان قبوڵ ناکەین."
لە گوندی حەمکای ناوچەی ئەلکە گوندنشینان دژی یاسای بڕینەوەی دارستانەکان لەژێڕ ناوی "گەنج کردنەوە و ئاسایش" کاردانەوەیان نیشاندا و وتیان: "دارەکان سەرچاوەی ژیانی ئێمەیە، بڕینەوەی دارەکان قبوڵ ناکەین."
لەشاری شرنەخ کە ماوەی ٧ساڵە بە بەردەوامی لە ناوچەکانی بەستا، جودی و گابار دارەکانی دەبڕدرێنەوە، وێرانکارییەکانی سروشت گەیشتووتە ناوچەی ئەلکێ. لە ناوچەی بەستا، بڕینی دارەکان لە ٣١ هەرێم بەردەوامە. بە ٩ موختاری گوندەکانی ناوچەی ئەلکێ، بەڵگەنامەیەکی یاسایی لەلایەن ئیدارەی دارستان و کشتوکاڵی پارێزگاکەوە دراوە بۆ بڕینی دارەکان.
دانیشتوانی گوندەکان لە دژی بەڵگەنامەکە کاردانەوەیان نیشانداوە، بەڵام پێیان وتراوە: "ئەگەریش بەڵگەنامەکەش ئیمزا نەکەن، ئێمە هەر دارەکان دەبڕینەوە." بەو بۆنەوە گوندنشینان سەردانی فەرماندەیی جەندرمەی ناوچەکەیان کردووە، بەڵام پێیان گوتراوە کە بڕینی دارەکان بە بیانووی "ئاسایش" ئەنجام دەدرێت و دارە بڕاوەکان دەفرۆشرێن. گوندنشینان کە نایەنوێت دارەکانی گوندەکانیان ببڕدرێنەوە، داواکارییەکەیان پێشکەش بە ناوەندە فەرمییەکانی حکومەت کردووە. بەڵام بڕینەوەی دارستانەکان کە زیان بە دانیشتوانی ناوچەکە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لەناوچوونی سروشتی ناوچەکە هێشتا بەردەوامە.
گوندنشینان دژی بڕینەوەی دارستانەکان داواکارییان تومار کرد
گوندی حەمکا، یەکێک لەو ٩ گوندەیە کە بڕیارە داستانەکانیان ببڕدرێتەوە. ئەم گوندە دەکەوێتە نێوان دوو شاخ و نیو کاتژمێر لە ناوەندی ناوچەکەوە دوورە. خەڵکی گوندەکە کە دوای ساڵانی ١٩٩٠ گوندەکەیان چۆڵ کردبوو، دیسان ئاوەدانیان کردووتەوە، لە ڕێگەی ئاژەڵداریی و هەنگەوانیەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن. ئەو گوندە هیچ سەرچاوەیەکی تری داهاتی نییە، هەروەها بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە مەترسی هەرەسی بەفری لەسەرە. لەم ساڵانەی دواییدا چەندین جار هەرەسی بەفر ڕوویداوە و زیانی گەیاندووە. گوندەکە بەڵام ناوچەکە بە ساڵانە بە هۆی دارستانەکانیەوە خەڵکی گوندەکەی لە هەرەسی بەفر پاراستووە. ئێستا بە بڕینەوەی دارستانەکانی گوندەکە، لە لایەکەوە خەڵکی گوندەکە هەم سەرچاوەی داهاتیان لەدەست دەدەن و هەمیش ڕووبەڕووی مەترسی هەرەسی بەفر دەبنەوە. بەو بۆنەوە لە دژی بڕینەوەی دارستانەکانیان داواکارییەکیان تۆمار کرد و ڕایانگەیاند کە بڕینی دارەکانیان قبوڵ ناکەن.
'سەرچاوەی بژێوی ژیانمان لەناو دەچێت'
ئیبراهیم ئاکار، تەمەن ٦٠ساڵ، یەکێک لە دانیشتوانی گوندەکە دەڵێت: "بەساڵانە بە توانای خۆیان لەو گوندە دەژین. ئەوان بڕینی دارەکان قبوڵ ناکەن، کەیخوای گوندەکەمان و کەیخوا وگەورەکانی گوندەکانی تریش واژۆیان لەسەر ئەو بەڵگەنامەیە نەکردووە، ئێمەی گوندنشینان قبوڵ ناکەین دارستانەکانمان ببڕدرێنەوە، بەهۆی ئەو دارانەوە لە گوندەکە دەمێنینەوە، باسی گەنجبوونەوەی دارەکان دەکەن، بەڵام دارەکانی گوندەکەمان گەنجن، هەروەها باسی ئاسایش دەکەن، ئێمە دەزانین کە مەبەستیان فرۆشتنی دارستانەکانە. ئێمە بە بۆنەی ئەم دارستانەوە لێڕە دەتوانین ئاژەڵداری بکەین ئەگەر دارەکانمان ببڕدرێنەوە ناچار دەبین کۆچ بکەین بۆ شارەکان.
'لە گوندێکدا کە مەترسی هەرەسی بەفر هەبێت نابێت دارستانەکانی ببڕێنەوە'
نهایەت ئاکار، یەکێکی دیکە لە دانیشتوانی گوندەکەیە، دەڵێت: "دەیانەوێت بە بیانووی ئاسایش دارستانەکان ببڕێنەوە، ئەم کارە لە بەرژەوەندی ئەواندا نییە."
نهایەت ئاکار ئاماژەی بەوەشکرد، بڕینی دارەکان زیان بە خەڵکی گوندەکە و ئاژەڵدارییان دەگەیەنێت و وتی: "ئەگەر دارەکان ببڕدرێنەوە، کەش و هەوا گەرمتر دەبێت و ناوچەیەکی سێبەرمان بۆ نامێنێت، ئەمەش زیان بە ئاژەڵەکانمان دەگەیەنێت. بە بڕینی دارستانەکان ئاویش کەم دەبێتەوە، جگە لەوەش ئێڕە ناوچەیەکە بەفربارینی زۆرە، بڕینی دارستانەکان کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر هەرەسی بەفر. ئێمە بڕینەوەی دارستانەکانمان قبووڵ ناکەین."