سرووشتی شێخان دەژێتەوە
دارستانی شێخان کە دوو ساڵە لەسەریەک دار و دەوەنەکەی دەبڕڕێتەوە، پاش بڕینەوەیان لەسەر نیوەقەدی ماوەیان دەژێنەوە و لق و پۆپییان لێداوە. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زۆربەی دارە نەونەمامەکانی ئەو ناوچەیە بڕدرانەوە.
دارستانی شێخان کە دوو ساڵە لەسەریەک دار و دەوەنەکەی دەبڕڕێتەوە، پاش بڕینەوەیان لەسەر نیوەقەدی ماوەیان دەژێنەوە و لق و پۆپییان لێداوە. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زۆربەی دارە نەونەمامەکانی ئەو ناوچەیە بڕدرانەوە.
لە زۆربەی شارەکانی کوردستان کە تاڵانکردنی ژینگەیی بەردەوامە، بە بیانووی "ئاسایش" دارەکان دەبڕدرێنەوە. شڕنەخ، بەدلیس و چەولیک لەو هەرێمە سەرەکیانەن کە دارستانەکانی دەبڕدرێنەوە. جیا لە بیانووی "ئاسایش" بەردەوام بە بیانووی ئەوەی دەیانەوێت گوایە دارەکان گەنج ببنەوە دارەکان دەبڕدرێن. بەڵام بۆئەوەی دارەکان دیسان نەڕوێنەوە، لە ڕەگەوە هەڵدەکێشرێن. لە شێخان کە ماوەی دوو ساڵ بوو دارەکانی دەبڕدرایەوە، ئەمساڵ دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکە ناڕەزایەتی زۆریان نیشاندا، بڕینی دارەکان وەستا. لە ڕووبەری دەیان مەتر چوارگۆشەدا بە هەزاران داری گەنج بڕدرانەوە. ئەمساڵ دیسان دارەکان لە ڕەگەوە ڕواونەتەوە. دانیشتوانی گوندەکە ڕایانگەیاند کە بەردەوام دەبن لە تێکۆشانیان دژی بڕینەوەی دارستانەکانیان.
لە ناوچەی شێخانی شاری موش، لە ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤دا بڕینی دارستانەکان دەستی پێکرد، بەتایبەتی دارە گەنجەکان بڕدرایەوە. بەو بۆنەوە ڕووبەرێکی بەدەیان هەزار مەتر چوارگۆشە وێران کرا، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆچەری و ئاژەڵدارانی ناوچەکە کرد. سەرحەد ئەرەن، نوێنەری پەرلەمانی دەم پارتی شاری ئامەد، بەرامبەر ئەم دۆخە ناڕەزایەتی نیشاند. بەڵام لە وەڵامدا بانگەشەی ئەوە کرا کە بڕینی دارەکان بە مەبەستی "گەنج کردنەوە" و بەپێی هاوسەنگی ئیکۆلۆژی ئەنجامدراوە. هەروەها بانگەشەی ئەوە کرا کە بەس دارە کۆنەکان بڕدراون. بەڵام بە گوێرەی ئەو وێنانەی لە ناوچەکە گیراون پاساو هێنانەوەکانی وەزارەتی دارستان و کشتوکاڵ ڕەت دەکاتەوە.
گوندنشینەکان بڕینەوەی دارستانەکانیان ڕاگرت
سەرەڕای بڕینەوەی دارستانەکان، ئەمساڵ دیسان ناوچەکە بە هۆی ژیانەوەی دارەکان سرشت شین بووەتەوە. دانیشتوانی گوندەکە ڕایانگەیاند، دوای ناڕەزایەتییەکانیان، بڕینەوەی دارستانەکان رێگری لێکراوە.
هەروەها دانیشتوانی ناوچەکە بەرامبەر زیان گەیاندنەکان بە سروشتی ناوچەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی و نەیانهێشت ناوچەیەکی بەرفراونی ژینگەی لەناو بچێت. بە گوتەی دانیشتوانی ناوچەکە دارەکان بۆ ئەوان هەموو شتێکە، بەبێ دارستانەکان ئەوانیش ناتوانن لەوێ بژین و دەڵێن، بۆیە ئەوان جیا لە دارستانەکان، ناوچەی ژیان و سەرچاوە ئاوییەکانی خۆیان دەپارێزین.