لە حەسەکە و ڕەقە تەرمی ٤ شەهید بە خاک سپێردرا
لە حەسەکە و ڕەقە تەرمی ٤شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە ئەنجامی هێرشی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگای ڕەقە – حەسەکە شەهید بوون، لە حەسەکە و ڕەقە بە خاک سپێردران.
لە حەسەکە و ڕەقە تەرمی ٤شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە ئەنجامی هێرشی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگای ڕەقە – حەسەکە شەهید بوون، لە حەسەکە و ڕەقە بە خاک سپێردران.
لە حەسەکە و ڕەقە تەرمی٤ شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە ئەنجامی هێرشی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگای ڕەقە – حەسەکە شەهید بوون، لە حەسەکە و ڕەقە بە خاک سپێردران.
حەسەکە
لە حەسەکە بۆ ئەندامانی شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، مێهدی ساڵح ئەل ئوگلە، عیسا عەلی عوسمان، کە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش لە سەر ڕێگای حەسەکە-ڕەقە شەهید بوون، هەروەها بۆ ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە محەمەد خەمیس ئەل حەمام، کە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥ ، لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیەی حەسەکە مەراسیمێک بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ئەنجومەنی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەشداری مەراسیمەکە بوون.
پاش خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئەحمەد هەرێز، قسەی کرد و ڕایگەیاند کە هەموو شەهیدان بۆ ئازادی وڵاتەکەیان فیداکاریان کردووە و وتی: "لەبەرامبەری راستی شەهیدان سەری ڕێزم دادەنوێنم."
ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کانتۆنی جزیرە جوان ئەل ئەحمەد ڕایگەیاند؛ هەر سێ شەهیدان لە پێناو ئازادی وڵاتەکەمان گیانی خۆیان بەخت کرد و وتی: "بەڵێن دەدەین قەت شەهیدانمان لەبیر ناکەین و ئامانجەکانیان بەدی دەهێنین."
دوای وتارەکان، ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
پاشان تەرمی شەهیدان بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردران.
ڕەقە
دانیشتوانی کانتۆنی ڕەقە بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید حەسەن محەمەد ئەل عەلیان بە خاک سپارد. هەروەها بەشیوەیەکی غیابی مەراسیمێکی پرسەیان بۆ شەڕڤانی هەخەپە شەهید، سلێمان موسا ئەلفەهد بەڕێوە برد. لە مەراسیمەکەدا جەماوەر بەڵێنیان دا ڕێبازی شەهیدان درێژە پێ دەدەن.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی هەر دوو شەهیدە خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە. پاشان تەرمی شەهید حەسەن بە تلیلیانی دایکان و دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.