بە دیمەن

له دوسلدۆرف دەستگیرکردنی یوکسەل کۆچ ئیدانە کرا

جەماوەرەی گەل دەستگیرکردنی یوکسەڵ کۆچ سیاسەتمەداری کوردیان ئیدانە کرد و هاوکات گوشار و ئاستەنگیەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیایان بۆ سەر سیاسەتی کوردی ڕەخنەکرد.

لەبەردەم بارەگای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی NRWی دوسلدۆرفی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی یوکسەل کۆچ سیاسەتمەداری کورد ئیدانە کرا. کوردستانیان و دۆستانیان لە چالاکیەدا کە لەلایەن فەد-مەد و یەژەکە-ئە NRW ئامادەکاری بۆ کرابوو، بەشدار بوون.

لە بەیاننامەیەکدا کە بە زمانی ئەڵمانی خوێنرایەوە، پانکارتی "ئازادی بۆ یوکسەل کۆچ" بەرزکرایەوە، هەروەها هەڵوێستی توند و هەڕەمەکیی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە دژی سیاسەتمەدارانی کورد ئیدانە کرا.

پاش بەیاننامەکە، هاوسەرۆکی فەد-مەد ئەحمەد کۆبانی قسەی کرد و ڕەخنەی لە بەتاوانبارکردنی سیاسەتمەدارنی کورد کرد لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە و وتی: "کۆمەڵگای کوردی زیاتر لە هەر کۆمەڵگایەکی دیکە ڕێزی بۆ یاسای ئەڵمانیا داناوە."

ئاماژەی بەوەشدا کە: "گەلی کورد دەیەوێت لەم وڵاتەدا بە ئاشتی بژین. بەشێوەیەکی ئازاد بێرۆکەی خۆی دەرببڕێت و مافی سیاسیی خۆی بەکار بێنێت"، کۆبانێ ئاماژەی بە دەستگیرکردنی یوکسەل کۆچی کرد و ڕایگەیاند ئەمە پەیامێکی سیاسیە و بەشێکە لەسیاسەتی سیستماتیک بۆ ڕێگری کردن لەسیاسەتی کوردی بەکار دێت.

بەیاننامەکە بە بەرزکردنەوەی دروشم کۆتایی هات.